|
به‌شی
4
فڕگه‌ی
سنه
سه‌یاره‌که
له
حه‌وشی"جه‌معییه‌ت"
چووه
ده‌ره‌وه.
رێگای
رۆیشتنه‌که‌م
له
زێهنمدا دایه به‌ر
چاوه‌دێری.
به
لای چه‌پدا
لایدا، دیاربوو به‌ره‌و
جاده‌ی
کرماشان ده‌ڕوا.
پاش چه‌ن
دققه‌یه‌ک
له
شۆێنێکدا وه‌ستا.
ده‌نگ
وهه‌رایه‌کی
زۆر ده‌هاته
گۆی.
داوایان
لێکردم ده‌سره‌که
له
سه‌ر
چاوم لابه‌رم.
لام برد. له
بازگه‌ی
پۆلیسی
رێگا
(مروور)ی سنه‌دا
بووین
که
زۆرله
فڕگه‌وه
دوور نه‌بوو.
ئه‌وێش
به‌ته‌واوی
له
دوخێکی نیزامی(عه‌سکه‌ری)دا
بوو.
سه‌یاره‌یه‌کی
زۆر به‌ریان
پێگیرابوو که
بپشکێنرێن.
ئه‌و
مه‌ئموورانه‌ی
که ئێمه‌یان
ده‌گواسته‌وه،
له‌گه‌ڵ
پاسدارانی ناو بازگه‌که
هه‌ندێ
دووان و پاشان به‌ره‌و
فڕگه
رێکه‌وتن.
له
پارکینگی فڕگه‌که‌دا
له
سه‌یاره‌که
دابه‌زیم
وله‌گه‌ڵ
یه‌کێ
له
پاسداره‌کان
رۆشتم. چه‌ن
که‌سێک
برانکارێکیان
هێنا
و ئه‌حسه‌نیان
له‌سه
ر پاڵخست و به‌ره‌و
بیناکه‌یان
هێنا. که
له ده‌رگاکه
چووینه
ژووره‌وه،
داوایان لێکردم
له ریزێک
پله(قادرمه)
سه‌رکه‌وم.
بردمیانه
ژوورێکی ته‌قریبه‌ن
2
له3
مه‌تر.
سه‌رخستنی
ئه‌حسه‌ن
ئاسان نه‌بوو.
مه‌وداکه
ته‌سک
وباریک بوو.
هه‌ر
جۆرێک بوو
هێنایانه
سه‌ر.
دواتر ئه‌حسه‌ن
گوتی:
”پاسداره‌کان
چوونه
ژێر باڵم وبه
پله‌كاندا
سه‌ریان
خستم”.
ئه‌و
ژووره
یه‌کێ
له ژووره‌کانی
بورجی فڕگه‌که
بوو. هیچ که‌ره‌سه‌یه‌کی
حه‌وانه‌وه‌ی
تێدا نه‌بوو.
چه‌ند
په‌توو(به‌تانی)ی
عه‌سکه‌رییان
هێنا و ژووره‌که‌یان
پێ
فه‌رش
کرد. ئه‌حسه‌نیان
له
لای سه‌ره‌وه‌ی
ژووره‌که
له
سه‌ر
په‌توویه‌ک
راکێشا.
چه‌ند
په‌توویه‌کیش
بوونه
سه‌رین
بۆی و
په‌توویه‌کیشی
نایه
ژێر قاچی. نگابانێکیان لامان دانا. به
له‌به‌رچاو
گرتنی
وه‌زعی
شپرزی قاچی ئه‌حسه‌ن،
هه‌ستم
کرد که
جامانه‌که‌م(که
ده‌ستمیان
پێ هه‌ڵبه‌ستبوو)،
زیا تر بۆ
ئه‌و
پێویسته.(
له‌و
وێنانه‌دا
که
له
دیمه‌نی
ئێعدام
کردنه‌کان
گیراون،
ده‌بینرێ
که ئه‌حسه‌نیان
له‌سه‌ر
برانکاره‌که
پاڵخستووه
و به
جامانه‌که
چاویان به‌ستووه.).
که
له‌گه‌ڵ
ئه‌حسه‌ن
ته‌نیا
که‌وتین،
مه‌ودای
قسه‌کردنمان
بۆ ره‌خسا.
