|
ساڵی رابردوو نووسراوه‌یه‌ک به زمانی فارسی له ژێر سه‌ردێڕی" خاطرات یک شاهد زنده" له سایته فارسی وکوردیه‌کاندا بڵاو ببووه‌وه سه‌باره‌ت به کاره‌ساته‌که‌ی 28ی موردادی ساڵی 1358 ی هه‌تاوی واته(فه‌رمانی خومه‌ینی بۆ‌هێرش کردنه سه‌رکوردوستان). ئه‌ونووسراوه‌یه له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌یه‌ک له خوێنه‌ران وبه‌هیمه‌تی برای به‌ڕێزم کاک ره‌سول موحه‌مه‌دی کرایه کوردی، که سپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی ئه‌و ئازیزه ده‌که‌م و ماندوو نه‌بوونی لێده‌که‌م . ده‌قی فارسی ئه‌م نووسراوه‌یه له سایتی برووسکه له به‌شی لینکی ویژه‌دا.http://www.brwska.org/fa/index.php و هه‌ر وها 28 گه‌لاوێژ فه‌رمان خومه‌ینی به کوردستان هه‌یه. ئه‌وکه‌سانه‌ی که خوێندنه‌وه‌ی کوردی‌یان لا ئاسان نییه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌وئادره سه بکه‌ن. هه‌رچه‌شنه ره‌خنه وتێبینییه‌ک به ئامێزی ئاواڵاوه وه‌رده‌گیرێت.
جه‌میل نه‌وه‌ڕه
jamalsnah@yahoo.se
بۆ تۆمار بوون له مێژوودا
بۆ چی " بۆ تۆمار بوون له مێژوودا "؟؟!!! هه‌ر که‌س ئه‌م نووسراوه‌یه بخوێنێته‌وه، رنگه ئه‌م پرسیاره‌ی لا درووست بێ : مه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی که‌م جنایه‌تی کردووه که ئه‌م بیره‌وه‌ری و وێنانه ئه‌و سه‌ردێڕه بگرێته خۆ؟ به درێژایی مێژوو زۆرجار وا رێکه‌وتووه که وێنه‌گه‌لیک له رودانی جه‌نایه‌تێک یان فیلمێک که به دزییه‌وه گیراوه، بوه‌ته هۆی بزووتنه‌وی کۆمه ڵایه‌تی و جیهانیشی هه‌ژاندووه. وێنه‌ی کیژێکی مناڵ له کاتی شه‌ڕی ڤییه‌تنامدا توانی وه‌ک هێمایه‌ک، ناعادڵانه بونی ئه‌و شه‌ڕه به دنیا بناسێنی و ببێته دسپێکی پاشه‌کشه‌ی دوڵه‌تێکی ئه‌مپریالیستی. هه‌روه‌ها فیلمی لێدانی گه‌نجێکی ره‌شپێست له لایه‌ن پولیسه‌وه،توانی ببێته هۆکاری بزووتنه‌وه‌یکی خه‌ڵکی له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی وڵاتی ئه‌مریکادا. مه‌سه‌له‌ی کورد کێشه یه‌کی له چوار وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناوه‌ته‌وه، واته کوردوستان به بێ ویستی خه‌ڵکه‌که‌ی، له‌نێوئه‌وچوار وڵاته‌دا به‌ش کراوه وله مێژه بووه‌ته هۆکارێک بۆ قوربانی بونی گه‌لی کورد. له بومبارانی کیمیاییه‌وه بگره تا ئه‌نفال وراگوێز کردنی زۆره‌ملی،دورخستنه‌وه(مه‌نفا)،زیندان ، ئاواره بوون وئاسیمیلاسیون که به سه‌ر گه‌لی کوردا سه‌پاوه وله سه‌ره‌تاییترین مافی ئینسانی بێ به‌شکراوه. ئه‌و سه‌ردێڕه‌م هه‌ڵبژارد چونکه ئه‌و رووداوه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی جیهانی هه‌بوو. هه‌روه‌ها ئه‌توانێ ببێته به‌ڵگه بۆ جیله‌کانی داهاتوو. جگه‌له‌وانه‌ش ئه‌و وێنانه له ده‌سپێکی ده‌سه‌ڵات گرتنی کۆماری ئیسلامی‌دا،وه‌ک تۆپ دنگی دایه‌وه و توانی ده‌سه‌ڵاتی مروڤ کوژانی مێژوو بباته ژێر پرسیار.
پێشکه‌ش به کچه‌که‌م سانا!
رۆژێکی زۆرخۆشی هاوین بوو، هوایه‌کی گه‌رم وخۆش، دیاره رۆژی ئاوا له سویدا که‌م رێده‌که‌وێ وئه‌بێ به باشی که‌ڵکی لێ وه‌ربگێرێ. بریار وابو له‌گه‌ڵ سانای کچم وهه‌ڤاڵه هاوته‌مه‌نه‌که‌ی، که لوبنانی بوو وه دراوسێمان بوو، بڕۆین بۆ مه‌له کردن. هه‌موو شتوومه‌کی پێویستمان هه‌ڵگرت و وه‌ڕێ که‌وتین. پاش تۆزێ بڕینی ڕێگا. سی دی) ( CDیه‌کی عه‌ره‌بیم لێدا، سانا هاوکات له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژه‌که سۆزه‌ی ئه‌کرد و به هه‌وای گۆرانییه‌که به‌ده‌ست له سر رانی خۆی ده‌کوتا. ئاوازێکی شاد بوو. منیش له‌گه‌ڵی ئه‌مگوت . هاوکاتیش ئه‌مدی که سانا چه‌نده خۆشحاڵ وشاده، ئه‌ودیمه‌نه له‌زه‌تی پێ ده‌بخشیم. له پڕسی دی) ( CD یه‌که‌ی بێده‌نگ کرد و ووتی بابه گورانییه که‌ی دوێنێ لێده! نه‌مده‌زانی مه‌به‌ستی کام گۆرانییه. ووتی ئه‌وه‌ی که ئه‌ڵێ: " ئێواره‌یه گ‌ڤه‌ی با دێ". پێشتر باسی ئه‌و گورانییه‌م بۆکردبوو. گۆرانییه‌کی غه‌مناک بوو. داخم لێده‌هات که له رۆژێکی ئاوا خۆش وشازدا، خه‌فه‌ت دایبگرێ. هه‌ربۆیه باسه‌که‌م گۆڕی. گۆرانییه‌کی شادی ترم لێدا. گه‌یشتینه که‌ناری ده‌ریاکه . دوای پارک کردنی سه‌یاره‌که، سانا وهه‌ڤاڵه‌که‌ی چاوه‌ڕێ منیان نه‌کرد. له‌پێش منه‌وه وه‌ک باڵنده به‌ره‌و ده‌ریاکه ده‌فڕێن.پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه لایان، جلیان گۆڕی وده‌ستیان کرد به مه‌له. له هه‌راوهوریایان له‌زه‌تم ده‌برد. پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان ،دانیشتین. کاتی نان خواردنی نیوه‌ڕۆ بوو. ئه‌و رۆژه من کراسێکی قۆڵ کورتم له‌به‌ردابوو. سه‌یرم کرد سانا چاوی بڕیوه‌ته شوێنه‌واری برینه‌که‌ی سه‌ر ده‌ستم. ده‌مزانی ئه‌وپرسیاره‌ی که پێشتریش چه‌ندین جار کردبووی، دووباره‌ی ئه‌کاته‌وه. " بۆچی پێم ناڵێی ئه‌و برینه چییه" ؟؟؟ من ده‌مزانی باسکردن له‌و ڕووداوه که بوو به‌هۆی ئه‌و برینه ، بۆ سانا له‌و ته‌مه‌نه‌دا وله‌و روژه خۆشه‌دا که بڕیار وابوو، به تایبه‌ت ئه‌و وهه‌واڵه که‌ی، خۆشی رابوێرن، کارێکی ژیرانه نییه. هه‌ربۆیه به‌ڵێنم پێدا له ده‌رفه‌تێکی شیاودا بۆی بگێڕمه‌وه. به‌ڵام کاته‌که‌م دیاری نه‌کرد. داوام لێکرد پێکه‌وه مه‌له بکه‌ین. قه‌بووڵی کرد. ماچم کرد وده‌ستمان کرد به مه‌له. له کاتی مه‌له‌که‌دا هه‌ستێکی خۆش وشادییه‌کی سه‌یر له دڵما بوو. سانا ئاوی لێ ئه‌پژاندم وخۆی له نێوئاوه‌که‌دا ئه‌شارده‌وه، ده‌بوو من بیدۆزمه‌وه . پاش ماوه‌یه‌ک مه‌له کردن هه‌ردووکمان شه‌که‌ت بووین و هاتینه‌ده‌ر له ئاوه‌که. دوای ئه‌و روژه به‌رده‌وام بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به سانام دابوو،به جێی بهێنم. ئه‌و برینه چیرۆکی برینێکی قووڵ بوو له سه‌ر له‌شی گه‌لی کورد به‌گشتی وخه‌ڵکی سنه به‌تایبه‌ت. ده‌بوو باسی ئه‌و برینه بۆ سانا وبۆگه‌له‌که‌م بگێڕمه‌وه وبۆ خه‌ڵکی دنیاشی روون بکه‌مه‌وه. ئه‌گه‌رچی برینه‌که سارێژبووه. به‌ڵام برینی رۆح وره‌وانی گه‌له‌که‌م ورۆح وره‌وانی من ساریژ نابێ. مه‌گه‌ر له دیوانی عه‌داڵه‌تی گه‌له‌که‌مدا بێگێڕمه‌وه وشایه‌تی بده‌م دژی حاکمان وپشتیوانانی جه‌هل ونه‌زانی و خورافات. چه‌ند ڕوژێ له مه‌وپێش وه‌ک هه‌میشه سه‌یری سایته‌کانی ناو ئینته‌رنێتم ده‌کرد. هه‌واڵی خه‌ڵات وه‌رگرتنی ئه‌و وێنه گره که له تیرباران کردنه‌که‌ی سالی 58 ی فڕگه‌ی سنه وێنه‌ی گرتبوو، به تێر‌و ته سه‌لی بڵاوکرابووه‌وه. سه‌یری وێنه کانم ده‌کردو له خه‌ڵوه‌تی خۆمدا به‌کوڵ ده‌گریام. روخساری بێگه‌ردی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێکه‌وه له به‌ندێکدابووین،هاته پێش چاوم. لۆمه‌ی خۆمم ده‌کرد. بۆهیچ ناڵێی؟ بۆچی ئه‌وه‌ی که دیووته ده‌ری ناخه‌ی؟ ئالێره‌دا بوو که لێبرام بێره‌ورییه‌کانم بخه‌مه پال ئه‌و وێنانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵینه‌ی به سانام دابوو به‌جی بهینم.
ئه گه‌ر رێوی دزێوی مردن به پێکه‌نینی ناحه‌زی هه‌میشه‌گییه‌وه، به سه‌رما بدا گیان ودڵی پڕ غه‌م له‌ناو بچێ، وامه‌زانن من مردووم، من زیندووم ئه‌گه‌ر چرای ژینم له‌سه‌ر سه‌رینی سه‌ره‌مه‌رگم، پرشنگی ساردی دوایی بدا‌و دوا تریفه‌ی بێ، وامه‌زانن من مردووم، من زیندووم ئه‌گه‌ر کلیسا بانگه‌وازی مه‌رگم بکا عه‌فریتی مردن به‌قاقا بکه‌وێته شوێن ته‌رمی ساردوسڕم وامه‌زانن من مردووم، من زیندووم ئه‌گه‌ر پیاوانی نه‌زانکارو ژنانی شینگێڕو رووداپۆشیو له‌دوای داره‌ته‌رمه‌که‌م، پڕمه‌ی گریانیان بێت، داری عوود بسووتێنن، وامه‌زانن من مردووم، من زیندووم ئه‌گه‌ر به ئه‌سرینی چاوی ده‌زگیرانه‌که‌م، به ئاوی چاوی که‌س ودۆست وهه‌ڤاڵانم کێلی گۆڕم بخووسی، وامه‌زانن من مردووم، من زیندووم به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕی من بێ ناونیشان له گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه پانه‌دا داکه‌وێ و بیره‌وه‌ریم له یادی خه‌ڵکا بێڕه‌نگ بێ، ئاخ! ئه‌و کاته‌یه که من ئه‌مرم
پێتروس دووریان ... شاعێری ئه‌رمه‌نی
خاتراتی شاهیدیکی زیندوو بۆ تۆماربوون له مێژوودا
The picture above, taken by Jahangir Razmi, left, was awarded a Pulitzer in 1980.
پێشه‌کی
به درێژایی مێژوو به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا که ده‌سمایه بۆ هه‌موو قوژبنی ئه‌م دنیایه کشاوه، له‌و وڵاتانه‌دا که‌حکومه‌تی نادێموکراتیک ودژی مروڤ ده‌سه‌ڵاتی گرتووه، هه‌ر چشنه ئازادیخوای یان مافخوازییه‌ک، به توند و تێژی و شه‌ڕ جوابی دراوه‌ته‌وه وده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌م ویستوویانه وه ده‌یانه‌وێ دایپڵۆسن وتێکی بشکێنن وبیکه‌نه قوربانی به‌رژه‌وندی دوورونزیکی خویان وهاوشانه‌کانیان. ئه‌و حکوومه‌تانه هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که بێبه‌شی مرۆڤ له مافه کانی بکه‌نه نه‌ریت وفه‌رهه‌نگی جێگرتوو له کومه‌ڵگادا وبه که‌ره‌سه‌ی له‌خشته‌به‌ر به سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژاریدا داسه‌پێنن. هه‌ر بۆیه ده‌یانه‌وێ ئه‌وئاکاره له کومه‌ڵگادا ئاسایی بنوێنن و له‌راستیدا خواستی دیموکراتیکی خه‌ڵک داده‌به‌زێنن. له ئیران‌دا له‌م کاته‌دا که ده‌سه‌ڵاتداران زێڕی ره‌شیان کردووه‌ته پاڵپشت و خویان و ده‌ست و پاوه‌ندیان ئه‌وسامانه تاڵان ده‌که‌ن، خه‌ڵکه‌که‌ی رۆژڕه‌ش وله‌ئازادی ومافی مرۆڤ بێ به‌رین. نێوه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و کومه‌ڵگایه واته ژنان له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خوێان بی به‌رین و به یاسای چه‌رخه‌کۆنه‌کان له گه‌ڵیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێ و ده‌یانه‌وێ به رێگادان به‌وه‌ی که تۆزێ له پرچیان به‌ده‌ره‌وه‌بێ، قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنن. هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتگرتنی ئه‌م حاکمانی جه‌هله‌وه، که‌به‌رهه‌م هێنه‌ری ویرووسی کۆنه په‌ره‌ستین له ناوچه‌که‌دا و له وڵاتانی ئیسلامزه‌ده‌دا، بۆبه‌ره‌نگاری هه‌رچه‌شنه جووڵه‌یه‌ک که دژی بوونی ئه‌وان بێ ، خۆیان ئاماده‌کردووه ولێبڕاوان له خۆێندا نوقمی که‌ن. هاوکات به یارمه‌تی ئه‌مان، جمووجووڵی کۆنه په‌ره‌ستانه له وڵاتانی ئیسلامزده دا پێیگرتووه وده‌یه‌وێ ببێته ئاڵترناتیڤ له‌م وڵاتانه‌دا وبزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و حه‌ق خوازانه‌ی خه‌ڵک به لاڕێدا ببن و شێوازی ئایینی پێ ببه‌خشن . له‌ماوه‌ی چه‌ن ده‌یه‌ی رابردوودا بزووتنه وه‌ی ئازادیبه‌خشی جۆر به جۆر له سه‌رتاسه‌ری دنیادا بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هاتنه ئاراوه وله ئه‌نجامدا ده‌یان وڵات له نێۆ نه‌خشه‌ی جوگرافیای دنیا زیاد کران. گه‌لانێک که ژماره‌ی جه‌ماوه‌ریان ناگاته چه‌ند سه‌د هه‌زارخۆیان وه‌ک میلله‌ت به‌خه‌ڵکی دنیا ناساندووه و رایانگه یاندووه که ئاماده‌ن بێنه ریزی ئورووپای یه‌کگرتوو یان سه‌ر به خۆیی راگه‌یه‌نن. که‌چی گه‌لی کوردکه پێشیینه‌ی خه‌باتی سه‌ر له چه‌ند سه‌ده ده‌دات و به تایبه‌ت له‌سه‌د ساڵی رابردوودا یه‌کێ له‌و گه‌لانه بووه که بۆ گه‌یشتن به مافه پێشیلکراوه‌کانی خۆی، به شێوازی جۆر به‌جۆر خه‌باتی کردووه وهه‌وڵیداوه، هێشتا له سه‌ره‌تای