ئا: شه‌هرام
عه‌بدوڵڵا
1-2
ئه‌حمه‌دی
ئه‌سكه‌نده‌ری
شاره‌زا له
كاروباری
سیاسی‌و یه‌كێك
له
چاودێرانی
ره‌وشی
سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌رێمی
كوردستان،
له‌م ته‌وه‌ره‌ی
رۆژنامه‌دا
به ره‌چاوكردنی
هه‌ڵسوكه‌وتی
دوو حیزبی
باڵا له
قۆناغه‌كانی
رابردوو و له
ئێستادا،
شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی
حكومه‌ت له
هه‌رێمی
كوردستان،
به‌راورد ده‌كات
به نموونه
جۆراوجۆره‌كانی
هه‌م له‌و
وڵاتانه‌ی
كه به
قۆناغی
شۆڕشدا تێپه‌ڕیون‌و
هه‌م له
وڵاتانی
پێشكه‌وتوو
كه تا راده‌یه‌كی
به‌رچاو
دیموكراسییان
تێدا چه‌سپێنراوه،
ئه‌و
پێیوایه
كوردستان
تاكه
وڵاتێكه
كه دوو
حیزبی گه‌وره‌ی
تێدایه‌و
ده‌سه‌ڵات
له‌نێوانیاندا
ده‌ستاوده‌ست
ناكات، به‌ڵكو
دابه‌ش ده‌كرێت.
جێگه‌و
پێگه‌ی
حیزب له
حكومه‌تدا
له‌و
وڵاتانه‌ی
كه
دیموكراسی
په‌رله‌مانی
به‌رقه‌راره‌و
خه‌ڵك سه‌ربه‌ستانه
به حیزبه‌كان
ده‌نگ ده‌ده‌ن،
ئه‌و حیزبه‌ی
كه زۆرینه‌ی
كورسییه‌كانی
په‌رله‌مانی
هه‌یه به
ته‌نها یان
به رێكه‌وتن
له‌گه‌ڵ
یه‌ك یا چه‌ند
حیزبی دیكه،
له‌پێشدا
سه‌رۆك وه‌زیرو
دواتر باقی
وه‌زیره‌كان
ده‌ستنیشان
ده‌كه‌ن،
ده‌وڵه‌تێك
كه به‌م چه‌شنه
دێته سه‌ر
كار، پاش
پێشكه‌شكردنی
وه‌زیره‌كان
به په‌رله‌مان،
به‌پێی ئه‌و
پرۆگرامه‌ی
كه له‌كاتی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
رایانگه‌یاندووه،
ده‌ستده‌كه‌ن
به كار.
هه‌ڵبه‌ت
به‌هۆی
میدیای
ئازاد‌و ده‌زگای
راگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆوه،
خه‌ڵك
ئاگاداری
ورده‌كارییه‌كانی
ئه‌م سیاسه‌تانه
ده‌بن‌و هه‌ر
له‌م رێگه‌یه‌وه
به‌ره‌وڕووی
پرسیار ده‌بنه‌وه
له‌سه‌ر
چۆنییه‌تی
به‌ره‌وپێشچوون
یان جێبه‌جێنه‌بوونی
پرۆژه‌كانیان،
دیاره ئه‌م
ره‌وته
له هه‌موو
وڵاتێكدا وه‌كو
یه‌ك
ناچێته
پێش‌و به‌پێی
ئاستی پێشكه‌وتنی
كۆمه‌ڵگه‌و
گه‌شه‌ی
دیموكراسی
له
وڵاتێكه‌وه
بۆ وڵاتێكی
دیكه له‌وانه‌یه
جیاوازبێت.
له هه‌ندێك
وڵات‌دا تاكه
حیزبێك هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتی
له‌ده‌ستدایه؛
وه‌كو چین‌و
كۆریای
باكوور‌و
سوریا‌و
توركمه‌انستان‌و
هتد، له‌م
وڵاتانه
هیچ سیاسه‌تێك‌و
هیچ پرۆژه‌یه‌ك
به‌بێ ره‌زامه‌ندیی
حیزب به‌ڕێوه‌ناچێت‌و
هه‌موو به‌رپرسان‌و
كارگێڕانی
داموده‌زگاكان
له سه‌ره‌وه
هه‌تا
خواره‌وه،
راسته‌وخۆ
یان ناڕاسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندییان
به‌وانه‌وه
هه‌یه.
وڵاتانێكیش
هه‌ن كه
دوو حیزبی گه‌وره‌یان
هه‌یه‌و
ده‌سه‌ڵات
له‌نێوانیاندا
دێت‌و ده‌چێت
ئه‌ویش له‌ئاكامی
هه‌ڵبژاردندا،
جا یان هه‌ر
یه‌كێك له‌و
دووانه ده‌گاته
ده‌سه‌ڵات
وه‌كو
نموونه‌ی
ئه‌مریكا
یان ئه‌وه‌ی
كه دوو یان
چه‌ند حیزب
له به‌ره‌ی
راست‌و به‌ره‌ی
چه‌پ
زۆرینه‌ی
په‌رله‌مان
به‌ده‌ست
ده‌هێنن وه‌كو
فه‌ره‌نسا،
ئه‌ڵمانیا،
سوید‌و هتد.
سه‌یر ئه‌وه‌یه
كه
كوردستان
تاقه
وڵاته كه
دوو حیزبی گه‌وره‌ی
هه‌یه،
به‌ڵام ده‌سه‌ڵات
له‌نێوانیاندا
دابه‌ش ده‌كرێت
نه‌ك ده‌ستاوده‌ست
بكات، وه‌ك
ده‌ركه‌وتووه،
له ئاكامی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ساڵی 1992دا پاش
ئه‌وه‌ی
به دانانی
سیستمی رێژه‌یی
7% كه هه‌ر
ئه‌وكات به‌لای
زۆر له
چاودێرانی
ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه
نائاسایی‌و
نادیموكراتییانه
بوو، سه‌رئه‌نجام
پارتی یه‌ك
كورسی زیاتر
له یه‌كێتی
هێنا، به‌ڵام
(له‌به‌ر
بارودۆخی
تایبه‌تی
كورستان)و بۆ
ئه‌وه‌ی
پێش به
بارگرژیی
بگیرێت، كرا
به فیفتی-
فیفتییه
به‌ناوبانگه‌كه!
