|
به‌شی5
بازجوویی
سه‌رله به‌یانی رۆژی دواتر پێیان ڕاگه‌یاندین که ئاخوونێک به ناوی" ئایه‌تووڵڵا هه‌شتروودی"، که پێشگری ''دوکتور'' له سه‌ره‌تای ناوه‌که‌یدا ده‌گوترا،هاتووه بۆ سنه. ئه‌و که‌سه به جل وبه‌رگی مه‌لاییه‌وه له شوێنێکی تری ئێرانه‌وه هاتبوو که له گیراوه‌کان بازجوویی بکات و ڕێگا خۆش بکا بۆ ئاخوونێکی کۆنه‌په‌ره‌ستی دیکه، بۆئه‌وه‌ی به پێی ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌و، هه‌ندێ قوربانی تر له‌نێو خه‌باتگێڕانی کوردستان ده‌سته‌به‌ربکرێ. ئێمه هیچ زانیارییه‌کمان له‌سه‌ر پایه‌و مه‌قام و که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سه نه‌بوو. به‌س لامان وابوو که ده‌بێ له داش(موهره)ه گرنگه‌کانی رژێمی ئیسلامی بێ. جه‌میل و شه‌هریاریان به‌جیا برده قاتی خواره‌وه بۆ بازجوویی. که گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ئێمه، باسی ئه‌و شتانه‌یان ده‌کرد که له وڵامی پرسیاره‌کاندا گوتوویانه. دیاره من و ئه‌حسه‌نیش ده‌بوو ببرێینه خواره‌وه بۆ بازجوویی. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌حسه‌ن نه‌یده‌توانی سه‌رو خوار بکات، بڕیاریاندابوو له پێشدا ژووریکی تر له قاتی خواره‌وه بکه‌نه زیندان بۆمان که نزیک بێ له ژووری بازجوویی. له پێشدا من وجه‌میل و شه‌هریاریان برده خواره‌وه و دواتر ئه‌حسه‌نیشیان هێنا. ژوورێکی بچووک بوو، پێده‌چوو شوێنی مه‌سئووله‌کان بێ. نگابانێکیشان له به‌ر ده‌رگاکه دانابوو، ده‌رگاکه ئاوه‌ڵا بوو، ئێمه نگابانه‌که‌مان ده‌بینی. یه‌که‌م شت که له ژووره‌که‌دا سه‌رنجی ڕاکێشاین، هه‌ندێ چه‌ک وچۆڵ بوو که به دیواره‌که‌وه هه‌ڵواسرابوون. له‌و شته راماین. ئایا ئه‌و چه‌کانه‌یان بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئێمه دانابوو؟! یان له که‌مته‌رخه‌میان بوو؟ یان...؟؟ هه‌رچی بوو، لێی به‌گومان بووین. ئه‌حسه‌نیان برد بۆ بازجوویی. دوای ماوه‌یه‌ک هێنایانه‌وه. بوونی ئه‌و چه‌کانه سه‌رنجی هه‌موومانی راکێشابوو. جاروبار چاومان لێده‌بڕین. دیسان نۆره‌ی جه‌میل وشه‌هریارهاته‌وه، به جیا ده‌یان بردن وده‌یانهێنانه‌وه. په‌روه‌نده‌ی هه‌رسێکیان پێوه‌ندی هه‌بوو پێکه‌وه، به‌رده‌وام ئه‌میان ده‌برد و ئه‌ویان ده‌هێنا. ئاخری هه‌موومان کۆبووینه‌وه. ئه‌م جار نۆره‌ی من بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بمبه‌نه لای هه‌شتروودی. ئه‌حسه‌ن گوتی: ده‌توانین ئه‌و چه‌که هه‌ڵواسراوانه به کار بێنین وبه شه‌ڕده‌ربازبین. به‌ڵام