|
به‌شی 6
موحاکمه‌ی فه‌رمایشی
پاش شه‌وانی شێعروئاواز، به‌ندییه‌کانیان ده‌برد بۆ موحاکمه و دوای ماوه‌یه‌ک ده‌یانهێنانه‌وه. ئه‌م به‌ناو موحاکمه له‌گه‌ڵ هیچ یاسا‌و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسایی نه‌ده‌گونجا. نه ره‌ئیس دادگا‌و نه دادستان(دادوه‌ری گشتی)، نه وه‌کێڵ(مه‌حامی) و سکرتێرو نه هیچ. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دادگای عه‌سکه‌ری(نظامی)یه‌کانی کاتی شه‌ڕیش، که لانیکه‌م برینداریان دوای چاک بوونه‌وه موحاکمه ده‌کرد، هه‌ڵنه‌ده‌سه‌نگێندرا و له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ و یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌ده‌گونجا. ئاخوون(مه‌لا)ێه‌ک له‌سه‌رئه‌ساسی فه‌رمانی ئیمامه‌که‌ی، له‌پێشه‌وه بڕیاری دابوو گه‌لی کورد چاوترسێن بکات. دوای شاری(پاوه) نۆره‌ی شاره‌کانی تری کوردستان بوو که قه‌تڵ وعامیان تێدا به‌رده‌وام بێ. ده‌بوو گه‌لێک که لێ‌بڕابوو بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه پێشێلکراوه‌کانی، پاشه‌کشه‌ی پێ‌بکرێ و سه‌رکوت بکرێ. سه‌ربه‌ستی لێ زه‌وت بکرێ و جگه‌رگۆشه‌کانی تیرباران بکرێن. ده‌سته‌ی یه‌که‌م "عه‌تا زه‌ندی"، "ساسان په‌رته‌وی" و ''ئه‌سغه‌ر موبه‌سری" بوون، که چه‌ندین جار هێنایانن و بردنیان و له گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌رده‌وام له فکرو راماندا بوون و ناڕه‌حه‌ت. "عه‌تا" به‌دزییه‌وه پێی‌گوتم :ئاخوونیک له بازجوویی (لێپرسینه‌وه)یه‌کاندا به‌شداره که ئێجگار سه‌رسه‌خت و تووشه. دواتر"ئه‌حسه‌ن نا‌هید"، "جه‌میل یه‌خه‌چاڵی" و ''شه‌هریار نا‌هید"یان به نۆره برد و موحاکمه به‌رده‌وام بوو. سه‌عات له 10ی شه‌و تێپه‌ڕببوو. هیچ که‌س خه‌وی لێنه‌ده‌که‌وت. هه‌موو چاوه‌ڕێ بوون هاوڕێکانیان بگه‌ڕێنه‌وه، تا له چۆنییه‌تی و ورده‌کاری موحاکمه‌کان ئاگاداربن. ''مزه‌فه‌ر ره‌حیمی" خه‌ڵکی گوندی "قه‌ره‌یان"یان وه‌ک ئه‌وانی تر برده لای "خه‌ڵخاڵی". له گه‌ڕانه‌وه‌دا هێدی ده‌هاته به‌رچاو شتێکی ئه‌وتۆی جگه‌له‌وانه‌ی پێشوو، که بۆی دروست کرابوو، باس نه‌ده‌کرد. "مظفر" ئیعتراز(ناڕه‌زایی)ی به‌وه بوو که بۆچی ده‌یانه‌وێ تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن له پاسداران بسه‌پێنن به سه‌ریدا. بۆ چه‌نده‌مین جار نۆره‌ی "ناصرسه‌لیمی" هاته‌وه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر تووڕه بوو. ده‌یگوت: ئه‌وان جه‌خت ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ستم له شه‌ڕو تێهه‌ڵچووندا بریندار بووه و به‌س گوێ له‌و که‌سانه ده‌گرن که منیان له ماڵی خۆمدا گرتووه. که‌شێکی نائاسایی و ترسێنه‌ر زاڵ ببوو به‌سه‌رهه‌موو ئه‌وانه‌یدا که موحاکمه کرابوون. سه‌عات 1ی نیوه‌شه‌و بوو، که من بانگ کرام. له ژووره‌که چوومه‌ده‌ر. دوو نه‌فه‌ر چه‌کدار له به‌ندیخانه‌که‌وه به‌ره‌و بینای فڕگه‌که‌یان بردم. بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌وانیتریشیان هه‌ر به‌وشێوه بۆ لێپرسینه‌وه بردووه‌ته لای "خه‌ڵخاڵی". له ده‌رگای ده‌ره‌وه که چوومه نێو داڵانه‌که، قه‌ره‌باڵغ بوو. جه‌ماعه‌تێکی چه‌کدار له هاتووچۆدا بوون. بردمیانه ژوورێک. که چوومه ژووره‌وه که‌سێکی باڵابه‌رزم بینی، که جل و به‌رگی سپی له‌به‌ردا بوو و چاویلکه‌یه‌کی ره‌شی له چاودا بوو.