زۆر به
داخه‌وه
ئه‌م سازشه
نادیموكراتیكه‌و
ئه‌م به‌ناو
دڵسۆزییه
بۆ بارودۆخی
تایبه‌تی
كوردستان،
پاش ته‌نها
دوو ساڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی
بوو به شه‌ڕێكی
خوێناوی‌و
رووخێنه‌ر.
كێشه‌ی سه‌ره‌كیی
له
كوردستاندا
له‌وه‌دایه
كه له‌نێوان
حیزبی سیاسی‌و
ده‌سه‌ڵاتدا
هیچ سنوورێك
نییه، وه‌ك
وڵاتانی تاك
حیزبی نییه
كه یه‌ك
حیزب هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتی
وڵاتی له‌لای
خۆی
كۆكردبێته‌وه‌و
له ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و حیزبه‌و
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه
هیچ كه‌س نه‌وێرێت
ده‌نگ هه‌ڵهێنێت،
كوردستان
وڵاتێكه
به‌شێوه‌یه‌كی
نائاسایی
دابه‌شكراوه
له‌نێوان
دوو ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و دوو
حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا
كه به‌رهه‌می
مێژووێكن به
دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌وه:
له‌لایه‌كه‌وه
خه‌بات‌و
تێكۆشان‌و
به‌رگریكردن
له‌خۆ، له‌لایه‌كی
دیكه‌وه
سیاسه‌تی
جینۆساید‌و
قڕكردن‌و
كاولكاریی
حكومه‌تی
به‌عس.
ئاشكرایه
كاتێك كه
ده‌سه‌ڵاتێكی
دیكتاتۆری
وه‌كو
حكومه‌تی
سه‌دام له
وڵات
نامێنێت‌و
حیزبی چه‌كدار
به ئه‌زموونی
خه‌بات له
شاخ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌و
ئیداریی ده‌گرێته
ده‌ست، له
یه‌كه‌م
رۆژه‌كاندا
له‌لایه‌ن
خه‌ڵكه‌وه
ئه‌م
حیزبانه
به ژماره‌ی
شه‌هیده‌كان،
خه‌باتی
شاخ‌و
مێژووی له‌خۆبوردوویی‌و
خۆبه‌ختكردن‌و
ژیانی سه‌ختی
شاخ ده‌ناسرێنه‌وه‌و
هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن،
ئه‌م هێزه
سیاسییانه
ئه‌وكاته‌ش
كه له
شار
رێكخستنی
نهێنییان هه‌بوو،
هه‌روه‌كو
پشتیوان بۆ
خه‌باتی چه‌كداریی
چاوییان
لێده‌كرد
هه‌تا ئه‌وه‌ی
رێگه‌ی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریی
ناوشارو
ئاماده‌كاریی
بۆ وه‌رگرتنی
به‌رپرسیارێتی‌و
شاره‌زابوون
له شێوه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ژیانی
ئیداریی خه‌ڵك.
ئه‌وانه
له هه‌لومه‌رجێكدا
هاتنه سه‌ر
ده‌سه‌ڵات
كه خواستی
خه‌ڵك نه‌مانی
حكومه‌تی
دژ به كوردی
به‌عسی‌و
هاتنه سه‌ر
حوكمی كورد
بوو، لای
كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك
وابوو كه
كوردستان به
ده‌سه‌ڵاتی
خۆماڵی ده‌بێته
به‌هه‌شتی
ئازادیی‌و
وه‌ڵامی هه‌موو
گیروگرفته
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
به
ئاسانیی ده‌دۆزرێنه‌وه.
به‌ڵام مه‌رج
نییه ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
دیكتاتۆری
ده‌ست ده‌ده‌نه
چه‌ك،
ئاماده‌ن
گیانی
خۆشیان له‌پێناوی
سه‌ربه‌ستی‌و
دیموكراسیدا
به‌خت بكه‌ن،
له‌كاتی
خۆشی‌و گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵاتدا
هه‌ر هه‌مان
گیانی خۆبه‌خشی‌و
پارێزگاریی
له به‌رژه‌وه‌ندیی
گشتییان
تێدا بمێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر
به‌راوردێك
له‌گه‌ڵ
دوو ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له
دونیادا بكه‌ین
كه له
ئاكامی خه‌باتی
شۆڕشگێڕانه‌وه
هاتنه سه‌ر
حوكم‌و گه‌یشتنه
لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات
(نێلسۆن
ماندێلا له
ئه‌فریقای
باكوور‌و
رۆبێرت
مۆگابی له
زیمبابۆی)،
ئه‌وا ره‌نگه
باشتر
بتوانین هه‌ڵسه‌نگاندنی
بۆ بكه‌ین،
ماندێلا هه‌ر
زوو ئه‌وه‌ی
بۆی جێبه‌جێ
ده‌كراو
پێی باشبوو
ئه‌نجامیدا
كه سیاسه‌تێكی
داهێنه‌رانه،
مرۆڤدۆستانه‌و
له خزمه‌ت
خه‌ڵكدا
بوو كه له
ئه‌فریقایش‌و
له هه‌موو
جیهان رێز‌و
خۆشه‌ویستییه‌كی
تاقانه‌ی
بۆ به دیاریی
هێنا،
ماندێلا
كاتێك كه
له
باڵاترین
ئاستی خۆشه‌ویستیدا
بوو له ناو
جه‌ماوه‌ردا،
وازی له ده‌سه‌ڵات
هێنا، رێبه‌رانی
وڵات‌و به‌تایبه‌ت
هاوڕێكانی
له‌ناو (ئه‌ی.ئێن.سی)
هه‌موو هه‌وڵی
خۆیان له‌گه‌ڵیدا،
به‌ڵام ئه‌و
له بڕیاره‌كه‌ی
پاشگه‌ز نه‌بووه‌وه.
له‌ولاشه‌وه
مۆگابی له
زیمبابۆی
ئه‌وا ده‌چێت
بۆ 28 ساڵ كه
له
شۆڕشگێڕێكی
زۆر خۆشه‌ویسته‌وه
له وڵات‌و
له ده‌ره‌وه‌ش،
ئێستا بووه
به
دیكتاتۆرێك
كه به
چنگ‌و دانیش
تێده‌كۆشێت
كه ده‌سه‌ڵات
له‌ده‌ست
نه‌دات، نه‌ك
خۆشه‌ویست
نه‌ماوه،
به‌ڵكو به
زه‌بری چه‌ك‌و
هێزی چه‌كداریی
ئاشكرا‌و
نهێنی
تۆقێنه‌ر،
دۆزه‌خێكی
بۆ گه‌لی
زیمبابۆی
پێكهێناوه،
له وڵاتی
ئێمه به‌داخه‌وه
ئه‌گه‌ر
له رۆبێرت
موگابییه‌وه
نزیك نه‌بین،
به‌هه‌رحاڵ
له نێلسۆن
ماندێلاوه
زۆر دوورین!
