وه‌ڵامێکی
کورت بۆ ئه‌ندامی
تازه‌ی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی حک
بهروز ناسری
نوسینی/ له‌تیف
Latif_2265@hotmail.com
له
سه‌ر سایتی
حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران،رێکه‌وتی
یه‌ک شه‌مه
2007/09/09 بابه‌تێك
له ژێر ناو
نیشانی "بحرانی
که منشاء اش
همان
تناقضاتش است"
له
نوسینی بهروز
ناسری.هه‌رچه‌نده
که بابه‌ته‌که‌ی
ناوبراو
زۆرتر باس له
سه‌ر کێشه‌کانی
ناو، "
سازمانی
انقلابی
زحمتکشان
کردستان
ئێران"، ده‌کات
به‌ڵام
دواجار خۆی پێ
نه‌گیراوه‌و
له به‌شێکی
دی نوسراوه‌که‌یدا
به
زماێکی نا
شارستانی باس
له چه‌ند
کادرێکی کۆنی
کۆمه‌ڵه ده‌کات
و ده‌ڵێی که27
ساڵه به‌ردیان
له سه‌ر به‌رد
دانه‌ناوه
وه له هه‌ندران
خه‌ریکی
ژیانی شه‌خسی
خۆیانن و
گروپێک له‌مانه
له هه‌ندێکیان
له‌ناو ریزه‌کانی
حکا دان ده‌یانه‌وێ
کۆمه‌ڵه‌ی
سێیه‌م دروست
بکه‌ن و کۆرو
کۆبوونه‌وه
ده‌گرن سه‌باره‌ت
به‌م مه‌سه‌له‌یه.
ئێمه
وه‌کو ده‌سته‌ی
به‌ڕیوه‌به‌رانی
کۆبوونه‌وه‌که‌ی
رێکه‌وتی 25/8/2007
که له شاری
ستۆکۆڵم ساز
کرا .
ئامانجمان
گرتنی کۆرێک
بوو (بۆ
ئه‌ندامانی
حکا و
خوازیارانی
کارکردن به‌ناوی
کۆمه‌ڵه‌وه )
له که‌ش و هه‌وایه‌کی
ئازادانه‌دا
باس له راو
بۆچوونه
جیاوازه‌کان
بکرێ هه‌روه‌ها
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
ژماره‌یه‌ک
له دۆست و
لایه‌نگرو
کادر سیاسی و
شۆرشگێری
کۆمه‌ڵه به‌شدار
بوون ، به‌ڵام
سه‌رئه‌نجام
لایه‌نگرانی
حکا ئاماده‌بوونیان
نیشان نه‌دا و
بانگه‌شه‌که‌یان
ره‌تکردینه‌وه،ئه‌مه‌ش
کورته‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی
ئه‌وانه بۆ
ئێمه به
زمانی فارسی:
(
رفقای گرامی
جلال
حسینی،علی
زمانی، فاروق
شیرخانی، علی
مصطفی زاده،
لطیف پرستار و
رحمان غلامی.
همراه
با دروسهای
فراوان
در
پاسخ به نامه
مورخ 13 ژوئن 2007
شما ، به
اطلاع می
رسانیم که از
نظر کمیته
مرکزی حزب
کمونیست
ایران و کمیته
رهبری کومه‌له
با ته‌جه به
اینکه بحث
حول " فعالیت
به نام کومه‌له"
مدت چند سالی
است که در سطح
علنی در جریان
است و
نقته نظرات
رسمی تشکیلات
و طرفین این
مباحث در این
رابطه روشن
است، برگزاری
جلسه در این
رابطه
ضرورتی ندارد.
