
له‌کاتێکدا
به‌سه‌دان که‌سایه‌تی
و ڕۆشنبیر له
كورد و تورك له
تورکیا داوای
چاره‌سه‌رکردنی
ئاشتيانه‌ى
کێشه‌ی کورد
ده‌که‌ن,
له‌بری ئه‌وه‌ی
تورکیا به‌ده‌م
داواكارييه‌كانى
کۆنگره‌که
بچێت، که‌چی
سه‌رله‌نوێ
هه‌ره‌شه ده‌که‌ن
که ئه‌گه‌ر
ڕیفراندۆم له
که‌رکووک ئه‌نجام
بدرێت و پارتی
کرێکارانی
کوردستانیش
له باشووری
کوردستان ده‌رنه‌کرێت,
ئه‌وا
سنووری
باشووری
کوردستان ده‌به‌زێنن.
ئێمه
دڵنیاین ده‌وله‌تى
داگیرکه‌ری
تورکیا هه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌کی
له‌م چه‌شنه
بكات، تووشی
گه‌وره‌ترین
به‌ره‌وڕووبوونه‌وه
له‌گه‌ل سه‌رجه‌م
خه‌لکی
کوردستان ده‌بێته‌وه,
هاوكات له نێوه‌نده
سیاسیيه‌کانی
جیهانیش
زیاتر ڕسوا ده‌بێت.
هه‌ربۆیه
هیوادارین سه‌رجه‌م
جه‌ماوه‌ر و
پارت و
ڕێکخراوه
سیاسیيه‌کانی
کوردستان له
ناوخؤى
نیشتمان و هه‌نده‌راندا،
ده‌ست به ئه‌نجامدانى
چالاکی بکه‌ن
و له‌هه‌مبه‌ر
هه‌ره‌شه‌كانى
توركيا ناڕه‌ه‌زایی
ده‌ربڕن.
له‌مباره‌یه‌وه
ناوه‌ندی چاک
له هه‌موو
ولاته‌کاندا
ئاماده‌یه
کاری هاوبه‌ش
له‌گه‌ڵ هه‌موو
لايه‌ك ئه‌نجام
بدات، هه‌روه‌ها
داواکاریه‌کانمان
بریتی ده‌بن
له:
-
توركيا
ده‌ست له
كاروبارى
ناوخۆى
كوردستان وه‌رنه‌دات،
هه‌روه‌ها ده‌بێ
ريفراندۆم له‌سه‌ر
چاره‌نووسی
که‌رکوک
له‌واده‌ى
دياريكراوى
خۆیدا ئه‌نجام
بدرێت.
-
حكومه‌تی
توركيا وه‌لآمی
داواكارى
رۆشنبيرانى
كورد و تورك
بداته‌وه بۆ
چاره‌سه‌ری
ئاشتيانه‌ى
كيشه‌ى كورد
له باكوورى
كوردستان هه‌نگاوی
پێویست بنێت.
-
له‌ئه‌گه‌ری
ئه‌نجامدانی
هێرشی تورکیا
بۆ سه‌ر
باشووری
کوردستان،
پێویسته هه‌موو
گه‌لی
کورددستان به‌ره‌و‌ڕووی
تورکیای
داگیرکه‌ر
ببنه‌وه.
ناوه‌ندی
چاک
2007-01-18