كه سه‌یری
ئاڵقه‌یه‌كی
حیزبی ده‌كه‌یت،
نازانیت ئه‌مه
چه‌نده
له سه‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدایه
یان له‌گه‌ڵی
له‌یه‌ك
ئاستدایه،
هه‌موو
جارێك كه
بۆنه‌یه‌ك
هه‌یه
دیارنییه
له‌به‌رچی
به‌رپرسی
لقی فڵان‌و
مه‌ڵبه‌ندی
فڵان له
ریزی پێشه‌وه‌دان‌و
شانبه‌شانی
وه‌زیرێك‌و
یان به‌رپرسێكی
سه‌ربازی‌و
ئابووری‌و
ئیداری به‌شدارن
له كۆڕ‌و
كۆبوونه‌وه‌و
وتووێژه‌كاندا،
كۆبوونه‌وه‌ی
سه‌رۆكی
حیزب له‌گه‌ڵ
لق‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی
حیزبه‌كه‌یان
پانتاییه‌كی
زۆر ده‌گرێت‌و
ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن
كه زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆریان
حیزبین، به‌رده‌وام
له پێشه‌وه‌ی
هه‌موو هه‌واڵێكدا
باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.
كاتی هه‌ڵبژاردن
له هه‌موو
وڵاتانی چه‌ند
حیزبی‌و
دیموكراسیدا
واباوه كه
كاندیده‌كان
له رێگه‌ی
كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندنه‌وه
سیاسه‌ته‌كانی
خۆیان باس ده‌كه‌ن،
جیاوازییه‌كانیان
له‌سه‌ر
بواره
جۆراوجۆره‌كانی
ژیانی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئابووری له‌گه‌ڵ
حیزبه‌كانی
دیكه‌دا ده‌ستنیشان
ده‌كه‌ن‌و
ره‌خنه‌یشیان
لێده‌گرن‌و
هه‌وڵ‌ده‌ده‌ن
كه ده‌نگی
زۆرتر بۆ لای
خۆیان
رابكێشن، به‌ڵام
ئه‌م
دیارده‌یه
له كوردستاندا
یان هه‌ر
نییه، یان
زۆر لاوازه،
له‌كاتی ده‌نگداندا
داوا له خه‌ڵك
ده‌كرێت كه
وه‌ك هه‌ڵوێستێكی
نه‌ته‌وه‌یی
بچنه سه‌ر
سندوقی ده‌نگدان‌و
له‌وكاتانه‌دا
توندوتیژیی‌و
تاوانه گه‌وره‌كانی
رژێمی به‌عس
ده‌هێننه‌وه
به‌رچاوی
جه‌ماوه‌ر،
واته ئێمه
دژ به‌و
رژێمه خه‌باتمان
كردووه،
ئه‌گه‌ر
ده‌نگمان
پێنه‌ده‌ن
مه‌ترسیی
گه‌ڕانه‌وه‌ی
دیكتاتۆری
هه‌یه!
شه‌ڕی
ناوخۆ‌و ئه‌و
كاره‌ساته‌ی
كه له
ساڵی 1994 به‌ملاوه
له
كوردستاندا
روویدا، هه‌ڵه‌ی
رێبه‌رێك
یان به‌رپرسێكی
پێشمه‌رگه
نه‌بوو، به‌ڵكو
به‌رهه‌می
رابردوویه‌كی
پڕ له
توندوتیژی‌و
ململانێ‌و
شه‌ڕو
پێكدادان‌و
له‌گه‌ڵ
یه‌كتر هه‌ڵنه‌كردن
بوو كه
شوێنه‌واره‌كه‌ی
هه‌تا
ئێستاش له
تێكه‌ڵ نه‌بوونی
وه‌زاره‌ته‌كان‌و
له په‌راوێزخستنی
حیزب‌و لایه‌نه‌كانی
دیكه‌دا ده‌بینرێن.
له‌لایه‌كی
تره‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی
ساڵی 1992 حیزبه
كوردییه‌كان
به
پرۆگرامێكی
سیاسیی
دیاریكراوه‌وه
نه‌هاتنه
پێش‌و هیچ
پرۆژه‌یه‌كیان
نه‌خسته
به‌رده‌م
ئه‌و خه‌ڵكه‌ی
كه وه‌كو
نوێنه‌ری
خۆیان له
یه‌كه‌م
هه‌ڵبژاردنه
گه‌وره‌كه‌دا
ده‌نگیان
پێدان،
خۆیان به
قه‌رزاربار
نازانن‌و به‌رده‌وام
چاوه‌ڕوانی
سوپاس‌و
پێزانینن له‌لایه‌ن
جه‌ماوه‌ره‌وه،
له‌وه‌ش
خراپتر هه‌ر
كه ره‌خنه‌یان
لێ‌گیرا ده‌ڵێن
ئه‌وه له‌بیریان
چووه‌ته‌وه
ئه‌م
بارودۆخه
به چ ره‌نجێك
ده‌ستكه‌وتووه،
به واتایه‌كی
دیكه ده‌یانه‌وێت
بڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئێمه خه‌باتێكی
دژوارمان
كردووه له
رابردوودا،
ئێستا بۆمان
هه‌یه
بایه‌خ نه‌ده‌ین
به ره‌خنه
له‌و
كارانه‌ی
واده‌یكه‌ین.
بێگومان خه‌ڵك
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا
ده‌یانزانی
چیان ناوێت،
به‌ڵام نه‌یانده‌زانی
چی دێته
جێگه‌ی، چه‌ندین
ساڵی پێچوو
هه‌تا به
ته‌واوی ده‌ركه‌وت
كه حكومه‌تی
هه‌رێمی
كوردستان بۆ
نموونه به
یاسای باری
كه‌سی‌و
زۆربه‌ی
یاساكانی
رژێمی به‌عس
كارده‌كات.