رێگادایه بۆ ئه‌وه‌ی که وه‌ک گه‌لێک که خوازیاری مافی نه‌ته‌ویی خۆیه‌تی له لایان گه‌لانی تر و رێکخراوه‌نێۆنه‌ته‌وییه‌کانه‌وه به ره‌سمی بناسرێ. به‌ڵام ده‌وڵه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره سه‌رکو‌تگه‌ره‌کان که نیشتمانی ئه‌م گه‌له له نێۆیاندا دابه‌شکراوه، مل ناده‌ن بۆ دان پێنان و به ره‌سمی ناسێنی مافه پێشێلکراوه‌کانی ( کوردستانی ئیراق له‌سونگه‌ی هه‌ل ومه‌رجی تایبه‌تی ئێستایدا له‌م چوار چێوه‌دا ناگونجێ) وهه‌ر رۆژه‌و به بیانوویه‌ک ده‌خرێته ژێر زه‌خت بۆ ئه‌وه‌ی واز بێنن له خواسته ئینسانییه کانی خۆیان که بریتییه له ده‌ستگڕتن به سه‌ر چاره‌نووسی خۆیاندا. له‌راستیدا ده‌یانه‌وێ که کوردی دانیشتووی ئه‌م وڵاتانه له نیۆ گه‌لی سه‌رده‌ستدا، که خاونی ده‌سه‌لاتی سیاسین بتوێننه‌وه، و به بیانووی یه‌کپارچه‌یی خاک( تمامیت ارضی) و ته‌جزییه ته‌ڵه‌بی، مافه‌کانیان پێشیل بکه‌ن و خه‌باته‌که‌یان تێک بشکینن.
هێشتا یه‌ک مانگ وچه‌ند روژێک له ده‌سه‌ڵاتگرتنی رژێمی کۆماری ئیسلامی تێپه‌ڕ نه‌ببوو که ئه‌م رژێمه شه‌ڕێکی نه خوازراوی به سه‌ر گه‌لی کوردا سه‌پاندو نه‌ورۆزی ساڵی 58 (79ی زایینی)شاری سنه‌ی شه‌ڵاڵی خوێن کرد و سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ی کوشت. له هاوینی هه‌مان ساڵدا واته27 و28 ی مانگی گه‌لاویژی ساڵی 1358 (1979 ) جارێکی تریش به مه‌به‌ستی سه‌رکوتی گه‌لی کورد فه‌رمانی به ناو بانگی هێرش بۆ کوردستان له لایه‌ن خومه‌ینی یه‌وه ده‌رچوو که له راستیدا ئامانجی زه‌وت کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سکه‌وته دێموکراتیکانه بووکه خه‌ڵک به فیداکاری وه‌ده‌ستیان هێنابوو و داکۆکی‌یان لێده‌کرد. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م کاره‌ساته، هێرشیان برده سه‌ر هه‌رشتێک که نیشانه‌ی ئازادی ودێموکراسی بوو له ئیران‌دا.
ئه‌م بیره‌وه‌رییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌و سه‌رده‌مه مێژووییه واته سه‌رده‌می فه‌رمانی هێرش کردنه سه‌ر کوردستان له لایه‌ن خومه‌ینی یه‌وه که له ئه‌نجامدا ده‌یان که‌س له خه‌باتگێرانی کورد له شاره جۆر به جۆرکانی کوردستان دا به فه‌رمانی جه‌لادی کۆماری ئیسلامی واته خه‌ڵخاڵی ئێعدام کران.
له کاتی ئه‌م هێرشه‌دا بوو که جووڵه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ناوی بزووتنه‌وه‌ی موقاومه‌تی گه‌لی کوردی له خۆگرت وئامانجی هه‌روه‌ها که ناوه‌که‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کا، داکۆکی له‌خۆ بوو دژی هێزه سرکوتگه‌ره‌کان.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م فه‌رمانی قڕ کردنی گه‌ڵی کورده‌دا بوو که سه‌ر کۆماری ئه‌و کاته واته به‌نی سه‌در، له شه‌ڕی 24 رۆژه‌ی سنه‌دا له به‌هاری 59 (80 19 ) بۆ پاڵپشتی فه‌رمانه‌که‌ی خومه‌ینی به ئه‌رته‌شی ووت : '' پۆستاڵه‌کانتان له پێ ده‌رنه‌هینن تا ئاژاوه‌ی کوردستان سه‌رکوت ده‌کرێ ''. ئه‌م نوسراوه‌یه دڵۆپێکه له ده‌ریای تاوان وجه‌نایه‌تی رژێمی حاکم به سه‌ر ئه‌م وڵاته مه‌لازه‌ده دا و به مه‌به‌ستی په‌رده داماڵێن له سه‌ر جه‌نایه‌ته‌کانی کوماری ئیسلامی ئێران له کوردستاندا نووسراوه. من وه‌ک شایه‌تێکی زیندوو خوازیاری ئه‌وه‌م که ئه‌و جینایه‌تانه له‌بیر نه‌چێته‌وه. ئه‌و وێنانه‌ش که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتگرتنی کۆماری ئیسلامی‌دا گیڕاوه، وه‌ک به‌ڵگه‌ی دژی دێموکرات ودژی مرۆڤ بوونی ئه‌و رژیمه له کۆڕ وکومه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا پیشان دراوه وجیله‌کانی داهاتوو ده‌توانن وه‌ک فاکت (به‌ڵگه ) که‌ڵکی لێ وه‌رگرن. ئه‌م بێره‌وه‌رییانه باسی ئه‌و که‌سانه‌ده‌کا که له مه‌یانی تیر دا وه‌ک داری "سه‌رو" راوه‌ستان و به‌س وێنه کانیان ویژدانی هه‌ر مرۆڤێک بریندار ده‌کا. ته‌بعه‌ن ئه‌م نوسراوه بی که‌م وکورتی نابێ . هه‌ر بۆیه باوشم ئاوه‌ڵایه بو هه‌ر چه‌شنه یارمه‌تی وبیرخستنه‌وه یان راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان و هیوادارم که گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی دیومه وئه‌و ئه‌زموونانه‌ی که به سه‌رم هاتووه ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کان له لایه‌ن ئه‌و مرۆڤانه که له ماوه‌ی حاکمییه‌تی ئه‌م رژێمه دژه‌خه‌ڵکییه‌دا تووشی کێشه وچه‌رمه سه‌ری هاتوون. بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ نووسینی مێژووی ئه‌م بزووتنه‌وه له داهاتوودا. مه‌به‌ستم له نووسینی ئه‌م بێره‌وه‌رییانه پترنواندنی کارتێکه‌ری ئه‌و وێنانه بوو که هه‌م له‌کاتی رووداوه‌کاندا وهه‌م ساڵی پار له لایه‌ن وێنه‌گره‌که‌وه (که‌سێک به ناوی جهانگیر رزمی) بڵاوکرانه‌وه. من وه‌ک که‌سێک که له گه‌ڵ 8 که‌س له‌و تیرباران کراوانه، له یک به‌ندا بووم، ویستوومه ئه‌وه‌ی که له‌و رۆژانه‌دا به‌سه‌رمان هات بگێرمه‌وه وهه‌روه‌ها ده‌وری ئه‌و جه‌ریانه سیاسی یانه و ئه‌و که‌سانه‌ی که له گه‌ڵ ئه‌م رووداوانه‌دا پێوه‌ندیان هه‌بووه، وه‌بیربێنمه‌وه. به له به‌ر چاوگرتنی گرنگی ئه‌م کاره‌ساته که کاردانه‌وه‌یه‌کی جێهانی بووه و ده‌توانێ ببێته جێگای پرسیار بۆ جیڵه‌کانی داهاتوو، ئه‌گه‌ر که‌سێک یا که‌سانێک بیانه‌وێ رووداوی زێندان وتیربارانه‌کان بکه‌نه فیلم، ئاماده‌م بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوکاری له‌گه‌ڵیان. له کۆتایی ئه‌م پیشه‌کییه‌دا زۆر سپاسی دۆستی هێژام صابر شیخ الاسلامی ده‌که‌م که یارمه‌تی دام بۆ سیاقه(ویرایش) ی ده‌قی فارسی ئه‌م نووسراوه‌یه.