پاش تاوێک یه‌کێ
له
پیاوانی
رژێم که
کورد بوو(عه‌به‌ی
یاره)
ومنی ده‌ناسی
و ئاشنای خاڵم بوو، هاته
لام وگوتی:
”هه‌موو
ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه‌ت
له
ده‌ره‌وه‌ی
فڕگه‌که‌دا
کۆ بوونه‌ته‌وه
و داوایان لێکردووم
که
قسه‌ت
له‌گه‌ڵ
بکه‌م”.
عه‌به‌ی
یاره
هیچی له
ده‌ست
نه‌ده‌هات
و منیش متمانه‌م
پێی نه‌بوو.
هیچ
په‌یامێکم
به‌ودا
نه‌نارد.
به‌جێی
هێشتین.
بۆم ده‌رکه‌وت
که
فه‌خره
توانیویه‌تی
شوێنمان هه‌ڵکاو
بۆی ده‌رکه‌وتووه
که
هێنراوینه‌ته
فڕگه.
پاش تۆزێک
هه‌وڵمدا وه‌زعییه‌تی
شوێنه‌که
تاوتۆی بکه‌م.
ژووره‌که
نزیک بوو له
ژووری
کونتڕۆڵی
فڕگه‌که‌و
له
قاتی دووهه‌مدا
بوو. له‌وێوه
به‌شێک
له
باندی فڕگه‌که
ده‌بینرا.
من پێشتر باسی
چۆنییه‌تی
ده‌سگیربوونه‌که‌ی
خۆمم بۆ ئه‌حسه‌ن
کردبوو، کاتی ئه‌وه
بوو که
ئه‌ویش
باسی
ده‌سگیربووونی خۆی
بکا. هه‌ربۆیه
پرسیارم لێکرد.
ئه‌ویش
کاره‌ساته‌که‌ی
( ئه‌ونده‌ی
له بیرم بێ
و
زیهنم یارمه‌تیم
بدا) ئاوا
گێڕایه‌وه.
“ئیمه
له
تاران ده‌ژیاین.
هه‌موو
ئه‌ندامانی
بنه‌ماله‌که‌مان
ئێستاش
له‌وێن.
پاش ئه‌وه‌ی
له
سنه
کۆچمان کرد، له
تاران
درێژه‌مدا
به
خوێندن و پاش وه‌رگرتنی
دیپلۆم(ته‌واوکردنی ئه‌عدادی)،
له
زانستگای
پولی
تێکنیک وه‌رگیرام.
له‌وێ
له‌گه‌ڵ
چه‌ند
ئه‌ندامێکی
(چریکه
فیداییه‌کانی
خه‌ڵکی
ئێران)
ئاشنا بووم. ئه‌و
ئاشناییه
بووه هۆی
ئه‌وه
که
دوای راپه‌ڕین(
انقلاب ) بچمه
نێو
ته‌شکیلات(ته‌نزیمات)ی
ئه‌وانه‌وه.
له
به‌ر
ئه‌وه‌ی
کورد بووم ، بۆ چالاکی کردن ناردمیانه‌وه
بۆ کوردستان و له‌گه‌ڵ
(چریکه
فیداییه‌کانی
خه‌ڵکی
ئێران)
لقی کوردستان، ده‌ستم
کرد به
چالاکی.
ده‌ره‌به‌گه‌کانی
ناوچه‌ی
خوڕخوڕه‌ی
سه‌قز،
که
که‌وتووه‌ته نێوان
سه‌قزو
دیوانده‌ره،
چه‌کیان هه‌ڵگرتبوو
که
پێش به
داگیرکردن
و به‌شکردنی
زه‌وییه‌کانیان
بگرن و ئه‌و
زه‌وییانه‌ش
که
پێشتر دابه‌ش
کرابوون وه‌ربگرنه‌وه.
ئێمه‌ش
له‌لایه‌ن
سازمانه‌کانه‌وه
بۆ داکۆکی کردن له
جوتیاره‌کان
به‌شداریمان
کرد له
شه‌ڕ
دژی ده‌ره‌به‌گه‌کان.