دبیرخانه
کمیته مرکزی
حزب کمونیست
ایران
20 ژوئن2007
ئه‌م
وه‌ڵامه‌ی ئه‌وان
ئه‌وه ده‌رده‌خا
که نه‌ک هه‌ر
ئاماده‌ی
گفت‌و گۆ نین له‌گه‌ڵ
ئه‌و که‌سانه‌ی
که رای
جیاوازیان هه‌یه
به‌ڵکو
ده‌یانه‌وێ
کێشه‌کان به
چاره‌سه‌ر نه‌کراوی
بهێڵنه‌وه،
که ئه‌مه‌ش
من به
دڵنیایه‌وه
ده‌یڵێم کێشه‌ی
ناوه‌کی
دی لێ
ده‌که‌وێته‌وه
چونکه
گه‌ر وایه
وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن
ده‌مێکه ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه
وه‌ڵامی خۆی
وه‌رگرتۆته‌وه،
بۆچی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه
رۆژ له دوای
رۆژ لایه‌نگری
زیاتری ده‌بێ؟
سه‌ر
ئه‌نجامیش ته‌نها
هاورێیانی
خوازیاری کار
کردن به‌ناوی
کۆمه‌ڵه‌وه
به‌شدار بوون.
.
لێره‌دا
پێویسته. ئه‌وه‌ش
بڵێم که
پێشوتریش له
رێکه‌وتی 24/4/ هه‌ر
له شاری
ستۆکۆڵم
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
ترمان گرتبوو.
ئامانجمان
له‌و دوو
کۆبوونه‌وه
ئه‌وه بوو که
قسه‌و باسه‌کان
له بووارێکی
ته‌سک و
بچووکه‌وه
که زۆر جار له
ماڵان و کۆرو
کۆمه‌ڵه‌ی
تایبه‌ت
ده‌کرا
بخرێته
بووارێکی
گشتی به‌رفراوان
تره‌وه
بۆ
دروستکردنی
که‌ش و هه‌وایه‌کی
له‌باری
دیموکراسیانه‌و
ڕێگه چاره‌یه‌کی
شیاو‌و بخرته
به‌رچاو بۆ
چاره‌سه‌ری
کێشه‌کانی
ناو کۆمه‌ڵه
بۆیه‌ش
بانگهێشتی
کۆمه‌ڵێک له
کادره هه‌ڵسوراوه‌کانی
كۆنی
کۆمه‌ڵه‌مه‌ڵه‌مان
به باش زانی
چونکه هه‌ر
یه‌ک له‌وانه
خاوه‌نی ئه‌زموون
و خه‌باتی
درێژخایه‌نی
خۆیه‌تی له‌ناو
ریزه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌دا و ئه‌م
که‌سانه
له‌و که‌سانه‌ن
که گرنگترین
ده‌ورانی
ژیانیان
کردۆته
قوربانی بۆ
کۆمه‌ڵه و
رێبازه‌که‌ی
ناکرێ ئه‌مرۆ
که‌سانی وه‌ك
کاک بهروز و هه‌ندێك
له هه‌ڤاڵانی
له به‌های خه‌بات
و قوربانیان
که‌م بکاته‌وه.
من لێره‌دا
کۆمیته مه‌رکه‌زی
حکا به به‌رپرس
ده‌زانم له‌م
جۆره ته‌وهینانه
به کادره
دێرینه‌کانی
کۆمه‌ڵه و
پێویسته
ئاوری جدی
لێبدرێته‌وه.