تیری کۆتایی بۆ دڵنیا بوون له مه‌رگی شۆڕشگێران
( هه‌ر ئه‌و که‌سه بوو که تیری کۆتایی ده‌نا به ئێعدام بووه‌کانه‌وه و له وێنه‌کانی جهانگیر رزمی دا به روونی دیاره.) په‌روه‌نده‌که‌ی منی له به‌رده‌ستیدا، له سه‌ر مێزه‌که دانابوو. په‌ڕه په‌ڕه چاوی پێدا ده‌خشاند. رووی کرده ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌وێ بوون و گوتی: به‌رگه‌ی لێپرسینه‌وه (بازجوویی) نییه. ئه‌وان ئاگادار نه‌بوون. وه‌ره‌قێ کاغه‌زی پێدام و داوای کرد چۆنییه‌تی گیرانه‌که‌م بنووسم. خه‌ریکی نووسین بووم که هه‌ستم کرد ژووری پاڵ ئه‌و ژووره شڵووقه. که رووم وه‌رگه‌ڕان، بینیم که ئاخوونێک له‌گه‌ڵ "ساسان په‌رته‌وی" قسه‌ده‌کات. قسه‌کانی "عطا"م هاته‌وه بیرکه باسی سه‌رسه‌ختی ئه‌م ئاخوونه‌ی ده‌کرد. له نووسینه‌که‌دا باسی ئه‌وه‌م کرد که ویستوومه بڕۆم بۆ"دادانه"، که له‌وێ مامۆستا بووم، بۆ ئه‌وه‌ی ئیمته‌حانی تجدیدی له قوتابییه‌کانم بگرم. ماشین( سه‌یاره)ی سپای پاسدارانم دیوه، ترساوم و رامکردووه. ئه‌وانیش ته‌قه‌یان لێکردووم و بریندار بووم. پاشان گرتوومیانه. ئه‌مه‌م نووسی و پێم‌دا. - چه‌که‌که‌ت چی لێکرد؟ بازجووه‌که لێی پرسیم. - خۆم لێ نه‌بان کرد‌و گوتم که ئه‌بێ ڵه خه‌ڵک بپرسن که من مامۆستا‌م یا نه. - ئه‌و چه‌کدارانه‌ی تر که له گه‌ڵت بوون، چی‌یان لێهات؟ نه‌چوومه ژێری. له سه‌ر" ئه‌شره‌ف مه‌له‌کشان" هیچی نه‌پرسی ! له‌سه‌ر ئه‌ساسی گوزارشی تاقمی "به‌رگ ره‌شه‌کان"، که له به‌رده‌ستیدا بوو، پرسیاری ده‌کرد. منیش ره‌د(ره‌فز)م ده‌کرده‌وه، یان ده‌مگوت: ئاگادارنیم. بیرم هاته‌وه که ئه‌و کاته‌ی"هه‌شتروودی" خه‌ریکی لێپرسینه‌وه له من بوو، ره‌وتی بازجوویی(لێپرسینه‌وه)که پچڕا. هه‌ربۆیه هیچ به‌رگه‌یه‌کی بازجوویی من که ئیمزای "هه‌شتروودی" پێوه بێ، نه‌یانبوو. که‌وابوو په‌روه‌نده(فایل)که‌ی من له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، ناته‌واو بوو. به‌م پرسیار‌و وڵامه ده‌یانویست ئاماده‌کاری بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی بمبه‌نه لای"خه‌ڵخاڵی". گوتی: له‌سه‌ر مافی گه‌لی کورد قسه‌ت کردووه. گوتم: به‌ڵێ. له ژووری فڕگه‌دا بووین، یه‌کێ له مه‌سئووله‌کان له‌گه‌ڵ ئێمه موناقشه‌ی ده‌کردو ئیهانه‌ی گه‌لی کوردی ده‌کرد و من ناڕه‌زاییم ده‌ربڕیوه. به‌م شێوه، پرسیاره‌که‌م دێزه به ده‌رخۆنه کرد. به‌ڵگه‌یه‌کی نێوفایله‌که هی شۆرای گوندی دادانه بوو، که نووسیبوویان من بۆ ئیمته‌حان گرتن له قوتابییه‌کان