چاوگێڕانێك
به‌سه‌ر كێشه‌كانی
كومیته‌ی"هاوئاهه‌نگی
دا"
سدێق جه‌هانی
هاوڕێیان
و هاوچاره‌نووسانی
خۆشه‌ویستم
پێكهێنانی
"كومیته‌ی
هاوئاهانگی
بۆ دروست
كردنی
پێكهاته
كرێكاریه‌كان"،
وه‌كوو یه‌كیك
له مه‌ته‌رێزه‌كانی
خه‌بات و
پێكهاته‌گه‌ری
كرێكاری هه‌واڵێكی
شادكه‌ره‌وه
بوو كه هه‌ر
چالاكێكی
ڕاسته‌قینه‌ی
كرێكاری
خۆشحاڵ كرد.
ئه‌م
هیوایه هه‌بوو
كه ئه‌م
پێكهاته ده‌ست
ودڵی
كرێكاران
زۆرتر لێك
نزیك بكاته‌وه.
ئه‌م هیوایه
هه‌بوو كه
ئێوه ده‌نگی
گه‌رمی یه‌كگرتوویی
و لێك
گرێدراوی
كرێكاری ببه‌نه
دانه‌دانه‌ی
ماڵه‌كانی
كرێكارانه‌وه
وپیشان بده‌ن
كه ته‌نانه‌ت
له‌م زه‌مه‌نه
ڕه‌شه‌ی هه‌ژاری
وده‌م به‌ستراویه‌ش
دا پێكه‌وه
بوون، پێكه‌وه
هابیری كردن،
پێكه‌وه
درێژه‌دان به‌خه‌بات
ویه‌كگرتوویی
و‌لێك
گرێدراوی
كرێكاری نه‌ته‌نیا
پێویستی، به‌ڵكوو
شیاوه. ئه‌م
هیوایه هه‌بوو
كه ئه‌م هه‌نگاوه
سه‌ره‌ڕای هه‌ر
كه‌م وكورتیه‌ك
بكرێته هه‌نگاوهه‌ڵێنانه‌وه‌یه‌كی
به‌پێزتر وگه‌وره‌تر
له خه‌باتی
كار دژی سه‌رمایه‌دا.
ئه‌م هیوایه
هه‌بوو كه‌ئه‌م
"كومیته‌یه"
كه‌ره‌سه‌یه‌ك
بێت بۆ ئاسان
كردنه‌وه‌ی
پێكهاته‌گه‌ری
جه‌ماوه‌ری
كرێكاری دژی
سه‌رمایه
بێت!
وێنه‌ی
ئه‌مڕۆژه له
"كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی"
به‌ڵام، به‌داخی
گرانه‌وه،
گه‌لێك
دووركه‌وتووه‌ته‌وه
له هیوا سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی
خۆی. له‌كاتێك
دا كه وته‌بێژی
ئه‌م كومیته‌یه،
مه‌حموود
ساڵحی، له‌به‌ندیخانه‌ی
ڕژیمی كۆماری
ئیسلامی دا به‌های
خه‌بات له‌دژی
سه‌رمایه ده‌دات
به‌له‌شێكی
نه‌خۆش
وگیانێكی پڕ
ئه‌وین
ئاژینه‌وه،
له‌كاتێك دا
كه هه‌زاران
چاوی تامه‌زرۆ
و دڵی نیگه‌ران
به‌شۆن چاره‌نووسی
ئه‌وه‌وه‌ن
له‌سه‌راسه‌ری
جیهان دا. له
وه‌ها هه‌ل
ومه‌رجێك دا،
ئه‌ندامانی "كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی"
ده‌بوایه به‌جێگای
په‌ره‌دان به‌م
جۆره باسه
ئازارده‌ر
ونیگه‌ران كه‌رانه،
ته‌واوی هێز و
وزه‌ی خۆیان
بخستایه‌ته
سه‌ر یه‌كگرتوویی
كرێكاری و
ڕێكخستنیان
بۆ هه‌وڵدان
بۆ ئازادی"مه‌حموود
ساڵحی". به‌داخه‌وه
كۆمه‌ڵێك له‌م
هاوڕێیانه،
نه‌ته‌نیا ئه‌م
كاره‌یان نه‌كرد،
به‌ڵكووكه‌وتنه‌به‌هادان
به‌پاككردنه‌وه
حسێباتی"
بیرۆكه‌ی"ی،
تیئۆری و تاكه‌كه‌سی.
له‌مه‌ش
خراپتر،
ژماره‌یه‌ك
له‌م
چالاكانه كه
داواداری(موده‌عی)
به‌هێزی یه‌كگرتوویی
و‌لێك
گرێدراوی
كرێكارین، له‌په‌ره‌دان
به ئاودانی
تووی دژبه‌رایه‌تی،
ڕق و دوورین له‌یه‌كتری.