له‌و
شه‌ڕه‌دا
هێزه‌کانی
یه‌کییه‌تی
جوتیارانی
مه‌ریوان،
دیوانده‌ره،
جه‌معییه‌تی
شاره‌کانی
سه‌قزوبۆکان
وکۆمه‌ڵه‌ی
یه‌کسانی
و ئیمه
به‌شداربووین.
له‌و
شه‌ڕه‌دا
چه‌ند
که‌س
له
ده‌ره‌به‌گه‌کان
کوژران و ئه‌وانی
تر رایان کرد.هه‌روه‌ها
له‌و شه‌ڕه‌دا"یه‌حیا
خاتوونی" سه‌ربه
کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئیران(کۆمه‌ڵه)(24)
و"سه‌ید
ره‌شید"
سه‌ربه
کۆمه‌ڵه‌ی
یه‌کسانی
و پێشمه‌رگه‌یه‌کی
یه‌کییه‌تی
نیشتمانی
کوردستانی ئێراق شه‌هید
بوون.
چه‌ند
رۆژێک دوای شه‌ڕه‌که
من و جه‌میل
یه‌خه‌چاڵی
و شه‌هریاری
برام،
که
دانشجوو(خوێندکار)ی
ساڵ سێی پزشکییه
و بۆ سه‌ردانی
من هاتبوو بۆ
کوردستان،
هه‌روه‌ها
که‌سێکی
تر،
که
خه‌ڵکی
کرماشان
بوو، له‌نێو
سه‌یاره‌یه‌کی
سازمانی چریکه
فیداییه‌کاندا
بووین وله
مه‌ریوانه‌و
بۆسنه
ده‌هاتین.
هه‌ندێ
چه‌ک
وچۆڵ وبه‌ڵگه‌مان
له
نێوسه‌یاره‌که‌دا
شاردبووه‌وه.
له
بازگه‌ی"قه‌ته‌وه‌ن"(پاسگاه
ژاندارمری
رێگای سنه-
مه‌ریوان)
به
چه‌ک
وبه‌ڵگه‌کانی
نێوسه‌یاره‌که‌یان
زانی
وئێمه‌یان، وه‌ک
که‌سانی
دژبه
رژێم، ده‌ستبه‌سه‌ر
کرد. کوڕه
کرماشانییه‌که
خێرا ده‌ستی
کرد به ڕاکردن
و توانی خۆی ده‌ربازبکا.
پاسداره‌کان
دوای راکردنی
هاوڕێکه‌مان
خۆیان زیاترکۆکرده‌وه
و ئیمه‌یان
گواسته‌وه
بۆ ژوورێک
که
له
زیندان نه‌ده‌چوو.
پێده‌چوو
ماوه‌یه‌کی
کورت له‌وێ
ده بین.
پێشترکه‌سێکی
تریان
گرتبوو،
که
دوای
ماوه‌یه‌کی
کورت بانگیان کرد وبردیان. زۆربه‌ی
چه‌کدارانی
ئه‌و
بازگه‌یه
جاشی خۆجێی(بومی)
بوون. له‌وهه‌لومه‌رجه‌دا
مه‌ترسیێه‌کی
گه‌وره
چاوه‌ڕێی
ده‌کردین،
چۆنکه چه‌ک
وچۆڵه‌که‌یان
لێگرتبووین. ده‌بوومشوورێک بخۆین
چونکه
له
زووترین
کاتدا
ئێمه‌یان
ده‌دایه
ده‌ست
سپای پاسدارانی سنه.
هه‌رسێکمان
بیروڕامان
کرد و
بڕیارماندا
ڕاکه‌ین.
له
کاتی گواستنه‌وه‌ماندا
رامان کرد. له
بازگه‌که‌وه،
که
به‌سه‌ر
ته‌پۆڵکه‌یه‌که‌وه
بوو، به‌ره‌و
که‌نداڵێک،
که
له
بازگه‌که‌وه
نزیک بوو،
رامان کرد‌و خۆمان گه‌یانده
ئه‌وێ.
نگابانه‌کان
ته‌قه‌یان
لێ‌کردین که
به‌رنه‌که‌وتین
وبه‌رده‌وام
رامان ده‌کرد.
له
شوێنێکدا که‌نداڵه‌که
ده‌بووه
دووبه‌ش،
له‌وێدا
له‌پڕ
فیشه‌کێک
به‌ر
رانم که‌وت.
