|
فئودالیزم ئیستاش ههر رهولیکی گرینگی ههیه لهسهر کۆمهلگای کوردی! ئهگهر بروانینه کومهلگای کوردی و شیواز و ههلس و کهوتهکانی بینینه بیش چاو دهبینین ئیستاش ئهم کومهلگا خوی له فکریهتی کون و رهزای فئودالیزم پاک نهکردوهتهوه. خهلکی کورد سهردهمیکی زوره خهبات دهکات بو بهدهست هینانی دهسهلاتیکی کوردی و دهرکهردهنی داگیرکهر له کوردهستان ژیانیکی ئازاد و دوور له ههر چهشنه ههلاواردنیک مهبهست ئهوهیه له (دروشمدا)، ههر دهمیش دروشمی ئهوه بوه که کوردستان دهبیت به دهستی کورد ئیداره بکریت و بیگانهش دهبیت له ئهم ههریمه وهدهرچیت ، بهلام ئهمه تهنها له سهر زارو وهک درۆشم ماوهتهوه و به هیچ سهرکهوتنیک نهگیشتووه. ئهم ههموو خهباته و بهرخوودانه ههر ههموی به بی سهرکهوتن ماوهتهوه و به ئاکامیکی ئهوتو نه گیشتووه، هووی تایبهتی خووی ههیه و هویهکهشی کورد و روشنبیرانی کورد خویهتی. نا روشنبیری و دوور له پیشکهوتن، خوو بهستن به ئاین و کولتوری کونی بیگانه ، مل کهج کردن بو پیاوانی خوپهرهست و ملهوڕ، کویلهی به دهستی شیخ، مهلا و سهروک ئهشیره و حیزب و ریکخراوی کونهپهرهست و دهسهلاتی پیاو مهزنی ئهمانه ههر ههموی هوی ئهوهیه که سیستهمی کون و دژی مروڤایهتی فئودالیزم له سهردهمی سهدی 21م دا زال بیت به سهر کومهلگای کوردستاندا. ڕهنگه کهسانیک ههبیت بروای بهوه نهبیت که فئودالیزم ئیستاش ههر رهول و تئسیری ههیه به سهر کومهلگای کوردیدا و پی وابیت فئودالیزم سهردهمی بهسهر چوه و کهس ڕچاوی ئهو سیستهمه ناکات. بهلام من به هینانهوی نمونهایکی فره ئهتوانم به خوینهر بلیم که بهلی فئودالیزم تهئسیری زوری ههیه به سهر کومهلگای کوردستاندا ههر ئیستاش. ههر له گورانی بیژانهوه دهست پی بکهین دهبینین ئیستاش یهک گورانیبیژی کچ نابینین که گورانی به کوریکدا بلیت و ههستی دهلی خوی دهربریت سهبارهت به کوره خوشهویستهکی، گورانیبیژانی کچ کاتیک گورانی ئاشقانه دهلین قهد ناویرن ناوی کور بینن بهلکو کچ گورانی به کچا دهلیت ئهگهر ئهو گورانیه ههلگیریتهوه به ئینگلیزی یان زبانیکی دیکه پیان وایه ئهو کچه حهزی له کچه و حهزی له خوشهویستی له گهل کور نیه،(بوتوو مهردم لهیلا خانوو مانی لهیلا) کاتیک له گورانیبیژیکی کچ دهبیتسم بیر لهوه دهکهموه بو ئهو کجه گورانیبیژه ناوی کوریک ناهینیت به جیگای لهیلا؟ ئهوه ئاشکهرایه له ترسا ناوی کوڕڕ ناهینیت، بهلام به پیچهوانه گورانی بیژیکی کور زور به بی ترس گورانی به کچا دهلیت و زوریش شانازی بهوه دهکات که ناوی قهشهنگترین کچ دهخاته ناو گورانیهکانی و خویشی قیت و قوڵ دهکات که ئهوه گورانی به کچا دهلیت. با بزانین له باری کومهلایهتیوه ههلس و کهوتهکان چونهن له کوردستان، کاتیک پیاویکی گهوره روو دهکاته شوینیک یان مالیک ههمو کهس دهبیت سوجدی بو بهرن و دهست و شآنی ماچ بکهن و خویان به موخلهسی بزانهن، به بی ئهوی ههلسو کهوتی ئهو مروڤه له بهرچاو بگرن و بزانهن ئهو مروڤه چهنده خاوینه ، به تایبهت ئهو مروڤه ئهگهر شیخ، مهلا ، سهروک ئهشیره یان پیاویکی دهولهمهند و ساحیب دهسهلات بیت ئیتر ئهوه دهبیت ئهو خهلکه ههژاره ریزی لی بگرن و ببنه خزمهتکاری، بیریش لهوه ناکهنهوه ههر ئهو کهسانه که ئهو خهلکه ههژاره ریزیان لی دهگرن و دهبنه خزمهتکاریان ئهوانه خراپترین ، زالمترین و بی روحمترین مروڤی کومهلگای کوردهوارین. ئهو مروڤانه که ئهو خهلکه فهقیر و دواکهوتوه ریزیان لی دهگرن و خویان به خهزمهتکاریان دهزانهن ئهوانه هیچ ریزیک لهو خهلکه ناگرن و وهک کویله چاو لهو خهلکه دهکهن. نمونهیهکی