ئه‌وانه‌ی
كه به‌شێوه‌ی
ڕۆژانه به‌رنامه‌ی
ڕه‌نگاوڕه‌نگی
خه‌باتكارانه
دائه‌هێنن،
سه‌رئه‌نجام
له‌م ده‌وره‌دا
پیشانیان دا
كه ته‌نیا
كاریان په‌ره‌دانه
به‌كێبه‌ركێ،
دووڕوویی،
پشت پالێدان،
تۆمه‌ت
وبوختان،
ناڕه‌وایه‌تی
وهیتد..... ئه‌م
كه‌لتووره
له‌شێوه‌ی كه‌لتووری
دیالۆگی
كرێكاری بۆ ده‌ست
پێڕاگه‌یشتن
به‌ڕێگاچاره‌یه‌كی
باشترله‌خه‌بات
و پێكهاته‌گه‌ری
كرێكاری‌دا
نیه. هیوای من
ئه‌وه‌یه كه
ئه‌م
هاوڕێیانه،
بكه‌ونه
ڕێبازێكه‌وه
كه" مه‌حموود
ساڵحی"، "بێهزاد
سوهرابی"،
موحه‌ممه‌د
عه‌بدی پوور"،
"سه‌ید جه‌لال
حوسێنی" و كه‌سانی
دیكه
گرتوویانه‌ته
به‌ر.
هاوڕێیان،
داخوا له‌دوای
ئه‌م هه‌مووه
ئه‌زموونه
چاوه‌ڕوانی"باڵغ
بوونی خه‌باتكاری"
چاوه‌ڕوانیه‌كی
بێجێه لێتان؟
هه‌تا كه ده‌بێت
به‌رژه‌وه‌ندی
بزووتنه‌وه‌یه‌ك
بكرێته
فیدای به‌رژه‌وه‌ندی
كورت بینانه‌ی
تاكه‌كه‌سێك؟
هه‌تاكه‌ی ده‌بێت
سه‌ربه‌خۆیی
چینایه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری
بكرێته
فیدای كاری
خۆپه‌سه‌ندانه؟
ئایا له‌ڕۆژی
ڕوون دا
نابینن كه"
فورموولگه‌لێك
زێڕین"
پاوانكراو وه‌كوو"ئێستراتیژی"،"
دژی سه‌رمایه‌داری"،
"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
كاری مووچه‌یی"،
و له‌م شتانه
كه‌ره‌سه‌ی
دووبه‌ره‌كایه‌تی،
دووڕوویی، و
دووری
چالاكانی
كرێكاریه له‌یه‌كتری؟
ئایا
ئه‌مه چاوه‌ڕوانیه‌كی
نابه‌جێیه
كه هه‌ر
توێژینه‌وه،
تیئۆری،
فورموول وبه‌رنامه‌یه‌ك
كه ده‌بێته
هۆی دژبه‌رایه‌تی
ئێوه فڕی ده‌ن
و ئه‌و تیئۆری
و توێژینه‌وانه‌ی
كه دۆستی،
هاوڕیه‌تی،
یه‌كگرتوویی
و هاوپشتی
نێوان ئێوه
به‌هێز ده‌كات
له‌باوه‌ش
بگرن؟ وته‌بێژه‌كه‌ی
ئێوه له‌به‌ند
دایه! ئایا
داوایه‌كی سه‌رتر
له‌وه كه بۆ
ئازادی ئه‌و
یه‌كڕیزی و
هاوپشتی
خۆتان
بپارێزن؟
كاتێك
له‌سه‌ر
ڕێگای ئه‌م
لانی كه‌مه
چاوه‌ڕوانیه،
له‌نێوتان دا
ئێستۆپی له‌سه‌ره‌خۆ
بوونی هه‌یه،
كێشه‌ی
دروشمی"
كرێكارانی
جیهان یه‌كگرن"!
بۆ دراوسێ و
كرێكاره
پاڵده‌سته‌كه‌تان
چۆن ڕوون ده‌كه‌نه‌وه؟
هه‌وراز و
نشێویه‌كانی
خه‌بات
وپیویستی جه‌ماوه‌ری
كرێكار و زه‌حمه‌تكێش،
سه‌لماندوویه
كه ده‌یان و
سه‌دان نیهاد
وه‌كوو "كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی"
ناتوانێت وه‌ڵام
ده‌ره‌وه‌ی
پێویستی
چینایه‌تی
كرێكاری
ئێرانی بێت!. "كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی"
بڕیار بوو
یارمه‌تی ده‌ری
گۆشه‌یه‌ك ئه‌گه‌رچی
بچووك له‌پێویستیه‌كانی
مرۆڤه بێبه‌شه‌كان
ببێت. به‌ڵام
له ناو وه‌ها
بۆشاییه‌ك دا،
ترسی ئه‌وه
هه‌یه كه ئه‌م
كه‌مه چاوه‌ڕوانیه‌ش
جێبه‌جێ نه‌بێت!