بیرمان له‌وه ده‌کرده‌وه که ره‌نگه داویان بۆ ناوینه‌ته‌وه. بارودۆخه‌که‌شمان هه‌ڵسه‌نگاند، به له‌به‌رچاوگرتنی برینداربوونی من وئه‌حسه‌ن، ئه‌و دوانه‌ی تریش کارێکیان پێنه‌ده‌کرا. تازه، ده‌ره‌وه‌ش به خه‌ستی میلیتاریزه کرابوو، کارێکی وا، سه‌رکه‌وتوو نه‌ده‌بوو، ته‌نانه‌ت له ژووره‌که‌ش نه‌مانده‌توانی بچینه‌ده‌رو دڵنیاش نه‌بووین بتوانین ئه‌و چه‌کانه به‌کاربێنین و تووشی گومان ببووین. مه‌ودای جووڵانه‌وه‌مان نه‌بوو، کاری وا، وه‌ک خۆکوژی وابوو. خه‌ریکی ئه‌م باس وخواسه بووین که نگابانه‌کان هاتن و داوایان لێ‌کردین که به‌په‌له خۆمان ئاماده بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی دیسان بمانگوێزنه‌وه بۆ قاتی سه‌ره‌وه. دیسان هێنامانیانه‌وه نێو ژووره‌که‌ی پێشوو. پرسیمان چی رویداوه؟ گوتیان که له‌نێو شاردا خۆپیشاندان کراوه و خه‌ڵک هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر دایه‌ره ده‌وڵه‌تییه‌کان و شووشه‌وپه‌نجه‌ره‌ی بانگه‌کانیان شکاندووه. داوای ئازادکردنی زیندانییه‌کانیان کردووه و پێده‌چێ به‌نیازن هێرش به‌رنه سه‌ر فڕگه‌ش. هه‌ندێ له خۆپیشانده‌رانیان گرتبوو. ده‌نگوهه‌رای زۆر له راڕه‌وه‌کاندا ده‌هاته گوێ و هاتووچۆی پاسداره‌کان نائاسایی بوو. ئه‌وه نیشانه‌ی ترس و سه‌رلێشێواویان بوو. من هێشتا بازجووییم لێنه‌کرابوو. به‌س ئه‌و کاغه‌زه‌یان لابوو که چۆنییه‌تی ده‌سبه‌سه‌ربوونه‌که‌م تێدا نووسیبوو. دوکتورهه‌شتروودی هه‌رئه‌وکاته به ته‌یاره گه‌ڕابووه‌وه بۆ تاران. ئێمه ئیتر نه‌ماندی. لامان وابوو هۆکاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌س ترس بوو له جووڵانه‌وه‌ی خه‌ڵک. من راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵی رووبه‌روو نه‌ببووم. به‌س له کاتی گوێزانه‌وه‌ماندا بۆ قاتی خواره‌وه، له دووره‌وه دیبووم که جل و به‌رگی مه‌لایی له‌به‌ردا بوو. به‌ڵام مێزه‌ر‌ی به سه‌ره‌وه نه‌بوو. دیسان له ژووره‌که‌ماندا، له نێوبورجی فڕگه‌دا، قسه‌وباس ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌رکه‌سه‌و له‌سه‌رچۆنییه‌تی بازجووییه‌که‌ی خۆی و ئه‌و شته دژبه‌یه‌کانه‌ی که وتبووی، باسی ده‌کرد. من خۆم تێوه‌رنه‌ده‌دا. له‌به‌رئه‌وه‌ی له ورده‌کاری شته‌کانیان ئاگادارنه‌بووم. ماوه‌یه‌ک گوزه‌را. هه‌رکه‌سه‌و له دنیای خۆیدا بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تربدوێ بیری له چاره‌نووسی نادیاری خۆی ده‌کرده‌وه. ئه‌ورۆژه تا ئێواره به ئاخاوتن چووه‌سه‌ر.