جه‌میل نه‌وه‌ڕه
jamalsnah@yahoo.se
بۆ تۆماربوون له مێژوودا
ئه‌حسه‌ن ناهید
به‌شی 1
پادگان( مه‌عه‌سکه‌ر)ی سنه
کاتێ که چوومه نێۆ یه‌کێ له ژووره‌کانی خه‌سته‌خانه‌ی سه‌ربه له‌شکری 28 له سنه، نیگای گه‌نجێک، که له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌که راکشابوو، سه‌رنجی راکێشام. لاوێک که قژه کاڵه‌که‌ی نووسابوو به هه‌نیه‌وه وئارق به ده‌م وچاویه‌وه دیار بوو، ره‌نگیشی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕابوو. له یه‌که‌م روانیندا وام هه‌ست کرد که نه‌خۆشه. به بینینی من ره‌نگێ له شادی له نێوچاوانیدا خۆی نواند. جاروبار رووی ده‌کرده لای من و به نیگایه‌کی پڕمێهره‌بانییه‌وه لێی ده‌ڕوانیم. چما ئاشنایه‌کی دیوه یا هاوده‌نگێ!که‌سێکی ریشن ده‌ست له سه‌ر سینگ به سه‌ریه‌وه وه‌ستابوو، وه‌ک مڵوزم چاوه‌دێری وه‌زعه‌که‌ی ده‌کرد و هه‌رچه‌شنه جووڵه‌یه‌کی لاوه‌که‌ی کونترۆڵ ده‌کرد. دواتر بۆم درکه‌وت ئه‌و که‌سه یه‌کێ بوو له چه‌کدارانی بزووتنه‌ی"ئه‌مه‌ل"ی لوبنان(1) که بۆ یارمه‌تی رژێمی کۆماری ئیسلامی هاتبوونه کوردستان. ئه‌و مه‌ئموورانه‌ی که منیان هێنابووه ئه‌وێ، پاش ئه‌وه‌ی منیان له گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه (په‌روه‌نده)ی که پاش گرتنی بنکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکی له ئازادی وشورشی پێشوو(2) له لایان سپای پاسداران ( ده‌سته‌ی به‌رگ ره‌شه‌کان)ه‌وه(3) بؤ منیان درووست کردبوو، دایه ده‌ستی کارگێرانی خه‌سته‌خانه‌که، به جێیان هێشتم. به هۆی برێندار بوونه‌وه ده‌ستم له تۆی جامانه‌یه‌کدا به‌ملمه‌وه هه‌ڵبه‌سترابوو. له سه‌ر ته‌خته‌که دانیشتم و چاوه‌ڕێم کرد. له گێژاوی ئه‌فکاری خۆمدا بووم، ئه‌و ساته‌م هاته‌وه یاد که ده‌ستگیرکرام ولووله‌ی تفه‌نگی"یووزی"یان نایه ناو ده‌مم. ده‌نگێکی کوردی هاته گوێم !!! ؟؟ به زاراوه‌ی سنه‌یی گوتی :من ئه‌وناسم، ئێمه هاوسا بووین (من ده‌تناسم ئیمه دراوسێ بووین). ئه‌مه ده‌نگی ئه‌و گه‌نجه‌بوو که پێشتر باسم کرد. نه‌مده‌ناسییه‌وه. که‌وتمه بیرکردنه‌وه. " خۆمن هه مووکوڕوکاڵی گه‌ڕه‌که‌که ده‌ناسم!!؟بۆچی ئه‌مه‌ناناسم!!؟؟. زیاتر سه‌رنجمدا. گه‌نجێکی قۆز(جوان‌چاک)،ده‌مو چاوه هێمنه‌که‌ی زیاترسه‌رنجی راکێشام. به ته‌مه‌ن له نێوان 20تا22ساڵدا ده‌ینواند. بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که له کام بنه‌ماڵه بێ. دیسان ده‌ستی کرد به ئاخاوتن:” ئه‌م پێاوه که به سه‌رمه‌وه وستاوه له زمانی ئێمه تێناگا.فارسیش نازانێ !ده‌توانم ئازادانه قسه بکه‌م”. هه‌ر بۆیه من دڵنیا بووم که ده‌توانم ئاسووده‌تر قسه بکه‌م. به‌ڵام به پارێزه‌وه ده‌دو‌ام. له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێشتا خۆی پێ نه ناساندبووم و نه‌مده‌زانی بۆ له خه‌سته‌خانه‌یه. به‌ڵام وای بۆده چووم که به‌سه‌رهاتێکی وه‌ک منی هه‌بێ. گووتم : من ناتناسم . بۆم هه‌یه ناوت بپرسم ؟؟ - من"ئه‌حسه‌ن"م بابه گیان دراوسێ بووین. ئێمه ماڵمان باری کرد بۆ تاران. هه‌رکه هاتییه ژوره‌وه من تۆم ناسییه‌وه. من جوان تۆم له‌بیره! - که وابوو خۆت بناسینه! - له‌بنه‌ماڵه‌ی ناهیدم. - ئه‌ها ئێستا تێگه‌یشتم. بنه‌ماڵه‌ی "ناهید" ناودار وجێگای رێزی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک وناوچه‌که یش بوون. کۆڵانه‌که‌مان به ناوی بنه‌ماله‌ی ئه‌وانه‌وه ناونرابوو. ماڵی ئێمه‌ش له‌و گه‌ره‌که بوو. باوکیان له دایره‌ی"ثبت احوال"کاری ده‌کرد، چند ساڵ پێشتر له کاتی مه‌ئمورییه‌تدا له "بوریدر" له ناوچه‌ی"ژاوه‌رۆ" (4) به هۆی کاره‌ساتی سه‌یاره‌وه، کوچی دوایی کردبوو. پاش ئه‌و کاره‌ساته‌ناخۆشه، بنه‌ماڵه‌که‌یان لێکترازابوو. به‌ڵام ئه‌و ماڵه‌ی که لێی ده‌ژیان، هه‌رمابوو،جار وبار که ده‌هاتنه‌وه بۆ"سنه"له‌و ماڵه‌دا ماوه‌یه‌ک ده‌مانه‌وه. شێوه‌ی سه‌رده‌می منداڵی ومێرمنداڵی "ئه‌حسه‌ن"م هاته‌وه بیر. زورگۆڕابوو. ئه‌میش و برا چکۆله‌که‌شی که ناوی"شهریار"بووهاتنه‌وه بیرم. زۆربه‌ی کات پێکه‌وه بوون. "ده‌نگ وباسی براکانت؟عابدین، عبدالله، زه‌بێح، حه‌سه‌ن، مزه‌فه‌ر، شه‌هریار؟؟ -خوشکه‌کانت "ره‌فعه‌ت و... ناوی ئه‌وی تریانم له‌بیرنه‌ماوه؟(له کاتی نوسینی ئه‌م بیره‌وه‌رییاندا بۆم ده‌رکه‌وت که خوشکه که‌ی تریان واته خانمی "ڕؤیا ناهید"له هه‌ڵسوراوانی سیاسی، مانگی پێشوو له‌گه‌ڵ تلفزیونی ئه‌مریکادا له مه‌ڕئه‌م کاره‌ساته چاوپیکه‌وتنی هه‌بووه. به‌لامه‌وه سه‌یر بوو. ده‌مێ ساڵ بوو چووبوونه تاران. ئه‌وکاته "ئه‌حسه‌ن "له ته‌مه‌نی 10- 12 ساڵێدا بوو. ئێستا ببووه گه‌نجێکی لێهاتوو. _لێره چی ئه‌که‌ی؟ -منێش بریندارم. قاچم پێکراوه. ناتوانم بڕوم به‌ڕێدا ،تیره‌که به‌رئێسکی رانم که‌وتووه. -په‌توو(به‌تانی)یه‌ک درابوو به سه‌ر پێیدا. هه‌ستم کرد که وه‌زعی ئه‌ویش وه‌ک وه‌زعی منه. هه‌ر ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له یه‌کتر دڵنیا بین. وه‌زعمان له‌سۆنگه‌ی برێندار بوون و دیلبوونه‌وه وه‌ک یه‌ک وابوو، به‌ڵام من ده‌متوانی بڕۆم به‌ڕێدا. قسه‌کانمان ئاسایی بوو. باسی شتی جۆر به‌جۆرمان ده‌کرد. به تێر‌و ته‌سه‌ڵی پرسیاری ئه‌ندامانی بنه ماڵه‌ی یه‌کترمان ده‌کرد. تینووی قسه کردن بوو. پێده‌چوو ماوه‌یکی درێژه له گه‌ڵ که‌س پێوه‌ندی نه‌بووه وهاوده‌نگێکی نه بووه. ئه‌وانه‌ی ده‌هاتنه نێۆ ژووره‌که یان کارگێرانی خه‌سته‌خانه‌که‌بوون یان چه‌کدارانی ئه‌مه‌ل که دواتر بۆم ده‌ر که‌وت که هه‌ر یه‌که وچه‌ند ساتێک نگابانی ده‌ده‌ن وده‌گه‌ڕێنه‌وه. شێوه‌یان به‌ڕواڵه‌ت زۆر فه‌رقی پێکه‌وه نه‌بوو، هه‌موویان رێش وپه‌شم و پانتۆڵی یه‌ک ره‌نگیان بوو. چه‌کدار بوونیان جێگای گومان نه‌بوو، به‌ڵام به رواڵه‌ت چه‌کیان پێنه‌بوو. سه‌رقاڵی قسه کردن بووین. پیاویکی پزشکیارهاته ژووره‌وه. رووی کرده من وداوای کرد له گه‌ڵی بڕۆم. خواحافیزیم له "ئه‌حسه‌ن"کرد‌و که‌وتمه شوێن کابرا. نه‌مده‌زانی ده‌مگێڕنه‌وه بۆ لای "ئه‌حسه‌ن"یان نه. ئایا ده‌مگوێزنه‌وه بۆشۆینێکی تر؟"ئه‌مه ببووه پرسیارلام. دۆخی خه‌سته خانه‌که به‌ته‌واوی نظامی "ئه‌سکه‌ری" بوو. که‌سانێک به چه‌ک و جل وبه‌رگی ئه‌رته‌شی (عه‌سکه‌ری)یه‌وه له ساڵونه‌که‌دا له هاتووچۆدا بوون. له ڕاڕه‌وه که تێپه‌ر بووین وچووینه ژوورێکی بچووکه‌وه. کابرا له‌پشت مێزێک دانیشت. کاغه‌زێکی ده‌رهێناوناووشتی منی نووسی. "ده‌مه‌وێ له باسکت وینه "ئه‌شه‌عه"بگرم. بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چۆن شکاوه. له جووڵه‌ی مه‌چه‌ک وپه‌نجه‌کانت وادیاره که "عصب"ه که‌شی تووشی کێشه‌بووه. بریار وایه دوکتور بێت وموعاینه "فه‌حس"بکا. تا ئه‌و ده‌مه ئه‌بی وێنه‌که ئاماده بکه‌م "ئه‌مه‌ی ووت وخه‌ریک بوو به کاری خۆیه‌وه. له‌وه زیاتر قسه له نیوانماندا نه‌کرا. وێنه‌گرتن به‌هه‌ر کێشه و ئازارێک که به هۆی جوڵاندنی ده‌ستمه‌وه ده‌مکێشا، به‌ئه‌نجام گه‌یشت. به رێنوێنی ئه‌و به دوایدا گه‌ڕامه‌وه بۆهه‌مان ژوور. زۆرخۆشحاڵ بوم له‌وه‌ی که گه‌رامه‌ته‌وه بۆ لای "ئه‌حسه‌ن"،چونکه بوونی هاوده‌نگێک له بارودوخێکی ئاوادا نێعمه‌ت بوو ئیتر نه ده‌ترسام که‌له سه‌رهه‌رشتیک له‌گه‌ڵ "ئه‌حسه‌ن" دا بدوێم.باسی وێنه‌گرتنه‌که‌م بۆ"ئه‌حسه‌ن"کرد. هه‌روه‌ها باسی سه‌ربازبوونم له‌کاتی خۆیدا له هه‌مان پادگان وئاشنا بوونم له‌گه‌ڵ یه‌کێ له‌لاینگرانی"چریکه‌کان"به‌ناوی حسه‌ین(5). ئه‌ویش تۆزێ پشووی وه‌به‌رهاته‌وه. ناوبه‌ناو کارگێڕانی خه‌سته‌خانه‌که ده‌هاتن وسه‌یرێکی وه‌زعه‌که‌یان ئه‌کرد. به‌س کونجکاو(په‌یجوور ) بوون، ره‌نگه له به‌ر ئه‌وه‌ی که بیستبوویان که که‌سێکی تازه‌یان هێناوه وده‌ستی برێنداره، سه‌ردانی ژووره‌که‌یان ئه‌کرد و کونجکاو(په‌یجوور) بوون. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆچوونی من بوو، ئاخر ئه‌وان کارێکیان نه بوو له‌و ژووره‌دا ئه‌نجامی بده‌ن. سه‌عات 8 یا 9 ی شه‌و بوو، بڕی خواردنیان بۆ هێنام. ئیشتیام ڵی نه‌بوو. به‌ڵام به زۆربڕێکم خوارد له‌به‌رئه‌وه‌ی گێانێکم تێ بێته‌وه. ئاخر چاره‌نووسێکی نادیارم بۆ خۆم پێش بینی ئه‌کرد. هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشترهه‌ر له‌و پاده‌گانه‌دا سه‌ربازیم کردبوو وه شاره‌زای پادگانه‌که بووم، ره‌نگ بووبتوانم کارێک بکه‌م. له‌م هێرو بێره‌دا، دوو خانم په‌ره‌ستارهاتنه ژووره‌وه. یه‌کێکیانم له پێشه‌وه ده‌ناسی. چه‌ن ساڵێک پێشترکرێچی ئێمه بوو. که منی بینی راچڵه‌کا، به‌ڵام زوو هاته‌وه به خۆیدا. کابرای سه‌ر به ئه‌مه‌ل هه‌ستی نه‌کرد.خانمه هاوکاره‌که‌شی هه‌روه‌ها. قورس (حه‌ب)ی ئێشیان بۆ هێنابووم. کاتێک که ژنه شناسه‌که لێم نزیک بووه‌وه به په‌رێزه‌وه پێمگووت: ژماره ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه‌ت پی ئه‌ده‌م . ته‌له‌فۆنیان بۆ بکه وبڵێ کوڕه‌که‌تان لێره‌یه. دڵنیا بووم که ئه‌ویش منی ناسیوه‌ته‌وه. هه‌ر له هه‌ڵس وکه‌وتی یه‌که‌مدا بۆم ده‌رکه‌وت. پێویستێش نه‌بوو. حه‌زم نه‌ده‌کرد تووشی کیشه‌ی بکه‌م. مه‌ودای ڕوونکردنه‌وه‌ش نه‌بوو. وڵامی نه‌داوه، پیده‌چوو حه‌زناکا خانمه‌که‌ی دیکه پێبزانێ. به بیانووی رێک وپێک کردنی جل وجێوه نزیک بوه‌وه له‌و ته‌خته‌ی که من له‌سه‌ری راکشابووم.