هاوڕێیان، ڕه‌مز
وهه‌ڵسه‌نگاندنی
سه‌ركه‌وتنی
ئێوه له‌م ده‌وره‌یه‌دا
پاراستنی"كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگیه"
وه‌كوو به‌رجه‌سته‌گیه‌كی
پاراستنی یه‌كگرتوویی
و هاوپشتی
كرێكاری!.
هاوڕێیان
و دۆستانی
خۆشه‌ویست!
برینه‌كان
هه‌تا چڵكیان
نه‌كردووه
ده‌كرێت وده‌بێت
ساڕ‌ێژ بكرێن!
ئیزن مه‌ده‌ن
ڤایرۆسی
دووڕوویی كه
له‌تاقیگه‌كانی
سێكتاریستی
دا به‌رهه‌م
ده‌هێنرێت په‌یكه‌ره‌ی
ئێوه‌ش
چڵكاوی بكات!
كێشه‌ی ئێوه
نه
ئیستراتیژیه‌و
نه ئه‌ساسنامه!
به‌دڵنیاییه‌وه
ده‌بێت له‌سه‌ر
زۆرێك له‌مه‌سه‌له‌كان
له‌وانه
ئێستراتیژی
وئه‌ساسنامه‌یش
باس وقسه
بكرێت، شه‌ڕبكرێت،
جیاوازی هه‌بێت
وهیتد... به‌ڵام
هه‌موو ئه‌مانه
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
بگه‌نه
ئاكامێكی
باشیش به‌بێ كه‌ره‌سه‌ی
مرۆڤی
به‌ده‌ست
هاتنیان ته‌نیا
به‌كه‌ڵكی كه‌سانی
زۆربیژ دێت هه‌تا
به‌ره‌وپێش
بردنی خه‌باتی
كرێكاری! له‌م
باره‌وه
تێده‌گه‌ین
كه به‌بێ كه‌ره‌سه
ناتوانرێت هه‌ڵه‌وگه‌ڕانه‌وه
بهێنرێته
ئاراوه. ئێوه
باشتر ده‌زانن
كه ده‌ستی چه‌ند
كرێكار له‌ده‌ستی
نان، بۆ
ئامانجێكی
دیاریكراو
هاودڵ بوون،
به‌تایبه‌ت
له‌م سه‌رده‌مه‌دا
پڕۆژه‌یه‌كی
مه‌زنه!
به‌م
پێیه، خشته
چنراوه‌كانی
له‌سه‌ریه‌كی
تائێستا به‌و
ئاسانیه تێك
مه‌ده‌ن! ئێوه
پێش هه‌رشتێك
پێویستیتان
به پاراستنی
ڕێزی یه‌كتر،
پاراستنی
دۆستایه‌تیه‌كان،
پێكه‌وه هه‌ڵكردنه‌كان
و بته‌وبوونی
هاوپشتی و یه‌كگرتوویی
كرێكاری
نیوان خۆتان
هه‌یه و په‌ره‌دانی
له‌نێوان
كرێكارانی
زۆرتردا! یه‌كه‌مین
كۆبوونه‌وه‌ی
خۆتان به‌جێگای"دیاری
كردنی ئه‌رك"
له سه‌رئه‌ساسنامه
وباسه ده‌رخه‌ره‌كانی
ناپێوه‌ند به‌م
ده‌وره‌یه،
دابنێن به‌وه‌ڵام
به‌ئه‌م
پرسیاره: چۆن
ده‌كرێت
هاوڕێیه‌تی،
هاودڵی، یه‌كگرتوویی
وخه‌باتی
هاوبه‌شی
نێوان
چالاكان و
لایه‌نگرانی
"كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی"
به‌هێز بكرێت؟
زۆرینه‌ی
ئێوه به‌ئامانجی
وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره‌وه
كۆده‌بنه‌وه!
كارێك بكه‌ن
كه ئاكامی
كۆبوونتان به‌هێزبوونی
ئامانجی
زۆرینه‌ی ئه‌ندامان
ولایه‌نگرانی"كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی"
و دۆستانی
ئێوه، له‌وانه
من بن!
له‌گه‌ڵ
ئاواتی سه‌ركه‌وتن
و‌لێك
گرێدراوی
زۆرتر!
١٦/١/٢٠٠٨