ئیترنه‌متوانی
راکه‌م.
چه‌ند
هه‌نگاوێک
به‌دوای
هاوڕێکانمدا،
که
هێشتا
ئاگاداری
پێکرانی من
نه‌بوون،
خۆم کێش کرد.
ئه‌وانه‌ی
شوێنمان
که‌وتبوون،
له
دووره‌وه
ته‌قه‌یان
لێده‌کردین.
جه‌میل
و شه‌هریار
بۆیان ده‌رکه‌وت
که
من دواکه‌وتم.
خێرا گه‌ڕانه‌وه
وهه‌وڵیاندا
له‌گه‌ڵ
خۆیان بمبه‌ن.
فیشه‌که‌که
به‌ر
ئێسقانی ڕانم که‌وتبوو.
نه‌مده‌توانی
قاچ له
سه‌ر
زه‌وی
دانێم. جه‌میل
و شه‌هریارچوونه
ژێرباڵم وهه‌وڵیاندا
که
له‌گه‌ڵ
خۆیان بمبه‌ن.
رێگای
که‌نده‌ڵانه‌که‌یان
گۆڕی له‌به‌رئه‌وه‌ی
هه‌ورازو
نشێوی
زۆربوو،
ماندووی ده‌کردن
. جگه‌له‌وه‌ش،
پاسداروجاشه‌کان
که‌نده‌ڵانه‌که‌یان
دابووه به‌رده‌ستڕیژ.
تۆزێ
دوورکه‌وتینه‌وه،
گه‌یشتینه
شوێنێ که
دارێکی زۆری
لێ‌بوو، له
نێوه‌راستی
داره‌کاندا
پارچه
زه‌وییه‌کی
ساف هه‌بوو.
له‌و
زه‌وییه‌دا
باخه(باقه)
شه‌وه‌ری
دووراویان دانابوو
که
وشک بێته‌وه.
کابرایه‌ک
له‌وێ
خه‌ریکی
کارکردن بوو، داوامان لێکرد
که
من حه‌شاربدا.
کابرا له
ته‌قه‌که
ترسابوو، له
یارمه‌تی
دانمان به
گومان بوو. جاش و پاسداره‌کان
نزیک ببوونه‌وه.
چه‌ندین
جارداوام کرد له
جه‌میل
وشه‌هریارکه
به‌جێم
بێڵن وده‌ربازبن،
به‌ڵام
قه‌بووڵیان
نه‌کرد.
له
به‌رئه‌وه‌ی
که هێزیان
نه‌مابوو،
جاش
و
پاسد
اره‌کانیش
نزیک ببوونه‌وه،
بڕیاریاندا له
ژێرباخه‌گیاکاندا
بمشارنه‌وه.
دوای شاردنه‌وه‌ی
من، خۆیان له
نێوداره‌کاندا
حه‌شارداو
دامیانه
ژێرچاوه‌دێری
که
بزانن چیم به‌سه‌ردێ.
جاشه‌کان
گه‌یشتنه
شوێنه‌که.
یه‌کێکیان
هه‌رله‌دووره‌وه
بانگی کرد له
خاوه‌ن
مه‌زراکه‌و
داوای کرد خۆی ده‌رخا.
دیاربوو کابرا له
ترسا خۆی
شاردبووه‌وه.
ئاخری ده‌رکه‌وت
و چووه
پێشه‌وه.
هاوڕێکانم ئه‌و
دیمه‌نه‌یان
ده‌بینی،
به‌ڵام
قسه‌کانیان
نه‌ده‌بیست.
دوای قسه‌کردن
له‌گه‌ڵ
کابرای خاوه‌ن
مه‌زرا،
که‌وتنه
پشکنین. داوایان
لێمانده‌کرد
خۆبده‌ین
به‌ده‌سته‌وه
وهیچ
ترسێکیان نه‌بوو.
چونکه
دڵنیابوون که
ئێمه چه‌کمان
نییه. من چرکه‌م
نه‌ده‌کرد.
گه‌رمای
ژێرتایه‌گیاکه
ته‌نگی
پێهه‌ڵچنیبووم.
ئێش
وئازاری قاچیشم سه‌رباری
گشتی. جاشه‌کان
به‌ربوونه
ژێروژوورکردنی تایه‌گیاکان
تا گه‌یشتنه
سه‌رئه‌و
تایه‌ی
که منی
له‌ژێردا
بووم.
