منیش ئه‌نفال
کریام
ئه‌نفال
ڕوداوێکی
ساده و ساکار
نییه به
ئاسانی له‌بیر
بکرێ ، ئه‌نفال
کاره‌ساتێکی
پلان بۆ
داڕێژڕاوبوو
بۆ
جینۆسایدکردنی
کوردوسڕینه‌وه‌ی
کوردستان له‌نه‌خشه
، به‌ده‌ستی
دڕنده‌ترین
حوکمڕانی سه‌رده‌م
جێبه‌جێ کرا ،
ئاسه‌واروکاریگه‌ریی
ئه‌نفال له‌سه‌ر
هه‌موو
تاکێکی خاوه‌ن
ویژدانی
کورددا دیاره‌وله‌یادکردنی
مه‌حاڵه ،
بۆیه ده‌بێ
هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی
تۆمار بکرێ و
خوێندنه‌وه‌ی
مێژوویی بۆ
بکرێ ، له‌سه‌ری
بوه‌ستین و
وانه‌ی لی وه‌رگرین
.
ئه‌وانه‌ی
له دۆزه‌خـى
بۆکورد هه‌ڵکراوی
نوگره سه‌لمان
وعه‌رعه‌رگه‌ڕانه‌وه
وئه‌وانه‌یشی
وا به ڕێکه‌وت
له‌و دۆزه‌خه
ڕزگاریان بوو،
هه‌ریه‌که‌یان
به‌هه‌زاران
داستانیان لا
تۆمار بووه
که ویژدانی
مرۆڤایه‌تی
ده‌هه‌ژێنێ . ئه‌مه‌ی
لای من
تۆمارکراوه
و باسی لێده‌که‌م
دڵۆپێکه له
ده‌ریایه‌کی
ئه‌و کاره‌ساته،
به‌ڵام هه‌ر
دڵۆپه
فرمێسکێکی
دیده‌ی ژنه
کوردێکی ئه‌نفال
مه‌ره‌که‌بی
مێژوویی پڕ مه‌ینه‌تی
کورده و ده‌بێ
یادداشت بکرێ .
له ڕه‌وه
به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی
پاش ڕاپه‌ڕین
ڕێکه‌وت
کردمی به
هاوه‌ڵی
کچێکی ته‌مه‌ن
18-19 ساڵه‌ی به
جه‌سته له
ئه‌نفال به‌جێماو
به هه‌ست
وڕوح ئه‌نفال
کراو ، سه‌ر
زمان و ژیر
زمانی هه‌ر
باس باسی ئه‌نفال
بوو ، زۆر به
تاسه‌وه
گوێگری بووم ...
له‌دڵه‌وه
هه‌ستم به
ئازاره‌کانی
ناخی ده‌کرد...
هه‌ر بۆیه‌ش
باوه‌ڕی پێم
هێنا و به‌سه‌رهاتی
خۆی بۆ گێڕامه‌وه.
ڕووناک
شوانی / سوید
من
خه‌ڵکی دێیه‌کی
بچووکی گه‌رمیانم
،خه‌ڵکی دێیه‌که‌مان
هه‌موو ئه‌نفال
کریان ،
ئێستاش
نازانم کاکم و
باوکم هان له
کوێ. له کاتی
ئه‌نفاله‌که‌دا
من و دایکم و
برا بچووکه‌که‌م
له شار بووین
رێگه به‌سترا
نه‌مانتوانی
بگه‌رێینه‌وه
بۆ دێیه‌که‌ی
خۆمان ،
پاشان له ته‌ک
ئه‌وانه‌ی له
ئه‌نفال
رزگاریان بوو
یان له نوگره
سه‌لمان گه‌ڕانه‌وه
له ئوردوگای
شۆڕش نیشته‌جێ
بووین . ماڵه‌که‌مان
زۆر بێ که‌ڵک
بوو ، ژوورێکی
به بلۆک
دروست کراوی
سواخ نه‌دراو،
نه ئاومان هه‌بوو
نه کاره‌با ...
نه ژیان ... له‌به‌ر
نه‌بوونی و هه‌ژاری
منداڵ و ژن ده‌ستمان
دایه
کارکردن ،
منداڵان له
بازاڕه‌کاندا
وون بوون ،
ژنان و کچانی
گه‌نجیش
ڕوومان ده‌کرده
ئه‌و ده‌شته
و که‌نگه‌رمان
ده‌کرد یان له
باخ و کێڵگه‌کاندا
سه‌وزه‌مان
ده‌سکه‌نه
ده‌کرد ، به‌ینا
به‌ینێ
کابرایه‌ک ده‌هات
و ده‌یبردین
بۆ حه‌ویجه
له‌وێ له
کێڵگه‌ی ئه‌فسه‌رێکی
عه‌ره‌ب سه‌وزه
وته‌ماته و
خه‌یارمان ده‌چنی
، هه‌ر له شه‌به‌قه‌وه
کارمان ده‌کرد
، تا نزیکی
ڕۆژئاوا به
کرێیه‌کی که‌مه‌وه
ده‌گه‌ڕاینه‌وه
ماڵه‌وه .