به هێواشی ووتی:بینوسه دواتردێم ده‌یبه‌م. قه‌ڵه‌م وکاغه‌زم پێ نه‌بوو. تا راده‌یه‌ك هه‌وڵ ببووم. ده‌بوو له زووترین کاتدا ژماره‌که بنووسم. پێده‌چوو زوو بگه‌ڕێته‌وه. سه‌یرێکی کومید(کانتور)ه‌که‌ی پاڵ ده‌ستم کرد. وابۆی ده‌چووم کاغه‌زو قه‌ڵه‌می لێبێ. ئێشی ده‌ستم له‌بیر چووبووه‌وه. به بیانووی ئازاری ده‌ستم له ته‌خته‌که دابه‌زیم وده‌ستم کرد به پیاسه کردن. وانواندم که ئێشی ده‌ستم زۆره. پاش چه‌ند جار هاتوچۆ له‌کومید(کانتور)ه‌که نزیک بوومه‌وه وکردمه‌وه، هه‌ندێ کاغه‌زی تێدا بوو. نیوه‌ی مه‌سه‌له‌که حه‌ل ببوو. ئێستا ده‌بوو قه‌ڵه‌میش په‌یدا که‌م. به‌ده‌ستی راستم گێرفانه‌کانم پشکنی. پشکنینی گیرفانی لای چه‌پ زۆر زه‌حمه‌ت بوو. ده‌بوو به‌ده‌سته ساخه‌که‌م که ده‌ستی راست بوو، بۆی بگه‌ڕێم. هاته‌وه بیرم که‌پێش ئه‌وه‌ی ده‌سگیربکرێم، له‌گه‌ڵ"ئه‌شرف ره‌حیمی مه‌ڵه‌کشان"(6)خه‌ریکی ره‌سم کردنی "حه‌مایل"بووین .خۆزگه‌قه‌ڵه‌مه‌که‌م بدوزیبایه‌ته‌وه. ئه‌حسه‌ن هه‌ستی کردبوو که‌له‌شتێک ده‌گه‌ڕێم. ـ چه‌ت گه‌ره‌که؟(چیت ده‌وی؟) ـ کوڕه قه‌ڵه‌مێک! قه‌ڵه‌مێکم ده‌وێ. له‌پڕ ده‌ستم که‌وت له قه‌ڵه‌مه‌که‌ی نێۆگیرفانم. زۆرخۆشحاڵ بووم. به"ئه‌حسه‌ن"م گوت:دۆزیمه‌وه . گه‌ڕامه‌وه سه‌ر ته‌خته که‌و ڕاکشام. بۆ دڵنیایی ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕێم کرد تاوه‌زعه‌که ئاسایی ببێته‌وه. به ئه‌سپایی گیرفانی پاتۆڵه کوردییه‌که‌م کیشایه سه‌روقه‌ڵه‌مه‌که‌م ده‌رهێنا. بێ ئه‌وه‌ی بیشارمه‌وه، کاغه‌زه‌که‌م هێناو ده‌ستم کرد به نووسینی شتێکی ئاسایی. کابرای "ئه‌مه‌لی"بینی، به‌ڵام هیچی نه‌ووت. هه‌موو ئه‌مانه‌ی که باسم کرد کاتژمێرێکی خایاند. کاتێک دڵنێا بووم شتێکی ئه‌وتۆناقه‌ومێ، که‌وتمه خۆ بۆ نووسینی ژماره ته‌له‌فۆنه‌که. بۆ ئه‌وه‌ی بیده‌مه خانمه په‌رستاره ئاشناکه. ئێستا ئیترقه‌ڵه‌م وکاغه‌زم بوو. ئه‌مه شتێک بوو که دڵنیایی ده‌کردم که به شێوه‌یه‌ک په‌یامه‌که ده‌نێرم. له‌وکاته‌وه که خانم پرستاره‌که وتبووی: "دیم و ده‌یبه‌م"، له بیری ئه‌وه‌دا بووم که ده‌بێ به‌په‌رێزبم بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ک بۆ ئه‌وسازنه‌بێ. هه‌ر چۆنی بوو ژماره‌ته‌ڵه‌فۆنه‌که‌م نووسی و خستمه نێو گیرفانی کراسه‌که‌م. ئاماده‌بووم هه‌رکاتێ بێت بیده‌مێ. دیسان له‌گه‌ڵ ئه‌حسه‌ن که‌وتینه‌وه قسه‌کردن . ووتم:ئێ، پێم بڵێ چیت به سه‌ر هاتووه؟ چی روویدا؟ بۆچی بریندار بووی؟ له‌کوێ بریندار بووی؟ ـ له‌گه‌ڵ شه‌هریاری برام و "جه‌میل یه‌خه‌چاڵی "پێکه‌وه بووین. له پاسگای "قه‌ته‌وه‌ن"دستگیرکراین. لێبڕاین راکه‌ین و ڕامان کرد. تیرئه‌ندازییان لێ‌کردین ومن پێکرام. نازانم ئه‌وان چی‌یان به‌سه‌رهات . نازانم له‌کوێن. له‌م قسانه‌دا بووین که ئه‌وکابرای که له ده‌ستم وێنه‌ی گرتبوو، هاته نێو ژوره‌که و داوای له من کرد له گه‌ڵی بڕۆم. ئه‌مه دووهه‌م جاربوو که ژووره‌که‌م به‌جێی ده‌هێشت. شوێنی که‌وتم . چووینه نێو ژورێکی تاراده‌یه‌ک گه‌وره. کابرایه‌کی زه‌لام به جل وبه‌رگی عه‌سکه‌رییه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوێکی میانساڵ به قژی ماش و برنجییه‌وه، قسه‌یان ده‌کرد. کابرایه‌کی گه‌نجی ریشن به جل وبه‌رگی سپییه‌وه لایان وه‌ستا بوو، گوێی بو گرتبوون. به زاراوه‌ی "ئیسفه‌هانی" قسه‌یان ده‌کرد. دواتر بۆ م ده‌ر که‌وت که "دوکتوره". کابرا میانساڵه‌که‌ش، وه‌ک "دکتور"خۆی ناساند و ئه‌و وینانه‌ی که له‌ده‌ستم گیرابوون، خسته به‌ر تیشکی چرا نیئونه‌که و بۆ کابراکه‌ی تری روون ده‌کرده‌وه که فیشه‌ک به‌ر ئێسکی باسکی چه‌پ که‌وتووه و پێنج ئێسکی بچووک له سه‌ر ریگای فیشه‌که‌که ده‌بینرێ. که فه‌حسی ده‌ستمی کرد، بۆ ی ده‌رکه‌وت که "عه‌سه‌ب" ی ده‌ستم سه‌ده‌مه‌ی دیووه. مه‌چه‌کی ده‌ستمی له سه‌ر لێواری مێزێک دانا. ده‌ستم بۆ خواره‌وه شۆڕبووه‌وه. داوای لێکردم ده‌ستم به‌رز بکه‌مه‌وه. نه‌متوانی .کونتروڵی له ده‌ستی مندا نه‌بوو. رووی له‌وانیترکرد وگوتی:نابی ده‌ستی هیچ جووڵه‌یه‌ک بکا. ده‌بێ له‌سه‌ر رووبه‌رێکی کون کونی تێلدار بپیچرێته‌وه. ده‌نا وه‌ک خۆی لێ نایه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ من نه‌ده‌دوا. دیار بوو ئه‌ویش به زۆرهێنرابووه پادگان. به دوای ئه‌م قسانه‌دا،بێ ئه‌وه‌ی پرسیارێک له من بکا یا شتێکم پێ راسپێرێ، ئێشاره‌ی له‌وکابراکرد که منی هێنا بووه ئه‌وێ. بۆ ئه‌وه‌ی بمباته‌وه بۆشوێنه‌که‌ی خۆم. شوێنی که‌وتم. له رێگادا پێی گوتم :ئه‌و کابرا دوکتور حسین زاده بوو. یه کی له پسپوڕانی شاره‌که‌یه. من پێشتر ناویم بیستبوو، به‌ڵام نه‌مده‌ناسی. له گه‌ڵ ئه‌و کابرایه که منی بردبوو گه‌ڕاینه‌وه بۆ لای "ئه‌حسه‌ن"، له گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆم ده‌رکه‌وت که چرای نێو ژووره‌که‌یان کوژاندووه‌ته‌وه و چرایه‌کی "شه‌وخه‌ف"یان پێکردووه که تێشکی که‌مه. سه‌رنجی کابرای "ئه‌مه‌ل"م دا، دیسان ده‌ستی له سه‌ر سێنگ دانابوو، به‌ڵام له سه‌ر کورسێک له ته‌نیشت ته‌خته‌که‌ی "ئه‌حسه‌ن" دانێشتبوو."