بانگه‌واز
بۆ
خۆپیشاندان
له به‌رده‌م
باڵوێزخانه‌ی
عیراق له
شاری
ستۆكهۆڵم , 21-8
رۆژی دادگایی
سه‌دام له‌سه‌ر
دۆزی ئه‌نفال
بڕیار
وایه ڕۆژی 21-8 ـ
2006 سه‌دام
حسێن و
هاوکارانی له
به‌رامبه‌ر
تاوانی ئه‌نفال
بدرێنه
دادگا، له‌و
ڕۆژه‌دا پێ
ده‌چێ ته‌واوی
میدیای
جیهانی چاوی
کامیراکانیان
بخه‌نه سه‌ر
کوردستان و
دانیشتوانی
جیهانیش له‌سه‌ر
شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن
و له سه‌ر
رووپه‌ڕی
لاپه‌ڕه‌ی
رۆژنامه‌کانیانه‌وه
سه‌یری
کاردانه‌وه‌ی
کورد بکه‌ن
له‌به‌رامبه‌ر
پرۆسه‌ی
دادگاییه‌که،
ئه‌و ڕۆژه ببێته
حه‌شری راگه‌یاندن.
هه‌مان
رۆژ له
كوردستان و
هانده‌ران جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌كه‌مان
داخوازییه‌كانی
خۆیان راده‌گه‌یه‌نن
و خۆپیشاندانی
سه‌رانسه‌ری
ڕێکده‌خه‌ن,
بۆ پشتگیری له
دادگایی سه‌دام
حسێن و
هاوكارانی و
به‌ده‌ست
هێنانی
داخوازه‌كانی
گه‌له‌كه‌مان
, كه
گرنگترینیان
بریتیین له :
·
ده‌وڵه‌تی
عێراقی پرۆسه‌ی
ئه‌نفال و
كیمیاباران و
ته‌عریب ... وه‌ك
تاوانی
ژینۆساید به
فه‌رمی
بناسێت .
·
ده‌وڵه‌تی
عێراق به فه‌رمی
داوای
لێبوردن له
گه‌لی كورد
بكات .
·
به‌شیك
له دادگاییه‌كه
بگوازرێته‌وه
بۆ كوردستان
·
قه‌ره‌بووی
سه‌رجه‌م
زیان لیكهوتووانی كورد بكریته‌وه كه به د ه
ستى به‌عس زه ره ر
مه ند بوون له هه‌موو
پارچه‌كانی
كوردستان
·
كات : دوو شه‌ممه
كاتژمێر 1 بۆ 3 ی
پاش نیوه‌رۆ
21-8-2006
شوین : به‌رده‌م
باڵوێزخانه‌ی
عیراق له
ستوكهؤلم-
سويد
ئێمه ئه‌م
پارت و
رێكخراوانه‌ی
لای خواره‌وه
که ناومان
هاتووه
داواكارین له
جه‌ماوه‌ری
كوردستان
پشتگیری له‌م
داخوازيانه
بكه‌ن , هه روه
ها داواكارين
له ره‌وه‌ندی
كوردی له
ستۆكهۆڵم و
له سه‌رتاسه‌ری
سویددا به‌شداری
بكه‌ن له
خۆپیشاندانی
به‌رده‌م
باڵوێزخانه‌ی
عیراق له
شارى
ستۆكهۆڵم .
پارت و
رێكخراوه‌كانی
رێكخه‌ری
خۆپێشاندانه‌که‌ی
شارى
ستۆكهۆڵم :
كۆمیته‌ی
هاوكارى پارت
و هێزه
سیاسییه
كورد و
كوردستانییه‌كان
له سوید (که
له 18 پارت و
رێكخراوی
سیاسی هه‌ر 4
پارچه که‌ی
كوردستان پێك
هاتووه ) .
فیدراسیۆنی
كۆمه‌ڵه
كوردییه‌كان
یه‌كیه‌تی
ژنانی
كوردستان-سوید
کۆمه‌ڵه‌ی
گه‌لی
کوردستان له
سوید
رادیۆی
زرێبار
گروپی
خوێندكارانی
سۆسیال
دیموكراتی
كورد
دۆستانی
ژینگه‌ی
كوردستان
رێكخراوی
گه‌شه‌ی
ژنانی
كوردستان له
سوید
كۆمه‌ڵه‌ی
هونه‌ری
كوردی- سویدی
كۆمه‌ڵه‌ی
منداڵ
دۆستانی
كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی
هیوای
كوردستان
سه‌نته‌ری
ئه‌نفال بۆ
لێكۆڵینه‌وه‌و
دۆكۆمینت
كردن
رێكخراوی
ژنان بۆ ئه‌نفال
ناوه‌ندی
چاک / سوید
رادیۆ
ده‌نگی ژنان
له ستۆکهۆلم
پارتی
لیبرالی
کوردستان
ده‌رگا
كراوه‌یه بۆ
هه‌ر پارت و
رێكخراویكي
ديكه به‌شدار
بێت
بۆ
په‌یوه‌ندیكرن
ژماره
ته‌له‌فۆن:
چنور
سه دیق 0736193769