رۆژنامه‌ی (خه‌بات)
رۆژی 7/5/2008 هه‌واڵێكی
نووسیوه
كه له
روانگه‌ی
په‌یوه‌ندیی
حیزب‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه
زۆر جێگه‌ی
سه‌رنج‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه:
«دوێنێ
له باره‌گای
مه‌ڵبه‌ندی
موسڵی (ی.ن.ك)
لقی موسڵی (پ.د.ك)و
مه‌ڵبه‌ندی
یه‌كێتی‌و
لقی موسڵی
حیزبی
ئیسلامی
عێراقی
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
سێ قۆڵیان
به‌ست كه
تێیدا باس له
ره‌وشی ئه‌منی‌و
هه‌ماهه‌نگیی
نێوان هه‌رسێ
لاو جێبه‌جێكردنی
ماده‌ی 140ی
ده‌ستووری
عێراقی
فیدراڵ، هه‌روه‌ها
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
زیانی
ئاواره‌كان‌و
كۆبوونه‌وه‌ی
به‌رده‌وام
به‌تایبه‌تیش
هه‌ماهه‌نگیی
له بواری
راگه‌یاندندا
له‌پێناو
پته‌وكردنی
برایه‌تیی
نێوان كورد‌و
عه‌ره‌ب
كرا».
ئه‌مه
نیشانی ده‌دات
كه:
• هه‌موو
بڕیاره‌كان
له‌نێوان
ئه‌و سێ
حیزبه‌دا
ده‌بڕێته‌وه‌و
ده‌سه‌ڵات
له‌لای ئه‌وانه.
• نه‌ك هه‌ر
كاروباری
موسڵ، به‌ڵكو
ته‌نانه‌ت
پرسی گرنگی
وه‌كو ماده‌ی
140یش باسی
لێده‌كرێت.
• گه‌ڵاڵه
داده‌نێن
بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
زیانی
ئاواره‌كان
كه پرسێكه
ته‌واو
گرێدراوی
پاره‌و
بودجه‌و وه‌زاره‌ته
په‌یوه‌ندیداره‌كانه.
• كۆبوونه‌وه‌ی
به‌رده‌وام
له بواری
راگه‌یاندندا
بۆ پته‌وكردنی
برایه‌تیی
كورد‌و عه‌ره‌ب
كه مانای
ئه‌وه‌یه
ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن
یه‌كه‌م
له‌ده‌ستی
ئه‌واندایه‌و
دووه‌م هه‌تا
ئێستا به
جۆرێكی دیكه
ره‌فتاریان
كردووه.
2-2
قوربانییه‌كان‌و
كاریگه‌رییه
نێگتیڤه‌كانی
ده‌ستوه‌ردانی
حیزب له
ئاسته
جۆراوجۆره‌كانی
به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات‌دا،
لایه‌نێكی
دیكه‌ی
لێكدانه‌وه‌كانی
ئه‌حمه‌دی
ئه‌سكه‌نده‌رییه
كه وه‌كو له‌م
به‌شه‌ی
وتاره‌كه‌یدا
به‌رجه‌سته‌ی
ده‌كاته‌وه
تا رێككه‌وتن
له ئاستی
سه‌ركردایه‌تیی
حیزبی‌دا پێك
نه‌یه‌ت،
هیچ پێشكه‌وتنێك
نابینرێت‌و
حكومه‌تێك
كه هه‌موو
شاده‌ماره‌كانی
له‌شی به‌سترابێته‌وه
به حیزب
نا‌توانێت
گه‌نده‌ڵیی
چاره‌سه‌ر
بكات، هه‌روه‌ك
پێیوایه زه‌ره‌رمه‌ندی
یه‌كه‌می
ئه‌م
بارودۆخه
زۆربه‌ی
چین‌و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردستانن‌و
گوێنه‌دان
به پێویستی
ئاڵوگۆڕێكی
بنه‌ڕه‌تی
له هه‌رێم،
مه‌ترسییه‌كی
گه‌وره‌یه
له‌به‌رده‌م
گه‌شه‌ی
داهاتووداو
نه‌ك هه‌ر
دوژمنانی ده‌ره‌وه،
به‌ڵكو
هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانی
ناوخۆیش به
ئومێدی
درێژبوونه‌وه‌ی
ئه‌م
بارودۆخه‌ن.
ده‌ستوه‌ردانی
حیزب له كاروباری
ده‌سه‌ڵاته
سه‌ره‌كییه‌كاندا
ده‌ستێوه‌ردانی
حیزب له هه‌موو
كاروباره‌كاندا
گه‌یشتووه‌ته
راده‌یه‌ك
كه زۆر له
كاره‌كانی
ئیفلیج
كردووه، هه‌تا
رێككه‌وتن
له ئاستی
سه‌ركردایه‌تیی
حیزبی‌دا پێك
نه‌یه‌ت،
كه جاری وا
هه‌یه
زۆری پێده‌چێت،
ئه‌وا هیچ
پێشكه‌وتنێك
نابینرێت.
له
جیهاندا
واباوه كه
سه‌رۆك وه‌زیران
پاش
راوێژكردن،
وه‌زیره‌كان
هه‌ڵده‌بژێرێت،
هه‌ڵبه‌ت
به ره‌چاوكردنی
توانایی،
لێهاتوویی‌و
هه‌روه‌ها
به‌هۆی ئه‌و
بڕیاره‌ی
له‌گه‌ڵ
حیزبه‌كانی
ئیئتلافه‌كه‌یدا
هه‌یه‌تی،
به‌ڵام له
كوردستاندا
حیزب به سه‌رۆك
وه‌زیر
راده‌گه‌یه‌نێت
كه كێ
بووه‌ته
وه‌زیری چی!