ئه‌حسه‌ن" نه‌خه‌وتبوو، چاوه‌ڕێی منی ده‌کرد. به‌س توانیم پێ بڵیم که دوکتوورفه‌حسی ده‌ستمی کرد و گوتی که ده‌بێ ده‌ستم له سه‌ر رووبه‌رێکی تێلدار بپیچرێته‌وه، ده‌نا "ناگرسێته‌وه". له‌وه زیاتر نه‌ده‌کرا قسه بکرێ. چونکه"خامۆشییان راگه‌یاندبوو، ده‌بوو ره‌چاوی خامۆشی بکه‌ین. له سه‌ر ته‌خته‌که راکشام. خه‌وم لی نه ده‌که‌وت. هه‌مو کاره‌ساتی رۆژه‌که وه‌ک په‌رده‌ی سینه‌ما به پێش چاومدا تێده‌په‌ڕی. سات به ساتی کاره‌ساته‌که‌م وه‌بیر ده‌هاته‌وه ،به تایبه‌ت ئه‌وکاته‌ی که به‌مینی بووس بردبوویانم بۆ"کێڵانه"(7) و ئه‌وخه‌ڵکه زۆره‌ی که به ناباوه‌ڕییه‌وه لییان ده‌ڕوانیم. نازانم که‌ی خه‌وم لێکه‌وت. به ده‌نگی خاوێن کردنه‌وه‌ی عه‌رزی ژووره‌که له لایه‌ن خزمه‌تکاره‌کانه‌وه، وه خه‌به‌ر هاتم. هه‌ر له‌و کاته‌دا ژنه په‌ره‌ستاره‌که دان( شیفت)ی کاره‌که‌ی ته‌واو ببوو. هاته ژوره‌وه و به بیانووی خاوین کردنه‌وه و رێک وپێک کردنی ته‌خته‌که له من نزێک بووه‌وه. له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵکم وه‌رگرت وژماره ته‌له‌فونه‌که‌م پێدا. کاغه‌زه‌که‌ی له به‌ین په‌نجه‌کانیدا شارده‌وه وتۆزی خۆی به مه‌لافه( چه‌رچه‌ف) کانه‌وه خه‌رێک کرد و بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێ ژووره‌که‌ی به‌جێ هێشت. پاش خواردنی نان وچای به‌یانی دوکتوری رۆژ، که به‌رپرسی سه‌ردان له نه خۆشه‌کان بوو، هاته ژوره‌وه. پاش روانین له" په‌روه‌نده"که‌ی من و فه‌حسی ده‌ستم، هه‌ندی شتی له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌که نووسی. که ژووره‌که‌ی به جێ هێشت، سه‌ێریکی په‌روه‌نده‌که‌م کرد. به ڵام هیچی لێ تێنه گه‌یشتم . نووسراوه‌که‌ی ئه‌ویشی له‌سه‌ر بوو.
کاتژمێرێک تێپه‌ڕی. کابرایه‌ک هات و داوای لێکردم شوێنی که‌وم. له سالۆنه‌که‌دا ئه‌ڕویشتین، کابرایکم بینی به جل وبه‌رگی عسکه‌ری وچه‌کی ئووتوماتیکه‌وه، زۆر تووره بوو. قسه‌ی به چاک وخراپ ده‌گوت. کاتێ که له ته‌نێشت منه‌وه تێپه‌ڕی، ئاسه‌واری فرمێسکم له چاویدا به‌دی کرد. ئه‌وکابرای که منی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد، گوتی : ئه‌م کابرایه‌هاوڕێ نزیکه‌کانی کوژراون وته‌رمه‌کانیان به هێلی کوپته‌رهێنراوه‌ته نێو پادگان. دواتر بۆم ده‌رکه‌وت که خه‌ڵک وهێزه سیاسییه‌کانی کوردستان به‌رنگاری هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌وه و ده‌یان که‌س له داگیرکه‌ران کوژراون. ئه‌م ته‌رمانه‌ش که هێنراونه‌ته پادگان ده‌رئه‌نجامی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی سه‌قز بوو دژ به داگیرکه‌رانی کوردستان. به شوێن کابرادا چوومه نێو ژووریکی تا راده‌ێه‌ک گه‌وره. ژووره‌که وه‌ک ئه‌نبارپڕبوو له شتوومه‌کی پزیشکی. تا راده‌یه‌کیش تاریک بوو. کابرایه‌کی تریش له‌وێ بوو. داوایان کرد له سه‌ر کورسییه‌ک دانیشم. پێشتر جامێ ئاویان دانابوو، باندێکی گه‌چییان له نێو ئاوه‌که‌دا خووساندبوو به خێرایی له ده‌ستمیانه‌وه پێچا. قۆڵ وباسکمیان به شێوه‌ی زاویه‌ی قائمه(90 ده‌ره‌جه) رێکخست. بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که شه‌وی پێشتر دکتور چی وتبوو، به‌ڵام ئه‌وان چی‌یان ده‌کرد. به هه‌رحاڵ ئه‌وان فرمانه‌کانیان به‌ڕێوه برد من ره‌خنه‌م لێنه‌ده‌گرتن. دژایه‌تیم له نێوان ده‌ستووری دوکتورکه‌ی شه‌وی پێشوو، ده‌ستووری دوکتوره‌که‌ی ئه‌وبه‌یانییه، ده‌دی . به‌ڵام بۆ م نه بوو ئیعتێراز بکه‌م . له به‌ر ئه‌وه‌ی که دیل بووم . کاره‌که‌یان نیوسه‌عاتێک درێژه‌ی کێشا. پاشان هه‌ر به جامانه که‌ی خۆم که له ملمدا بوو، ده‌سته به گه‌چ جه‌ڕدراوه‌که‌یان به ملمه‌وه هه‌ڵبه‌ست و داوایان لێکردم بگه‌رێمه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی له ژووره‌که بچمه‌ده‌ر، پێیان گوتم که ئه‌ودوکتوره‌ی که ئه‌و به‌یانییه فه‌حسی کردبووم، ئه‌و ده‌ستووره‌ی داوه. له رێگای گه‌رانه‌وه‌دا بۆ ژووره‌که، ده‌نگی کۆپته‌رده‌هاته گوێـم كه له نزیکی خسته‌خانه‌که‌دا بوون. لام وا بوو برینداری تێهه‌ڵچوونه‌کانی نێوان خۆیان وپیشمه‌رگه وخه‌ڵکییان