چوومه‌ته ئه‌وێ. ئه‌و ئاماژه‌ی به‌و به‌رگه کرد‌و گوتی: ئه‌م نووسراوه هه‌یه. پێده‌چوو ئه‌و کاته‌ی که له پادگان(مه‌عه‌سکه‌ر)، پووره‌کانی خۆمم بینی و قسه‌م له‌گه‌ڵ کردن، به‌کارم هاتبوو. دیاره ئه‌وان پاش گه‌ڕانه‌وه، که‌سێکیان ناردووه بۆ دادانه و ئه‌و کاغه‌زه‌یان له لایه‌ن شۆرای گونده‌که‌وه، هێناوه و خستوویانه‌ته سه‌ر په‌روه‌نده‌که‌م. ئه‌و که‌سه‌ی که له‌گه‌ڵ من قسه‌ی ده‌کرد، ئه‌مری کرد که بمگێڕنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌و نه‌یانبردمه لای خه‌ڵخاڵی! دیسان بردمیانه‌وه بۆ به‌ندیخانه. هه‌مووم بۆ "عه‌تا " گێڕایه‌وه. کات تێده‌په‌ڕی و من چاوه‌ڕێم ده‌کرد دیسان با‌نگم که‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیار‌و وڵامه وه‌ک بازجوویی له‌به‌رچاو بگیرایه، دبوو بمبه‌نه لای خه‌ڵخاڵی. به‌ڵام خه‌به‌رێ نه‌بوو. بۆچوونی خۆم ئه‌وه بوو که، نه‌بوونی به‌رگه‌ی بازجوویی به ئیمزای "هه‌شتروودی"و هه‌روه‌ها بوونی ئه‌و نووسراوه‌ی شۆرای دادانه له‌نێو فایله‌که‌دا، یارمه‌تی و شانسێکی گه‌وره بوو که په‌روه‌نده‌که‌م نه‌چێته لای خه‌ڵخاڵی. ئێستاش که ساڵانێک به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تێده‌په‌ڕێ، هێشتا بڕواکردن به‌وه‌ی که چۆن له‌و وه‌یشووومه ده‌رباز بووم، ئاسان نییه. ترسێکی سه‌یر باڵی کێشابوو به‌سه‌ر هه‌موانداو چرا کزه‌که‌ی به‌ندیخانه‌ش ئه‌و ترسه‌ی چه‌ندبه‌رابه‌ر ده‌کرد. ئه‌و پیاوه‌ی که له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی که‌وتبوو، دڵی هه‌موومانی ده‌دایه‌وه و بۆ هه‌موومان ببو به باوک. سه‌یری ئه‌حسه‌نی ده‌کردو به چاوی پڕئاوه‌وه ده‌یگوت: ئه‌حسه‌ن ده‌بوو ئێستا له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه بێ، که‌چی به قاچی بریندار‌و گه‌چگرتووه‌وه، له به‌ندایه. هه‌رگیز ئه‌و ئادگار(سیما)ه شیرین و پڕله خۆشه‌ویستی باوکانه به‌و مووه سپییه‌وه فه‌رامۆش ناکه‌م. کڵاوێکی تۆڕی سپی به‌سه‌ره‌وه بوو. دیمه‌نه پڕله سه‌فاو خۆشه‌ویسته‌که‌ی هێزێک بوو، که وره‌ی پێده‌داین و هیواداری ده‌کردین. دۆخێکی ناخۆش بوو، که‌س خه‌وی لێنه‌ده‌که‌وت و له دڵه‌ڕاوکێدا بووین. هه‌رکه‌سه‌و له شوێنی خۆیدا راکشابوو. هاتووچۆ کردن بۆ توالێت، که ده‌بووه هۆی کردنه‌وه‌و داخستنی ده‌رگاکه، خه وی ده‌زڕاند. سه‌عات 3ی ده‌مه‌و به‌یان بوو، که ده‌رگای به‌نده‌که کرایه‌وه‌و دوو که‌سی تریان هێنا. چاکم ده‌ناسین. یه‌کێکیان "حبیب الله بیگلری" و ئه‌وی