له
وڵاتێكی
دیموكراتیك‌دا
ئه‌و حیزبه‌ی
كه هه‌وڵده‌دات
وه‌زاره‌تێك
بگرێته ده‌ست،
له‌به‌رئه‌وه‌یه
كه بواری
بۆ بڕه‌خسێت
سیاسه‌تی
حیزبه‌كه‌ی
به‌و چه‌شنه‌ی
كه له‌كاتی
هه‌ڵبژاردندا
بانگه‌شه‌ی
بۆ كردووه
به‌ڕێوه بچێت،
جاری وایش هه‌یه
دوو كه‌س
شایسته‌ن
له كابینه‌دا،
به‌ڵام
ناتوانن
پێكه‌وه
كاربكه‌ن‌و
له‌به‌ر
هه‌ر هۆیه‌ك
پێكه‌وه
ناحه‌وێنه‌وه،
ئه‌مه له
هه‌موو
شوێنێك له‌وانه‌یه
بێته‌پێش‌و
له هه‌موو
وڵاتێكیش هه‌یه،
ئه‌ی سه‌رۆك
وه‌زیران
چۆن ده‌توانێت
له‌گه‌ڵ
وه‌زیرانێك
هه‌ڵبكات
كه
نایناسێت‌و
له‌وانه‌یه
هیچ متمانه‌یه‌كیشی
پێیان نه‌بێت‌و
به
لێهاتوویان
نازانێت؟ خۆ
ئه‌گه‌ر
له كاره‌كانیاندا
شكست بخۆن،
به‌رپرسیاری
یه‌كه‌م
سه‌رۆك وه‌زیره.
به‌پێی
نووسراوێكی
كاك نه‌وشیروان
مسته‌فا «له
هه‌موو
گفتوگۆكانی
به‌عس- كورد
یه‌كێك له
خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی
نوێنه‌رانی
كورد هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
مه‌جلیسی
قیاده‌ی سه‌وره‌و
جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
حیزبی به‌عس
بوو له ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تی
عێراق»، گه‌لۆ
ئه‌و براده‌رانه‌ی
كه له‌و
كۆبوونه‌وانه‌دا
به‌شداربوون،
ئێستا ئه‌وه‌یان
له‌بیرماوه‌و
بیریان له
بارودۆخی
خۆیان‌و
كوردستان
كردووه‌ته‌وه!
له وڵاتی
سوید كه
پرسێك دێته‌پێش‌و
پێویستی به‌وه
هه‌یه ده‌وڵه‌ت
بڕیاری له‌سه‌ر
بدات، سه‌ره‌تا
دیاریی ده‌كه‌ن
كه پرسه‌كه
كامه‌یه،
كێشه‌كان‌و
ئه‌و
گرفتانه‌ی
كه ده‌بێت
چاره‌سه‌ر
بكرێن
كامانه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر
بكرێت،
كۆمیته‌یه‌ك
پێكدێت كه
تا راده‌یه‌كی
زۆر به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆ
كارده‌كات،
پاشان داوا
له چه‌ند
شاره‌زایه‌ك
ده‌كه‌ن
لێكۆڵینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر
بكه‌ن،
دوایی ده‌كرێت
به
راپۆرتێك‌و
له‌ناو
رۆژنامه‌ی
ناوخۆی وه‌زاره‌تدا
بڵاوده‌كرێته‌وه،
پێش ئه‌وه‌ی
بكرێته
بڕیاری
حكومه‌ت،
ده‌ینێرن
بۆ ئه‌و ده‌زگا
حكومه‌تی‌و
رێكخراو‌و
شاره‌وانی‌و
ئه‌و لایه‌نانه‌ی
كه په‌یوه‌ندیداری
پرسه‌كه‌ن،
ئه‌گه‌ر
زۆرینه‌ی
ئه‌و لایه‌نانه
پێشنیازه‌كه‌یان
پێ باش نه‌بێت،
ئه‌وا وازی
لێده‌هێنن،
یان ئه‌وه‌ی
كه ده‌گه‌ڕێن
بۆ چاره‌سه‌رێك
بۆ
پێداچوونه‌وه‌ی
پێشنیازه‌كه
به چه‌شنێك
كه
داخوازیی
زۆرینه
دابین بكات،
دواتر ده‌چێته
لای ژماره‌یه‌ك
یاساناس بۆ
ئه‌وه‌ی
بزانن ئایا
هیچ دژایه‌تییه‌كی
له‌گه‌ڵ
یاسای
وڵات‌دا نییه،
جا دوای ئه‌وه
ده‌گاته
لای
كۆمیسیۆنی
په‌رله‌مان
كه نوێنه‌ری
هه‌موو
حیزبه‌كانی
ناو په‌رله‌مانی
تێدایه،
پاش هه‌موو
ئه‌مانه
ده‌ینێرن
بۆ كۆبوونه‌وه‌ی
په‌رله‌مان
بۆ مشتومڕو
قسه‌وباس‌و
ده‌نگدان‌و
پاش په‌سه‌ندكردن
ده‌بێته
بڕیاری
حكومه‌ت.
ئه‌گه‌ر
سه‌رنجێكی
یاسای
رۆژنامه‌گه‌ری‌و
چۆنییه‌تی
مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ
ئه‌و
یاسایه‌و
په‌سه‌ندكردنی
له په‌رله‌مان
بده‌ین،
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت
كه چه‌نده
ئه‌م
سیستمه له
شێوه‌كاری
دیموكراتییانه‌وه
دووره.
له (4600) كارمه‌ندی
ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران
له سوید،
ته‌نها (200) كه‌سیان
سیاسی‌و
گرێدراوی
حیزبه‌كانن‌و
بریتین له
راوێژكارێكی
وه‌زیر،
وته‌بێژێكی
رۆژنامه‌وانی‌و
یه‌ك یان چه‌ند
پسپۆڕی
بواری
جۆراوجۆر،
ئه‌وان
یارمه‌تی
وه‌زیر ده‌ده‌ن
له به‌ره‌وپێشبردنی
كاروباری
رۆژانه‌و
داڕشتنی
سیاسه‌ته‌كاندا،
به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
وه‌زیر،
كۆتایی به
كاری ئه‌وانیش
دێت، به‌ڵام
باقی كارمه‌نده‌كان
هه‌ر له‌سه‌ر
كار‌و شوێنی
خۆیان ده‌مێننه‌وه،
واته سه‌ر
به هیچ
حیزبێك نین.
له
كوردستان خه‌ڵك
بۆ وه‌رگرتنی
كار‌و دامه‌زران‌و
پارچه زه‌وی‌و
هتد، ده‌بنه
ئه‌ندامی
حیزب، واته
به چه‌شنێك
به‌ئه‌ندامكردنی
زۆره‌ملێ (هه‌رچه‌نده
به‌شێوه‌یه‌كی
نادیار‌و
ناڕاسته‌وخۆ)
له
ئارادایه،
فڵانه سه‌رۆك
عه‌شیره‌ت
له‌به‌ر
هێشتنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌و
له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌شێك له
پاره‌ی
حیزبه‌كه‌ی
ده‌ستبكه‌وێت،
ده‌بێته
ئه‌ندام،
حیزب به‌مشێوه‌یه
پشتیوانیی‌و
ده‌نگی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی
ده‌ستده‌كه‌وێت‌و
سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كه‌ش
دڵنیاده‌بێت
كه
ژێرخانی
كۆمه‌ڵایه‌تیی
سیستمی عه‌شایه‌ریی
ده‌ستی
لێنادرێت‌و
ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌و هه‌ر
له جێی خۆی
ده‌مێنێته‌وه!