بازداشتگای فڕگه سه‌عات له نێوان 7 و8ی ئێواره، ئاگاداریان کردینه‌وه که خۆمان ئاماده که‌ین. ده‌یانویست دیسان شوێنه‌که‌مان بگۆڕن. چه‌ن پاسدارێکی چه‌کدار ده‌وریان گرتبووین. من، جه‌میل و شه‌هریاریان له ژووری ته‌نشت بورجه‌که‌ی فڕگه‌وه هێنایه خواره‌وه و له ده‌رگای بیناکه بردمانیانه ده‌ره‌وه. تاریک و لیڵه بوو، له‌و شوێنه که پارکینگ و بینای فڕگه‌که‌ی لێ‌بوو، تێپه‌ڕین. هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کیان نه‌دا که بۆ کوێمان ده‌به‌ن. ئێمه‌یان برده بینایه‌کی تر که له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا بوو. له ده‌رگاکه چووینه ژووروه، له راڕه‌وه‌که‌دا، داوایان لیێکردین بچینه ژوورێکه‌وه که ده‌رگای ئاسنی بوو. کونێک به ده‌رگاکه‌وه بوو که له‌و کونه‌وه پێوه‌ندییان ده‌گرت به‌و که‌سانه‌ی که له نێو ژووره‌که‌دا بوون. که ده‌رگای بازداشتگاکه‌یان کرده‌وه ده‌سته‌یه‌کی ترمان بینی که گیرابوون. ژووره‌که تا راده‌یه‌ک تاریک بوو، به‌س چه‌ن ده‌لاقه‌ی هه‌بوو. له‌و شوێنه‌دا دوو ژوور کرابووه بازداشتگا. ئێمه‌یان برده یه‌کێ له‌و دوو ژووره. که چووینه ژووره‌وه، له‌لایه‌ن گیراوه‌کانه‌وه به گه‌رمی وه‌رگیراین. دوای چاک و خۆشی هه‌ستم کرد که له بینینمان خۆشحاڵن. کابرایه‌کی به‌ته‌مه‌ن له گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی گیرابوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی که له گیراوه‌کانی تر به‌ته‌مه‌نتر ده‌ینواند، هه‌موو"بابه"یان پێده‌گوت. ئه‌و کابرا له به‌ر کوڕه‌که‌ی گیرابوو، خۆی هیچ تاوانێک نه‌درابووه پاڵی. خۆی داوای کردبوو له پاسداره‌کان که له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی بێ و ئه‌وانیش قه‌بووڵیان کردبوو. ئه‌و کابرایه دڵخۆشی هه‌موومانی ده‌داوه و ده‌وری باوکێکی دڵسۆزی بۆ گیراوه‌کان ده‌گێڕا. له‌وه‌ی که هاتبووینه لای ئه‌وان، خۆشحاڵ بووین. ئێستا به ئێمه‌وه، گیراوه‌کان ببوونه 10 نه‌فه‌ر. چاوه‌ڕێی ئه‌حسه‌نمان ده‌کرد. پاش چه‌ند ده‌ققه ده‌نگی کرانه‌وه‌ی قوفڵی ده‌رگاکه هات. ئه‌حسه‌نیشیان هێنا. ئێستا ببووینه11 نه‌فه‌ر.
ناسر سه‌لیمی
"ناسر سه‌لیمی"م بینی که پاسداره‌کان له جه‌وراوا( گه‌ڕه‌کێکی سنه) گرتبوویان، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی که له شه‌ڕ دژی پاسداره‌کان، به‌شدار بووه و ده‌ستیشی هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا برینداربووه. به‌ڵام خۆی ده‌یگوت که له ئاشپه‌زخانه‌دا بریندار بووه. بێ ئه‌ندازه ناڕه‌حه‌ت و په‌شێو بوو. له قسه‌کانیدا وا پێده‌چوو په‌روه‌نده(فایل)یه‌کی قورسیان بۆ سازاندووه. له‌گه‌ڵ که‌س قسه‌ی نه‌ده‌کرد. من به‌هۆی دۆستانی مه‌ریوانیمه‌وه، له دووره‌وه ده‌مناسی، به‌ڵام پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵی نه‌بوو. که منی بینی، خۆشحاڵ بوو. پێکه‌وه چاک وخۆشیمان کرد. چه‌ند که‌سێکی تر له‌و کوڕانه‌م