دیکه ''ده‌روێش عیسا پیروه‌لی" بوو. گوتیان له به‌ندیخانه‌ی کرماشان بوون و له سه‌عات یه‌کی نیوه‌شه‌ودا پێیان ڕاگه‌یاندوون که خۆیان ئاماده که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رایانگوێزن. هێنابوونیان بۆ سنه. ده‌یانگوت: به‌رده‌وام به‌و هیوا بووین که له جاده‌ی کرماشان–سنه‌دا هێرش بکرێته سه‌ر ئه‌و سه‌یاره که ئێمه‌یان پێ ڕاده‌گوێزا و رزگار ببین. ده‌یانگوت که مه‌ئمووره‌کان زۆر ترساون. گوتیان: تا نه‌هاتینه ئێره و ئێوه‌مان نه‌بینی، نه‌مانده‌زانی هێنراوینه‌ته سنه. هه‌موو لێیان کۆبووینه‌وه. ئه‌وان باسی بارودۆخی ناخۆشی به‌ندیخانه‌ی کرماشانیان بۆ ده‌گێڕاینه‌وه. ئێمه‌ش باسی ئه‌و ئاخوونه‌مان کرد که موحاکمه ده‌کا و گوتمان که له سه‌عات 9 ی شه‌وه‌وه به‌رده‌وام به‌ندییه‌کانی هه‌ردوو به‌شی به‌ندیخانه‌که بازجوویی و موحاکمه ده‌کرێن. ده‌سته‌یه‌ک له کوڕه‌کان شه‌که‌ت بوون و خه‌ویان لێکه‌وتبوو. به‌ڵام زۆربه‌یان له‌به‌ر دڵه‌ڕاوکێ خه‌ویان لێنه‌ده‌که‌وت. هه‌وا تاریک و لێڵ بوو. بردنی زیندانی بۆلای خه‌ڵخاڵی، به‌رده‌وام بوو. له ژووره‌که‌ی ته‌نیشتمانیشه‌وه، خه‌ڵکیان ده‌برد بۆلای، به‌ڵام ئیمه ئاگامان له چه‌ندو چۆنی نه‌بوو. به‌س ده‌نگی کرانه‌وه‌و داخستنی ده‌رگاکانمان ده‌بیست، که ئاماژه بوو بۆ به‌رده‌وام بوونی موحاکمه. هه‌موو به‌هۆی شه‌که‌تییه‌وه له‌سه‌ر جێگای خۆیان راکشابوون. ئیتر توانای بیرکردنه‌وه‌شمان نه‌مابوو، خه‌ومان لێکه‌وت. سه‌عات 8 ی به‌یانی به‌خه‌به‌ر هاتین. پاش نان و چای به‌یانی، به‌ناو موحاکمه‌که ده‌ستی پێکردوه. جارێکی تر "ناسر سه‌لیمی"یان برد، که گه‌ڕایه‌وه، زۆر تووڕه بوو، نه‌فره‌تی له بێ عه‌داڵه‌تی ده‌کرد. موحاکمه‌ی "حبیب الله بیگلری" ده‌ستی پێ‌کرد. بردیانه لای خه‌ڵخاڵی. که گه‌ڕایه‌وه، به‌ته‌واوی ئارام و له‌سه‌رخۆ بوو. ده‌روێش عیسایان چه‌ندین جار برد‌و هێنا. زۆر نگه‌ران بوو. چونکه تاوانی کوشتنی " شاطر مه‌مه‌د"یان خستبووه پاڵی( 23 ). ئه‌و نه‌ده‌چووه ژێری و نکۆڵی(انکار) لێده‌کرد. ئاخرین جار که هاته‌وه، زۆر په‌شێو بوو. له‌گه‌ڵ که‌س قسه‌ی نه‌ده‌کرد. ناسر سه‌لیمی لێی نزیک بووه‌وه و ده‌ستی کرد به دڵدانه‌وه‌ی. پێکه‌وه خه‌ریکی قسه‌کردن بوون. هه‌ردووکیان له یه‌ک بارودۆخدا بوون. به ته‌مه‌نیش بوون. داروده‌سته‌ی رژێم بڕوایان به قسه‌یان نه‌بوو. ناسر هاته لام و گوتی: من دڵنیام که داوایان کردووه له ده‌روێش عیسا که هاوکارییان بکات. سه‌رم سووڕما. گوتم: له‌به‌رچی وا ده‌ڵێی؟ نابێ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی لێبده‌ی. ئه‌و له قسه‌کانی ده‌روێش دا وای بۆ ده‌رکه‌وتبوو. گوتی: دیسان له‌گه‌ڵی قسه ئه‌که‌م. گه‌ڕایه‌وه بۆلای ده‌روێش. له گه‌رمه‌ی موناقشه‌دا بوون، که له‌پڕ ناسر رووی کرده به‌ندییه‌کان و گوتی: ده‌روێش عیسا روونکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌یه بۆتان. هه‌موو بێده‌نگ بوون. ده‌روێش به دڵپڕییه‌وه ده‌ستی کرد به قسه‌کردن: تاوانی کوشتنی"شاتر مه‌مه‌د"یان داوه‌ته پاڵم. من به‌ڕاستی ئاگام له‌و کاره نییه. چه‌ندین جار منیان بردووه بۆ بازجوویی و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوژرانی شاتردا، پرسیاریان لێکردووم. به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێ ئه‌و تۆمه‌ته‌م به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. من نه‌چوومه‌ته ژێری و ناشچم. ئاخرین جار که بردمیان، داوای هاوکارییان لێکردم. داوایان لێکردم که له‌سه‌رئێوه زانیاری‌یان پێبده‌م و هه‌رچی لێره ده‌بیسم بۆیان بگێڕمه‌وه، به‌ڵام من خه‌یانه‌ت به هاوشارییه‌کانی خۆم ناکه‌م. ئێوه‌ش وه‌کوو کوڕ‌و برای خۆمن و بۆ رزگاری خۆم که‌سی تر ناکه‌م به سپه‌رو به‌ربه‌ڵا. گوتیان ئه‌گه‌ر خه‌به‌ریان بۆ به‌رم، ئازادم ده‌که‌ن به‌ڵام من خه‌یانه‌تتان پێناکه‌م. پاش بیستنی قسه‌کانی ده‌روێش، واقمان ووڕما. بۆ ماوه‌یه‌ک که‌س مته‌قی نه‌کرد. ده‌روێش عیسا ناڕه‌حه‌ت و نگه‌ران بوو. ئه‌و مه‌سه‌له، له باری ره‌وانی (ده‌روونی)یه‌وه زه‌ختی خستبووه سه‌ری.
جه‌وێکی ناخۆش به‌سه‌ر زیندانه‌که‌دا زاڵ ببوو. به‌تایبه‌ت کاتێ که بۆ ئاخرین جار ده‌روێش عیسایان برد،هه‌موو دڵ په‌رۆشی چاره‌نووسی بووین. له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی گوته‌نی ژن و مناڵی بوو. پێوه‌ندیشی به لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه نه‌بوو. که گه‌ڕایه‌وه، گوتی: بردمیانه لای ئه‌و ئاخوونه‌ی که ئێوه باستان کرد. ئه‌ویش هه‌ر قسه‌ی ئه‌وانی دیکه‌ی دووپات ده‌کرده‌وه. ئه‌م پیاوکوژانه به‌زه‌ییان به که‌س نایه. به‌زه‌ییان به مناڵه‌کانی منیش نایه و نایانه‌وێ بڕوابکه‌ن که من هیچ ده‌ورێکم له کوشتنی ''شاترمه‌مه‌د"دا نه‌بووه. له سه‌عات 8 ه‌وه تا 12 ئه‌حسه‌ن و هاوڕێکانیان دیسان برده‌وه لای خه‌ڵخاڵی. جه‌وه‌که هێدی بوو. هه‌ر چه‌ند نه‌فه‌رو له سووچێک‌دا قسه‌مان ده‌کرد.
دریژه ی هه‌یه
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است