ئه‌مه له‌كاتێكدایه
كه ئه‌م
ئه‌ندامانه،
واته سه‌رۆك
عه‌شیره‌ت
بێت یان هه‌ر
كه‌سێكی
دیكه، هیچ
هه‌نگاوێك
بۆ به‌ره‌وپێشبردنی
سیاسه‌تی
حیزبه‌كه
هه‌ڵناگرێت‌و
بانگه‌شه‌ی
بۆ ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی
یه‌كه‌م
ئاگاداری
نییه‌و
دووه‌م به
پێویستی
نازانێت.
له كاروباری
دیپلۆماسیدا
وه‌زعه‌كه
هه‌ر به‌ته‌واوی
تایبه‌تمه‌نده،
له‌به‌رئه‌وه
هه‌ر حیزبه‌و
په‌یوه‌ندیی
خۆیان هه‌یه
له‌گه‌ڵ
وڵاتانی ده‌ره‌وه،
سه‌رنجێك
له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندیی
ئه‌م
حیزبانه
بۆ نموونه
له‌گه‌ڵ
توركیا‌و
ئێران‌و چین‌و
ئه‌مریكایش
ده‌ریده‌خات
كه به‌گوێره‌ی
وڵات‌و
ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان
رۆڵی حیزبه‌كان
دیاریی ده‌كرێت،
هه‌ندێك له‌م
وڵاتانه
هه‌وڵیانداوه
له كه‌لێنی
نێوان حیزبه‌كان
كه‌ڵك وه‌ربگرن
بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیان.
له بواری
ئابووریشدا
كێشه هه‌یه‌و
شه‌فافیه‌ت
له
كاروباری
حیزبه‌كاندا
نییه،
ئایا به‌رپرسێكی
حكومه‌ت كه
ئاگاداری
ورده‌كارییه‌كانی
دیپلۆماسی‌و
په‌یوه‌ندیی
سیاسی‌و هه‌روه‌ها
چۆنییه‌تی
گرێبه‌سته
ئابوورییه‌كانه،
چۆن هاوكات
ده‌توانێت
كه سه‌رمایه‌ی
هه‌بێت له
فڵانه
كۆمپانیاداو
هه‌ر له‌به‌ر
سێبه‌ری ئه‌و
په‌یوه‌ندیی‌و
كۆنتراكتانه‌دا
خه‌ریكی
كاری
بازرگانی
بێت.
نه‌بوونی
ده‌زگایه‌كی
چاودێری به‌زه‌قی
دیاره،
كه‌س
نازانێت كه
سه‌رۆكی
فڵانه
حیزب یان
فڵانه ده‌زگای
حكومه‌ت‌و
حیزب بودجه‌كه‌ی
له كوێوه
دێت‌و چه‌نده‌و
چۆن سه‌رف
ده‌كرێت،
سه‌رۆك كه
ده‌ڵێت ئه‌وا
50 هه‌زارم
ته‌رخانكرد
بۆ فڵانه
شوێن یان ئه‌وا
100هه‌زارم
به‌خشی به
فڵانه
پرۆژه،
دیارنییه
ئه‌مه
پاره‌ی
كێیه؟ هی
حیزبه‌كه‌یه‌تی؟
ئه‌گه‌ر
وایه له
كوێوه
هاتووه‌و
چۆن به‌بێ
پرس‌و
بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی
حیزبه‌كه‌ی
ده‌یبه‌خشێت؟!
سه‌رچاوه‌ی
ئابووریی
حیزب كامه‌یه‌و
بودجه‌كه‌ی
كامه‌یه؟
هه‌موو كه‌س
ده‌زانێت
كه حیزبه‌كان
هه‌تا ئه‌وكاته‌ی
له شاخ
بوون به یارمه‌تیی
خه‌ڵك ده‌ژیان‌و
هه‌ژاره‌كانی
كوردستان‌و
به‌تایبه‌ت
گوندنشینه‌كان
سفره‌ی هه‌ژارانه‌ی
خۆیان له‌گه‌ڵ
پێشمه‌رگه
به‌ش ده‌كرد،
ئێستا خه‌ڵكی
كوردستان
مافی خۆیانه
بزانن ئه‌م
هه‌موو
ملیۆن
دۆلاره له
كوێوه دێت‌و
چۆن سه‌رف
ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه،
ئه‌گه‌ر
ئه‌و بڕه
پاره‌یه‌ی
به‌رپرسه‌كه
ده‌یبه‌خشێت
هی حكومه‌ته،
چۆن به‌بێ
ئاگاداریی‌و
بڕیاری وه‌زاره‌تی
دارایی یان
وه‌زاره‌تی
په‌یوه‌ندیدار
ئه‌و به‌خشینه
ده‌كرێت؟
كێ ده‌سه‌ڵاتی
پاره‌به‌خشینی
داوه به
فڵانه سه‌رۆك؟
هێزی چه‌كداری
كوردستان
هێشتاش هێزی
پێشمه‌رگه‌ی
حیزبین، دوو
وه‌زیری
پێشمه‌رگه‌و
كاروباری
پێشمه‌رگه‌و
دوو وه‌زیری
ناوخۆ‌و
كاروباری
ناوخۆ هه‌یه،
ده‌زگاكانی
زانیاریی‌و
پاراستنیش
ئه‌وه
جێگه‌ی
خۆیان هه‌یه،
ئه‌مه
بۆخۆی ده‌ریده‌خات
كه چه‌نده
راده‌ی
متمانه به‌یه‌كتر
له خواره‌وه‌یه‌و
چۆن نه‌ك هه‌ر
حیزب‌و
حكومه‌ت
تێكئاڵاون
به‌ڵكو له‌ناو
ئه‌م
بارودۆخه
ئاڵۆزه‌شدا
ململانێی
دووحیزبه
گه‌وره‌كه
(هه‌ڵبه‌ت
حیزبه‌كانی
دیكه‌ش له
په‌راوێزیانه‌وه)
ئه‌م
ئاڵۆزییه
زیاتریش ده‌كات،
په‌یوه‌ندیی
ده‌سه‌ڵات‌و
په‌رله‌مانیش
زۆر سه‌یرو
نائاساییه،
ئه‌و حیزب‌و
ده‌سه‌ڵاته