ده‌ناسی"عطاالله زه‌ندی" له کوڕه سیاسی و به به‌هره‌کانی شار بوو. له‌سه‌ر کێشه‌کانی کوردستان خاوه‌نڕا بوو. زانیاری سیاسی–کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی هه‌بوو. گوایه پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له هاوبیرانی به ناوی"کومیته‌ی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکرات"(25) چالاکییان کردبوو. چه‌ند رۆژ پێشتر،"عطا"،"ساسان په‌رته‌وی" و''اصغر مبصری" له جاده‌ی سنه–کامیاران و له نزیکی تونێلی ''گاوشان'' گیرابوون. تۆمه‌تی ئه‌وه درابووه پاڵیان که نارنجه‌ک(قومبه‌له) و گوله‌ی خومپاره(هاوه‌ن)ی60یان پێ بووه. چه‌ند رۆژ بوو که له‌و شوێنه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر بوون. له کاتی نوێژی خه‌وتناندا، بینیم که هه‌ر سێکیان نوێژیان ده‌کرد. نوێژکردن له‌وکاته‌دا به‌لای من وئه‌وانی دیکه‌شه‌وه، شتێکی سه‌یرنه‌بوو. پێده‌چوو مه‌سڵه‌حه‌تی بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانه‌که‌یان له ڕوانگه‌ی داگیرکه‌رانه‌وه قورس بوو. دواتر"عطا" بۆمی روونکرده‌وه. ساسان له‌گه‌ڵ که‌سانی تر تێکه‌ڵ نه‌ده‌بوو. بڕێ گۆشه‌گیر بوو. له‌نێو به‌ندییه‌کاندا، گه‌نجێک هه‌بوو خه‌ڵکی گوندی"قه‌ره‌یان"(گوندێکی قه‌راغ شار که ئێستا بووه‌ته گه‌ڕه‌کێک له شاری سنه). ته‌مه‌نی له18 ساڵ که‌مترو ناوی" مظفر رحیمی" بوو. ئه‌ویش له سه‌رئه‌وه گیرابوو که چه‌کی هه‌بووه. ده‌یگوت: تۆمه‌تی ئه‌وه‌م لێده‌ده‌ن که گوایه ته‌قه‌م کردووه له پاسداره‌کان. به‌ڵام شتی وا نه‌بووه و پیلانم بۆ ده‌گێڕن. ژوورێکی ترله ته‌نیشت ژووره‌که‌ی ئێمه‌دا بوو، که ئه‌ویش پڕبوو له به‌ندی. ئێمه تازه هاتبووینه ئه‌و شوێنه‌و ئه‌وانمان نه‌دیبوو. " ئه سغه ر" گوتی: دوو که‌سیان ده‌ناسم. یه‌کێکیان"نجم ا‌لدین گوڵپه‌روه‌ر"ه که مناڵی گه‌ڕه‌کێکین و ئه‌وی دیکه "یدالله فولادی"یه که له کاتی خۆپیشاندا له نێوشار، گێراوه و تاوانیشی هه‌رئه‌وه‌یه و به‌س. هه‌موو بێده‌نگ بووین. که‌شێکی ترسێنه‌ر زاڵ بوو. پێشنیارم کرد به عه‌تا که کۆڕێک بگرین بۆ گۆرانی وتن وشێعر خوێندنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌شه، نه‌مێنێ، ئه‌ویش پێی باش بوو. به‌وانی دیکه‌شمان گوت. هه‌موو پێیان خۆش بوو. هه‌رکه‌سه‌و شێعر یان سروودێکی ده‌خوێند. تێکرا گۆرانیمان ده‌گوت. به‌س بۆ وره‌دان به به‌ندییه‌کان. به‌ره‌به‌ره گۆڕدرا بۆ سروودی شۆڕشگێڕانه‌و هه‌رکه‌س هه‌رچی ده‌زانی ده‌یخوێند. له شێعری شاعێره ئێرانی وکورده‌کانه‌وه بگره تا گۆرانییه‌کانی"عه‌لیمه‌ردان"، "تایه‌رتۆفێق"، "رفێق چالاک" وهتد. گۆرانی کوردی" گوڵی خویناوی"، سروودی فارسی"بهاران خجسته باد"ی کرامتالله دانشیان، گۆرانی"مرغ سحر"، قژکاڵی لێوئاڵی، شێعره‌کانی"مامۆستا قانێع"و "گۆران" که هه‌ندێ که‌س له‌به‌ریان بوو، ئاخرین شه‌وانی به‌ندیخانه‌یان بۆ رازاندینه‌وه.
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است