ده‌هێنا بۆ پادگان. هه‌ندێ له هاورێیانی گه‌ڕه‌کی "بان شێخان"م(8) وه‌بیر هاته‌وه که روژی پێش ده‌ستگیر بوونه‌که‌م ، خویان ساز ده‌کرد که له شآر بچنه ده‌ر وله‌ده‌ور وبه‌ری شاره‌که‌دا درێژه بده‌ن به خه‌بات. هاتوو چۆ ی خه ڵکی عه‌سکه‌ری به چه‌که‌وه له‌نیۆ راڕه‌وه‌کانی خه‌سته‌خانه‌که‌دا ده‌بینرا، که دژایه‌تی بوو له گه‌ڵ یاسا و نه ریتی نێو نه‌ته‌وه‌یی و پێشێل کردنی یاسا مرۆڤایه‌تییه‌کان بوو که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه پیاکه‌وتوودا ئه‌نجام ده‌درا. نوقمی گێژاوی ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه گه‌ڕامه‌وه نێو ژووره‌که بۆ لای" ئه حسه‌ن". ئه‌و شتانه‌ی که دیبووم بۆم گێرایه‌وه. هیچی نه‌گوت. به‌س په‌شیۆبوو. گوتی: باشه بۆچی ده‌ستتیان له گه‌چ گرتووه؟مه‌گه‌ر بڕیار وا نه بوو که بیپێچن له رووبه‌رێکی تێلداره‌وه؟ گوتم : دوکتوره‌که‌ی ئه‌م به‌یانییه ده‌ستووری داوه له گه‌چی بگرن. یادی بیره‌وه‌رییه‌کانی رابردوومان ده‌کرده‌وه. باسی دراوسێکان وکوڕه‌کانی گه‌ڕه‌کمان ده‌کرد. "ئه‌حسه‌ن " هه‌ندێکیانی له بیر نه ما بوو. من به ناونیشان یارمه‌تیم ده‌دا وه‌بیریان بێنێته‌وه. له‌م قسانه‌دا بووین که به منیان راگه یاند که ملاقاتم هه‌یه. خێرا خۆمم سازدا وله گه‌ڵ ئه‌و که سه‌ی که به دوومدا هاتبوو، چووین بۆ شیوێنی ملاقات. وام دانابوو یه‌کێ له ئه‌ندامانی ماڵه‌وه بێ. به ڵام ئه‌وان نه‌بوون. دو پوورم بینی که ده‌مو چاویان رووشا بوو. شوێنه‌واری خوێن به روومه‌تیانه‌وه دیار بوو. به بینینی من وده‌ستی له گه‌چ گیراو و هه‌ڵبه‌ستراوم، گریان و شیوه‌ن ده‌ستی پێ‌کرد. دادوبێدادیان به‌رز بووه‌وه. منیان له باوه‌ش گرت. کوڵی گریانیان ئازاری ده‌دام . هه‌وڵمدا هێوریان بکه‌مه‌وه. هه‌واڵی دایکم پرسی. گوتیان هه‌موو خزم و که‌سه‌کان له ماڵتان کۆ بوونه‌ته‌وه. ئاماژه‌شیان به‌وه کرد که به یانی زوو خانمێک ته‌له‌فۆنی کردووه، خۆی نه‌ناساندووه و گوتوویه‌تی که کوره‌که‌تان برینداره و له خه‌سته‌خانه‌ی پادگانه. ئێمه‌ش خێراهاتین بۆ ئێره وچه‌ند ساعه‌تێک له به‌ر ده‌رکی پادگان موناقشه‌مان له گه‌ڵ کردوون تا رێگایان پیداین بێین بتبینین. به هه‌زار کێیشه و چه‌رمه‌سه‌ری توانیمان رازییان که‌ین که به‌س ده‌مانه‌وێ چاومان پێت بکه‌وێ ودڵنییا بین که ساخی. له‌وه‌ی که زیندوو بووم، خوشحاڵ بوون. ده‌نگ وباسی ئێعدامه‌کانی پاوه‌یان بیستبوو. ترسی ئه‌وه‌یان بوو منیش تووشی هه‌مان چاره‌نووس بم . توزێ دڵم دانه‌وه و چۆنییه‌تی ده‌ستگیربوونه‌که‌م بۆ گێڕانه‌وه وئاماژه‌م به‌وه کرد که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی تاقیکردنه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی "دادانه"(ئه‌و گونده‌ی که له‌وێ مامۆستا بووم) چووبووم که ده‌ستگیریان کردم. تۆزێ هێور بوونه‌وه. پێمگوتن کوڕی ماڵ "ناهید"که پێشتردراوسێ بووین، برینداره و لێره‌یه و ده‌توانن به ماڵه‌وه‌یان بڵێن که لێره‌یه. تا راده‌یه‌ک خوشحاڵ بوون که چاویان به من که‌وتووه وهیچ نه‌بێ زیندووم. چاو پیکه‌وتنه‌که نێو سه‌عاتێکی خایاند. خواحافیزیمان کرد. که گه‌ڕامه‌وه بۆ لای" ئه‌حسه‌ن"، هه‌موم بۆ گێڕایه‌وه و پێمگوت که داوام لێکردون به ماڵه‌وه بڵین که تۆ لێره‌ی.(9 ) نزیکی نیوه‌ڕۆ بوو. پاش خواردنی نان و چای نیوه‌ڕۆ، شه‌که‌تی دوێشه‌و و بێ خه‌وی وای لێ‌کردین که تۆزێ پشوو بده‌ین. ماوه‌یه‌کی کورت بوو که خه‌وتبووین که ده‌نگ و هه‌رای که‌سێک که ده‌ینه‌ڕاند، وه‌خه‌به‌ری هیناین. دواتر بۆمان ده‌رکه‌وت که یه‌کێ له هاوڕێکانی کوژراوه، بۆیه ده‌گریا وهاواری ده‌کرد. چه‌ند که‌سێک ده‌وریان گرتبوو که نه‌ڕوا بۆ به‌شه‌کانی خه‌سته‌خانه‌که. ئه‌ڵبه‌ت دواتر بۆمان ده‌رکه‌وت که به نیازی هاتن بووه بۆ ژووره‌که‌ی ئیمه. له به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له من و "ئه‌حسه‌ن" که‌سی تر له‌وێ نه بوو که تۆله‌ی لێ بکاته‌وه. ئه‌و روژه‌مان به یاد کردنه‌وه له بیره‌وه‌رییه‌کانی رابردوو به ئاخاوتن له سه‌ر بارودۆخی خؤمان و که‌س وکارمان برده‌سه‌ر. له درێژه‌ی قسه‌کاندا بۆم ده‌رکه‌وت که دوای کۆچ کردن بۆ تاران، "ئه‌حسه‌ن" درێژه‌ی داوه به خوێندن و خوێندکاری پۆلی چواره‌می موهه‌ندسی کیمیا بووه له زانکۆ وهه‌روه‌ها شه‌هریاری برای خوێندکاری پزشکی بووه. "ئه‌حسه‌ن"، له لایه‌ن سازمانی چریکه فیداییه‌کانی خه‌ڵکه‌وه نێردراوه‌ته‌وه بۆ کوردستان.
شه‌هریار ناهید 12 ساله‌گی ئه‌حسن ناهید 18 ساله‌گی
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است