كه خۆی به‌هۆی
ده‌نگدانه‌وه
هاتووه‌ته
سه‌ر حوكم‌و
له ده‌سه‌ڵاتی
یاسادانان
واته په‌رله‌ماندا
جێگه‌یه‌كی
گرنگی هه‌یه،
خۆیان له
سه‌ره‌وه
یاساكان ده‌نێرنه
په‌رله‌مان‌و
په‌سه‌ندی
ده‌كه‌ن،
جاروبار له‌باتی
هه‌وڵدان
بۆ بڕه‌ودان‌و
چه‌سپاندنی
ئه‌و
یاسایانه‌ی
خۆیان ده‌نگیان
بۆ داوه،
سوڵحی عه‌شایریی
ده‌كه‌ن‌و
هه‌ر كامه‌و
مه‌كته‌بی
كۆمه‌ڵایه‌تی
حیزبیان
پێكهێناوه،
ئه‌مه
جگه له
پێشێلكردنی
یاسا به‌شێوه‌یه‌كی
ره‌سمی، چ
مانایه‌كی
دیكه‌ی هه‌یه؟
ئاكامی ئه‌م
چه‌شنه
سیاسه‌ته
به زه‌قی
له‌ناو
رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی‌و
زانكۆكانیشدا
خۆی ده‌نوێنێت،
هه‌ڵبه‌ت
زۆربه‌ی
رێكخراوه
ناحكومییه‌كان
له
راستیدا (NGO)
نین، له‌به‌رئه‌وه‌ی
كه راسته‌وخۆ
یان ناڕاسته‌وخۆ
دامه‌زراوی
ده‌زگا
حكومی‌و
حیزبییه‌كانن‌و
هه‌ر له رێگه‌ی
ئه‌وانیشه‌وه
یارمه‌تیی
به‌ده‌ستیان
ده‌گات‌و
ده‌توانن
هاتوچۆی ده‌ره‌وه
بكه‌ن،
رووداوه‌كانی
یه‌ك- دوو
ساڵی
رابردوو له‌ناو
خوێندكارانی
زانكۆكاندا‌و
وه‌ڵام نه‌دانه‌وه
به خواسته‌كانیان‌و
ده‌ستێوه‌ردانی
حیزب‌و
حكومه‌ت له
هه‌موو
كاروباره‌كانیاندا،
زۆر به‌رچاوه،
له‌وه‌ش
خراپتر
ململانێی
حیزبه‌كانه
بۆ ئه‌وه‌ی
بزانن كامه‌یان
ده‌سه‌ڵاتێكی
زاڵتریان ده‌بێت
له‌م یان له‌و
زانكۆدا، له‌سه‌ر
ئه‌م یان ئه‌و
سه‌رۆكی
زانكۆ.
بۆ سبه‌ینێ
چیتان
ئاماده‌كردووه؟
نه‌بوونی
شه‌فافیه‌ت
گرفتێكی گه‌وره‌یه
له‌سه‌ر
رێگه‌ی ئه‌م
دۆخه‌ی
ئێستا، راگه‌یاندنه
ره‌سمییه‌كان
كه ناسه‌ربه‌خۆن‌و
راسته‌وخۆ
له‌لایه‌ن
سه‌ركردایه‌تیی
حیزبه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌چن،
ته‌نها به‌شێكی
زۆر كه‌می
زانیاریی
بڵاوده‌كه‌نه‌وه،
ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی
زۆر
كۆنترۆڵكراو.
نه‌بوونی
متمانه به
یه‌كتر سه‌ره‌ڕای
ئه‌و قسانه‌ی
جاروبار له‌به‌رده‌م
ده‌زگاكانی
راگه‌یاندندا
ده‌وترێت،
خاڵێكی زۆر
به‌رچاوه،
ئه‌م حیزب
پێیوایه
ئه‌گه‌ر
له ده‌سه‌ڵاتی
چه‌كداری،
پاراستن،
ئابووری‌و
دادوه‌ری‌و
هتد، به ئه‌ندازه‌ی
ئه‌وی دیكه
به‌شی نه‌بێت‌و
ده‌ستی نه‌ڕوات،
ئه‌وا لایه‌نه‌كه‌ی
دیكه سه‌ری
ده‌خوات‌و
ته‌فروتونای
ده‌كات، یه‌كێك
له ئاكامه‌كانی
ئه‌م وه‌زعه‌ش
رازیكردنی
ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانه
به پاره‌و
پۆست‌و
ئیمتیاز كه
خودی ئه‌مه‌ش
ده‌روازه‌ی
گه‌نده‌ڵیی
به‌ته‌واوی
ده‌خاته
سه‌رپشت،
گه‌نده‌ڵیی
ئیداریی له
هه‌موو
لایه‌ك باس
ده‌كرێت،
به‌ڵام
حكومه‌تێك
كه هه‌موو
شاده‌ماره‌كانی
له‌شی به‌ستراوه‌ته‌وه
به حیزبه‌وه،
چۆن ده‌توانێت
گه‌نده‌ڵیی
چاره‌سه‌ربكات،
له‌كاتێكدا
كه حیزبه‌كه
خۆی تووشی گه‌نده‌ڵی
بووبێت. خه‌ڵكی
گوندێك له‌به‌ر
شكستبوونی
دیواری
خوێندنگاكه
نا‌وێرن
منداڵه‌كانیان
بنێرن بۆ
خوێندن‌و ئه‌م
هه‌واڵه
له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه
بڵاوده‌كرێته‌وه،
به‌ڵام له
كۆشكی وه‌زاره‌ت‌و
مه‌كته‌بی
حیزبه‌كان
به‌رده‌وام
خه‌ریكی
نوێكردنه‌وه‌ی
مۆبل‌و په‌رده‌و
كورسی‌و
مێزی به‌رپرسه‌كانن،
هه‌ڵبه‌ت
ئه‌وه‌ش
راسته كه
گه‌نده‌ڵیی
دیارده‌یه‌كی
تایبه‌ت به
كوردستان
نییه، به‌ڵام
بێده‌نگی‌و
یان هه‌وڵنه‌دان
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ئه‌م
دیارده‌یه
خۆی به
پشتگیریی
ناچالاكانه‌ی
گه‌نده‌ڵیی
ده‌ژمێردرێت.