گیاکه‌یان
لادا ومنیان
ده‌رهێنا.
شه‌هریاروجه‌میل
که
ئه‌مه‌یان
بینی،
واته
که بۆیان
ده‌رکه‌وت
من دیل کرام، له
حه‌شاره‌که
هاتنه‌ده‌رو
خۆیان به‌ده‌سته‌وه
دا. ئه‌وان
ده‌یانتوانی
راکه‌ن
و خۆیان ده‌ربازکه‌ن.
به‌ڵام
وایان نه‌کرد.
ئاشکرابوو که
حه‌زیان
نه‌ده‌کرد
من به‌جێ
بێڵن. ئه‌وانیان
قۆڵبه‌ست
کرد و هێنامانیانه‌وه
بۆ بازگه‌که
وده‌سبه‌جێ
گۆێزامانیانه‌وه
بۆ سنه.
منیان بۆتیمارکردنی
برینه‌که‌م
برد
بۆ پادگان.
ئێستا
نازانم
هاوڕێکانم
له کوێن
و ویژدانم
ئازارم ده‌دات.
هه‌ندێ
دڵدانه‌وم
کرد وگوتم:
به‌هه‌رحاڵ
ئه‌م
وه‌زعه
پێش هاتووه.
خۆت ئازارمه‌ده.
تازه
کارله
کار ترازاوه.
ئه‌حسه‌ن
به‌وقسانه
نه‌ده‌حوایه‌وه.
دڵی ته‌نگ
بوو. رێزی
ده‌نا
له‌وه‌ی
که هاورێکانی له
پێناوی ئه‌ودا
خۆیان به‌خت
کردووه
وخۆی به
تاوانبارده‌زانی.
له‌م
قسانه‌دا
بووین که
جه‌میل
و شه‌هریاریان
هێنایه
لامان.
هه‌رگیز
ئه‌و
دیمه‌نه
فه‌رامۆش
ناکه‌م
(ئێستاش
دوای 29
ساڵ
جاروبارئه‌و
دیمه‌نه
له
پێش چاومدا
زیندوو ده‌بێته‌وه).
هه‌ر
دوو
براکه‌و
جه‌میل
یه‌کتریان
له
ئامێزگرت. ناوبه‌ناو
چاویان ده‌بڕییه
نێوچاوانی یه‌کترو
دیسان یه‌کتریان
له
ئامێزده‌گرته‌وه
و یه‌کتریان
ڕاده‌مووسی.
پێده‌چوو
بڕوایان نه‌ده‌کرد
که جارێکی
تر یه‌کترببینه‌وه
و ئه‌و
دیداره
شتێکی
چاوه‌ڕوان نه‌کراو
بوو.
جه‌میل
یه‌خه‌چاڵی
ئه‌وان
منیان
نه‌ده‌ناسییه‌وه.
جه‌میل
یه‌خه‌چاڵی
خه‌ڵکی
سنه
بوو. به‌ڵام
من له‌نزیکه‌وه
نه‌مده‌ناسی.
ئه‌حسه‌ن
منی پێیان ناساند و به
لێدوان له‌بارودۆخی
ئه‌و
سه‌رده‌مه،
زیاترلێک نزیک
بووینه‌وه
وسه‌ربه‌ستانه
باسی شته‌کانمان
ده‌کردو
پێوه‌ندییه‌کی
نزیکمان لا
درووست
بوو. باسی
رابردوو
و بیره‌وه‌ریییه‌کانی
سه‌رده‌می
مناڵیمان
ده‌کرد.
شه‌هریار
ورده‌ورده
شته‌کانی
وه‌بیرده‌هاته‌وه.
جه‌میل
و شه‌هریارله‌وه‌ی
که
جارێکی ترئه‌حسه‌نیان
دۆزیبوه‌وه
زۆرخۆشحاڵ
بوون. باسی چۆنییه‌تی
ده‌ستبه‌سه‌ربوون
و گواستنه‌وه‌یان
بۆ زیندانی ژاندارمری سنه
ده‌کرد.
له‌وچه‌ند
رۆژه‌دا
جه‌میل
توانیبووی
له ڕێگای
که‌سێکه‌وه،
ئه‌ندامانی
بنه‌ماله‌که‌ی
ببینێ.