دیکه له سهر مانهوی فئودالیزم ژنانه له کوردستان، ژن به گشتی هیچ مافیکی ئینسانی نیه و وهک کهل و پهل چاوی لی دهکریت و به خهزمهتکاری پیاو به حیساب دیت، به تایبهت له لاین ئهو پیاوه دهسهلات دار و ریز لی نراوانهوه، شیخ و مهلا و ئاغانه بهو پهری هیزیانهوه دژی مافی ژن و رهواجدهری ئهو کولتوره کونه فئودالیستیهن له کومهلگادا. بو نمونه ، مزگهوت دیواخان و شوینه خوشهکان جیگای پیاوه و ژن دهبیت ههر له سهر تهنور و خوارهوه دانیشن و ئاماده بن بو خهزمهت به پیاو. ئیستاش کچ ناویریت بلیت به کور خوشتم دهویت دهبیت ههر کور به کچ بلی، قهد کور ناچیته مالی کچ بهلکو دهبیت کچ برواته مالی کور، واتا (کچ ناتوانیت کور بخوازیت، بهلکو ئهوه کوره دهبیت كج بخوازیت) بوچی و له سهر کام بنهما کومهلایتیکان ؟ کی ئهم یاسایهی داناوه ؟ بوچی بوو جنسی پیاو عهیب نیه بهلکو بوو جنسی ژن ئهیبه؟ تهنها دهگهریتهوه سهر دهسهلاتی پیاو مهزهنی و یاسای دژی ژن هیچی دیکه نیه. ئهمه حهتا لهسهر حیزبهکانیش تهئسیری ههیهو له چپ و راستهوه هیچیان دور لهو شیوازه فئودالیزمه نین. له باری سیاسیشهوه کومهلگای کوردی گیرودهی دهستی فئودالیزمه. وهکو نمونه له ناو حیزبه سیاسیهکانیشدا ههر کهس دهسهلاتی زورتهر بیت ئهوه ریزی زورتهره و خزمهتکاری زورتهره. ئهو کهسانهش که ساحیبی دهسهلاتی زورن له ناو حیزبهکاندا ههر ههمویان پیاون و زوربهشیان له بنهماله دهولهمندهکانن. یهک ژن نابینین که ساحیبی دهسهلانیکی مهزن بیت، کوره ههژار و زهحمهتکیشمان زور کهمن که دهسهلات دار بن له ناو حیزبهکاندا. به تایبهت بریاری ئهم ئاخرانهی پارلمانی باشوری کوردستان سهبارهت به فره ژنی له کوردستاندا بهراستی ئهمه ئهو پهری بیریزیه به ژن و مافهکانی، بو دهبیت پیاو مافی ههبیت 2 ژن و 4 ژنی ههبیت بهلام ژن بوی نیه 2 میردی ههبیت؟ ئهگهر ئهو پارلمانه و وهزیرهکانی گیرودهی دهستی فئودالیزم و ئاینی کونی 1400 ساله نین، چون له سهردهمی ئیستادا و له دونیای مودیرندا یاساو قانونی ئاوا دژی مروڤایهتی سهرسام هینهر به تایبهت بو کهسانیک که شانازی به خویانهوه دهکهن سهردهمیک خهباتیان کهردوه له دژی دیکتاتور و یاسای دژی ئینسانی ، بهلام ئیستا ههر ئهو کهسانه بو خویان پهشتگیری لهو یاسا و قانونه دژی ئینسانیانه دهکهن و ژن دهکهنه کویلهی پیاو. مروڤ کاتیک گویی له یاسای فره ژنی دهبیت شهرم له خویی دهکات که پیاوه و له نهتهوی کورده. ئهمه شیوهیک له شیوازهکانی فئودالیزمه که جیگا و شوینی ماوه له کوردستاندا. ئیمهی ئازادیخواز و مروڤ دووست به تایبهت ژنان دهبیت دژی ئهو یاسا دژی ئینسانیه و ههمو ئهو کولتوره کونه دارزاوه بوهستین و ئهو بریاره نا مرویانه رسوا بکهین، به تایبهت کوران و کچانی کوردستان دهبیت یهک بگرن و دژی یاسای فره ژنیو ههمو ئهو یاسا پیاو مهزنی و کونانه خهبات بکهن و ریگا به خوپهرهستان و زالمان نهدهن کومهلگای کوردی بکهنه گالتهجاری و کورد بهرنهوه بو سهردهمی کون. سهردهم گوراوه و کوردیش دهبیت لهگهل سهردهمی نویدا خوی بگونجینیت، هیچمان له خهلکانی دیکه کهم نیه ئهگهر بوخومان ههولی بو بدین. کوردستان جیگای ریش پان و ئابا شور نیه و خوی به هاوریزی شهریعهت پهرستان نازانیت ، با ریگا به جههالهت نهدین کومهلگاکهمان دارزینیت ،سهردهمی حوشتهر بهسهر چو ،ئیستا سهردهمی کامپیوتهره. شهرمه بو لاوان و روشنبیرانی کورد ئهگهر خویان بهو کولتوره کون و دارزاوهدا ههل وهستن. ئهحمهد روستهمی 2008/11/01 |
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است