پرۆگرامی
حیزب بۆ
داهاتووی
كوردستان
كامه‌یه‌و
له كوێ
نووسراوه؟
وه‌ڵامی ئه‌وان
بۆ كێشه
كۆمه‌ڵایه‌تیی،
ئابووری، فه‌رهه‌نگی‌و
سیاسییه‌كان
كامانه‌ن‌و
جگه له
ئامۆژگاریی
به‌رپرسانی
حیزب بۆ
كادیر‌و ئه‌ندامان،
چی دیكه له‌م
بابه‌ته‌وه
ده‌بیستین؟
هه‌تا كه‌ی
حیزبه‌كان
ده‌یانه‌وێت
خۆیان وه‌كو
قوربانیی
رژێمی
رووخاوی به‌عس
پێناسه
بكه‌ن؟
ئایا كاتی ئه‌وه
نه‌هاتووه
كه به‌رپرسان
خۆیان به
خاوه‌نی هه‌موو
كێشه‌كان‌و
هه‌موو
گیروگرفته‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌كه
بزانن؟ له باسی
ژنكوژیدا،
له باسی
پێشێلكردنی
مافی
ئازادیی
راده‌ربڕیندا،
له‌كاتی
دادگاییكردنی
رۆژنامه‌نووسێكدا،
له‌كاتی
هاواری هه‌ژاریی‌و
نه‌داریی
بنه‌ماڵه‌یه‌كی
هه‌ژاردا،
له‌كاتی
هێرشێكی ده‌ره‌كی
راسته‌وخۆ
یان ناڕاسته‌وخۆ
بۆ سه‌ر
كوردستان،
له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی
گه‌نده‌ڵیی
له‌لایه‌ن
به‌رپرسێكه‌وه،
له كامه
له‌م حاڵه‌تانه‌دا
بینیمان سه‌رۆكێك
بێته پێشه‌وه‌و
خۆی له‌م
بابه‌تانه
به‌رپرس
بكات‌و بڵێت
خه‌ڵكینه
حیزبه‌كه‌ی
ئێمه بۆ ئه‌مه
خه‌باتی نه‌كردو
ئێوه‌ی گه‌لی
كورد شیاوی
زۆر له‌وه
زیاترن؟ له‌كاتی
وه‌ڵامدانه‌وه
به ره‌خنه‌كان
ئیتر به‌سه
گێڕانه‌وه‌ی
مێژووی
دوێنێ،
پێویسته
بڵێین بۆ سبه‌ینێ
چیتان
ئاماده‌كردووه،
چۆن ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م ره‌خنانه
دووپات نه‌بنه‌وه.
خاڵی
جیاوازیی
حیزبه‌كان
كامانه‌ن؟
خاڵه
هاوبه‌شه‌كانیان
كامانه‌ن؟
ئایا ئه‌وه
چییه كه
سه‌ركردایه‌تیی
هه‌ردوولا
وا لێك نزیك
ده‌كاته‌وه
كه چه‌ندینجار
له چه‌ند
ساڵی
رابردوودا
له‌به‌رده‌م
كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندندا
رایانگه‌یاند
له هه‌موو
شتێك‌دا كۆكن‌و
پێكه‌وه
ته‌بان، به‌ڵام
له كرده‌وه‌دا
هێشتا هه‌ر
سێبه‌ری
فیفتی- فیفتی
به‌سه‌ر
كوردستاندا
زاڵه، ته‌نها
قسه‌ی خۆشی
رێبه‌رایه‌تی
(ئه‌ویش نه‌ك
هه‌موویان)
به‌س نییه
بۆ هه‌ڵگرتنی
هه‌نگاوی
پراكتیكی
كاركردن له‌ناو
ریزه‌كانی
خواره‌وه‌ی
رێكخراوه‌كه‌دا.
له‌به‌رچی
بودجه‌ی
حیزب
دیارنییه؟
به‌رپرسانی
حیزب به‌رده‌وام
پاره‌ی
زۆریان له‌به‌رده‌ستدایه‌و
هیچ
لێپرسینه‌وه‌یه‌ك
نییه كه
ئه‌م پاره‌یه
له كوێوه
دێت‌و چۆن سه‌رفده‌كرێت‌و
راپۆرتی ئه‌م
سه‌رفكردنه
له كوێ‌و
به كێ ده‌درێت؟
نه‌بوونی
شه‌فافیه‌تی
دارایی له
ناو حیزب‌دا (هه‌روه‌كو
چۆن له‌ناو
حكومه‌تدا)
گرفتێكی گه‌وره‌یه
له
كوردستان‌و
بووه‌ته
هۆی
دروستبوونی
بێمتمانه‌ییه‌كی
گه‌وره
له‌ناو خه‌ڵكدا.
زه‌ره‌رمه‌ندی
یه‌كه‌می
ئه‌م
بارودۆخه
زۆربه‌ی
چین‌و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردستانن،
منداڵان،
ژنان،
خوێندكاران،
كرێكاران،
مامۆستایان
هه‌ركامه‌و
به‌ده‌ردێكه‌وه
ده‌ناڵێنن،
به‌م چه‌شنه
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
نه‌خۆش به‌رهه‌م
دێت كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی
به چاره‌سه‌رنه‌كراوی
ده‌مێنێته‌وه‌و
به‌رده‌وام
تووشی گرفتی
تازه‌تر ده‌بێت،
كوردستان به
حیزب‌و
حكومه‌ت‌و
هه‌موو
دامه‌زراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه،
پێویستی به
ئاڵوگۆڕێكی
بنه‌ڕه‌تییه،
گوێنه‌دان
به‌و
راستییه‌و
به كێشه
قوڵه‌كان،
مه‌ترسییه‌كی
گه‌وره‌یه
له‌به‌رده‌م
گه‌شه‌ی
داهاتووداو
نه‌ك هه‌ر
وڵاتانی
دراوسێ‌و
دوژمنانی ده‌ره‌وه،
به‌ڵكو
هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانی
ناوخۆیش به
ئومێدی
درێژبوونه‌وه‌ی
ئه‌م
بارودۆخه‌ن