که‌س
و کاری هه‌وڵی
زۆریان دابوو رزگاری بکه‌ن،
به‌ڵام
نه‌کرابوو.
شه‌هریار
ناهید
له‌وکاته‌دا
هه‌ندێ
کاغه‌زیان
بۆ هێناین
و داوایان لێ‌کردین که
به‌سه‌رهاتی
خۆمان و چۆنییه‌تی
ده‌ستبه‌سه‌ر
بوونمان
بنووسین. ئه‌وان
خه‌ریکی
نووسین بوون و منیش که
په‌روه‌نده‌که‌م
پێوه‌ندی
به‌وانه‌وه
نه‌بوو، به‌جیا
به‌سه‌رهاتی
خۆم نووسی و
پیماندان.
پاش ئه‌وه‌ی
که
جه‌میل
و شه‌هریاریان
هێنایه
لای ئێمه،
پاسدارێکی
گه‌نج
که
تۆزێ
ریشی هێشتبووه‌وه
و جل و به‌رگی
پاسداری له‌به‌ردا
بوو، جاروبار ده‌هات
و موناقشه‌ی
له‌گه‌ڵ
ده‌کردین.
ده‌یگوت:
باشه
کورد چی ده‌وێ؟
کورد تجزیه‌طلب(جیایی
خواز)ن.
دژی شۆڕشن! ده‌یانه‌وێ
له
ئیران جیا
ببنه‌وه
و ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی
خۆیان پێک بێنن. ئه‌و
بێڕێزی
پێده‌کردین
و شتی ناشیرینی به
کچانی کورد ده‌گوت.
ئێمه‌ش
له
به‌رانبه‌ریدا
ده‌وه‌ستاین
و اعترازمان ده‌کرد
به
جنێودانه‌کانی
و ده‌مانگوت
ئه‌گه‌رقسه‌یه‌کی
هه‌یه
باشتروایه
وه‌ک
به‌چکه‌ی
بنیاده‌م
باسی بکا و ده‌که‌وتینه
موناقشه
له‌گه‌ڵی.
له‌به‌رانبه‌رقسه‌کانیدا،
به‌پێی
بۆچوونی ئه‌و
کاته‌مان
له
خه‌باتی
گه‌لی
کورد بۆگه‌یشتن
به
مافه
ڕه‌واکانی،
داکۆکیمان ده‌کرد.
ده‌مه‌ته‌قێکان
هه‌رجاره‌و
نیوسه‌عاتێکی
ده‌خایاند.
قسه‌کانی
ئه‌ومان
به‌رپه‌رچ
ده‌دایه‌وه
و ده‌لیل
و به‌ڵگه‌مان
ده‌هێنایه‌وه.
ئیمه
ئاگامان له
مه‌به‌ستی
ئه‌و
پاسداره
نه‌بوو.
به‌ڵام
دواتر واته
له‌کاتی
به‌ناو
موحاکمه‌که‌دا
که
له لایه‌ن
خه‌ڵخاڵی جه‌لاده‌وه ده‌کرا،
بۆمان ده‌رکه‌وت
که
ئه‌و
باس وموناقشه
له
په‌روه‌نده‌کانماندا
نووسراوه
و له
سه‌رمان
که‌وتووه.
ئه‌و
رۆژه‌مان
وه‌کووهه‌موو
زندانییه‌کی
تر به
قسه‌کردن
له
بابه‌ت
وشتی جۆربه‌جۆربرده
سه‌رو
ره‌وتی
خه‌باتی
گه‌لی
ئێران
وبه‌تایبه‌ت
گه‌لی
کوردستان‌مان بۆ
یه‌کترتاوتۆێ
ده‌کرد.
باسی
بیره‌وه‌رییه‌کانی
سه‌رده‌می
مناڵی و پردی مه‌ڵاوه‌یسی
و که‌سانی
وه‌ک"ته‌کش
بێکه‌س"
و"نه‌ورۆز
گه‌نجی"مان
ده‌کردو
هاوکات بیریشمان له‌وه
ده‌کرده‌وه
که
چ چاره‌نووسێک
چاوه‌ڕێمان
ده‌کات!؟؟ |