هه‌ندێ
ڕۆژ ئه‌فسه‌ره‌که
خۆی ده‌هاته
سه‌ر کێڵگه‌که
هه‌ر جاره‌ی
یه‌کێکی لێ ده‌ستنیشان
ده‌کردین که
بچینه ماڵه‌وه
بۆ یارمه‌تیدانی
ژنه‌که‌ی له
کاروباری
ناوماڵ ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی زۆر
میوانداره ،
ئه‌وانه‌ی که
پێشتر
ڕۆیشتبوون که
ده‌گه‌ڕانه‌وه
هیچ شتێکیان
لای هاوه‌ڵه‌کانیان
نه‌ده‌درکاند
، زۆربه‌شیان
وازیان له
کار ده‌هێنا ...
تا ڕۆژێکیان
نۆره گه‌یشته
من له ته‌کیا
چوومه ماڵه‌وه
، وتی ئه‌مشه‌و
میوانێکی
زۆرم هه‌یه
وژنه‌که‌م
فریا ناکه‌وێ
به ته‌نیا به‌رێیان
کا ده‌بێ تۆ
یارمه‌تییه‌کی
باشی بده‌ی. که
چوومه ماڵه‌وه
یه‌کسه‌ر ده‌ست
به کار بووم ،
کۆڵێکیش
خۆشحال بووم
که بۆ
ڕۆژێکیش بووه
له گه‌رمای
به‌ر هه‌تاو و
قوڕ و لیته‌ی
سه‌وزه‌چنین
ڕزگارم بوو .
په‌نجه‌کانم
ئه‌وه‌نده
ئازاریان زۆر
بوو هه‌ستم ده‌کرد
خوێنیان لێ ده‌تکێ
... خواردن و
خواردنه‌وه‌یه‌کی
زۆر خرایه به‌ر
ده‌ست میوانه‌کان
، به درێژایی
کات که بۆن و
به‌رامی ئه‌و
خواردنانه
ده‌چوو به
لووتما بیرم
له دایکم و
براکه‌م و خه‌ڵکه
برسییه‌که‌ی
ئۆردوگا ده‌کرده‌وه
. که شه‌و
داهات و کار‌و
بار ته‌واو
بوو ژنه چووه
قاتی سه‌ره‌وه‌و
خه‌فت و منیش
له کونجێکی
چێشتخانه‌که
سه‌رخۆم
کزکرد وله‌به‌ر
شه‌که‌تی به‌ده‌نم
خه‌وم پیا که‌فت
... ئه‌وه‌نده
به ئاگا هاتم
یه‌کێک به
نووکه شه‌ق
خه‌وه‌رم ده‌کاته‌وه
، ڕاچڵه‌کیم ...
ڕوانیم
کاورای خانه‌خوێیه
، داوای
لێکردم بڕۆم
خزمه‌ت
میوانه‌کان
بکه‌م . که
چوومه ژووری
میوان ده‌نگی
مۆسیقا وپێکه‌نین
و قسه‌کردن
تێکه‌ڵ به یه‌ک
ببوون که‌س
گوێی له‌وی تر
نه‌بوو له
کاتێکدا خه‌ریکی
کۆکردنه‌وه‌ی
شته‌کانی به‌رده‌ستیان
بووم ،
کاورایه‌ک وه‌ک
سه‌گی برسی په‌لاماری
دام یه‌کێ
تریش هات ده‌ستم
بۆ به‌رێ ... خۆم
ڕاپسان و زۆر
تێکۆشام تا
خۆم له ده‌ستیان
قورتار که‌م ،
جله‌کانم
دڕان ، ئه‌وانی
که
دانیشتبوون
هه‌موو پێکه‌نین
... وه‌هه‌رحاڵ
بوو خۆم
قورتار کرد و
ڕامکرده
قاتی سه‌ره‌وه
په‌نام بۆ ژنه
ئه‌فسه‌ره‌که
برد که‌وتمه
سه‌ر ده‌ست و
پێی وتم شه‌ره‌فم
بپارێزه ،
ماڵی ئاوا ،
ژنه بانگی
مێرده‌که‌ی
کرد تۆزێ قسه‌یان
کرد و کاورا
ڕۆیی . ژنه
لێمگه‌ڕا له
هه‌وره بانه‌که‌ی
سه‌ربان تا به‌یانی
بحه‌وێمه‌وه
، ڕۆژم لێنه‌ده‌بووه‌وه
... تا به‌یانی
وه‌ک سه‌گ هه‌ڵده‌له‌رزیم
، دار و به‌ردم
لێبووه
پیاوی دڕنده
و په‌لاماریان
ده‌دام . که
ڕۆژ بووه‌وه
گه‌ڕامه‌وه
سه‌ر کێڵگه ،
هاوه‌ڵه‌کانم
هه‌موو ته‌ماشامیان
ده‌کرد ، ده‌متوانی
به بێ ترس له‌ته‌ک
هه‌موویان
قسه بکه‌م
بزانم ئه‌وانیش
وه‌ک منیان به‌سه‌ر
هاتووه که‌س
نتقی لێوه نه‌هات
... به‌ڵام به
چاوه‌کانیان
زۆر شتیان بۆ
باس کردم . ئه‌و
ڕۆژه‌م تا
ئێوارێ به‌سه‌ر
برد و ئیتر نه‌گه‌ڕامه‌وه
بۆ کێڵگه .