من
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش
بڵێم که له
هیچ کام له‌م
کۆبوونه‌وانه‌دا
قسه‌وباسیک
نه‌کراوه
سه‌باره‌ت به
دروست بوونی
کۆمه‌ڵه‌ی
سێیه‌م، وه
نازانم کاک
بهروز و هاوڕیانی
ئه‌م هه‌واڵانه
له کوێوه به‌ده‌ست
دێن؟!!. به‌ڵکو
به‌پێچه‌وانه‌ی
ناوبراو
هاوفکرانی که‌ده‌یانه‌وی
خه‌به‌ره‌ی
ئه‌و بڵاوکه‌نه‌وه
که گوایه ئه‌وه
ژوماره‌یه‌ک
هه‌وڵی
دروستکردنی
کۆمه‌ڵه‌ی
سێیه‌م
ده‌ده‌ن،
که ئه‌مه ئه‌سڵی
نیه و من لێره‌وه
دڵنیایان ده‌که‌م
هێنده‌ی
ئه‌وه‌ی خه‌مخۆری
ئه‌وه‌ین که
رێگه‌چاره‌ی
عه‌قلانی
بدۆزینه‌وه
هێنده به‌دوای
په‌رتکردنی
کۆمه‌ڵه‌وه
نین، بوونی
بیر‌و رای
جیاواز له‌ناو
هه‌ر حزبێکدا
بێت ئه‌وه
به‌ره‌و پێشی
ده‌بات گه‌ر
به‌شێوه‌یه‌کی
شارستانیانه
بروانینه
بۆچوونه جیاوازه‌کان
و به‌دوای
به‌دیلێکی
گونجاو‌دا بگه‌رێن
نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه
تۆمه‌ت بخه‌ینه
پاڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی
که خاوه‌ن
رای جیاوازن
له حزبدا. به
بروای من ئه‌م
کۆبوونه‌وانه
خاڵێکی
گرنگی پێکاوه
ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی
دیمۆکراسی و
بیرورای
جیاواز بوو،
هه‌موو به‌شدار
بووان به‌وپه‌ری
ئازادانه‌و رای
جیاوازه‌وه
راکانی خۆیان
ده‌ربڕی بێ ئه‌وه‌ی
هیچ مۆرێکیان
لێبدرێ.
به
بروای من ئه‌م
جۆریکه له
سیاسه‌تی
چێواشه‌کارانه‌ی
هه‌ندێک له
ره‌هبه‌رانی
حکا که هه‌ر
که‌س رای
جیاواز له ره‌هبه‌رانی
هه‌بێ، ئه‌وا
یان کۆمۆنیست
نین و
ناسیۆنالیستن
یان ئه‌وه‌تا
پلان بۆ له‌تبوونی
کۆمه‌ڵه
داده‌نێن و
کۆمه‌ڵه‌ی
سێیه‌م دروست
ده‌که‌ن.
وه‌له‌لایه‌کی
تریشه‌وه
هه‌ندێک له
ره‌هبه‌رانی
حکا خۆیان له‌م
راستیه گێل
ده‌که‌ن که
گوایه کورد
وته‌نی " دنیا
وه‌ك ئاشی ئاو
که‌وتوه وایه"
هیچ
گرفتێکیان
نیه له‌ناو
حکا و کۆمه‌ڵه‌دا،
باشترین به‌ڵگه‌ش
بۆ ئه‌مه
گۆنگره‌ی
نۆی حکا بوو که
له‌م کۆنگره‌یه‌دا
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
باس له‌م کێشه‌فکریانه‌ی
ناو کۆمه‌ڵه‌و
حکا نه‌کرا که
به‌رای من ده‌بوو
کۆنگره
باشترین
مینبه‌ری هه‌موو
را جیاوازه‌کانی
ناو حزب بێت هه‌موو
مه‌سه‌له‌که‌نیان
تاوتووێ
بکردایه‌و واز له‌و
خۆ گێک کردنه
بهێنرێ چونکه
راستیدا
ئه‌مه خۆی ده‌یان
خاته هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌تره‌وه
، ئه‌وان ده‌بی
جورئه‌تی ئه‌وه
بکه‌ن رووبه‌رووی
ئه‌وانه
ببنه‌وه که
رای جیاواز له
خۆیانیان هه‌یه
و هه‌موو
گفتووگۆکان
بخرێته به‌ر
ده‌م رای گشتی
و کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک تا ئه‌وانیش
به‌شدار بن له
ئاڵووگۆره‌کانی
ناو ئه‌و
حیزبه‌ی که
بانگه‌شه‌ی
رێبه‌رایه‌تیان
ده‌کا.
به‌پیوستی
ده‌زانم که
ئاماژه‌یه‌کی
تریش بکه‌م که
به‌داخه‌وه
ئه‌مه یه‌که‌م
جار نییه که
بابه‌تی ئاوا
له سه‌ر
سایتی حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران بڵاوده‌بێته‌وه
وه من پێم
وایه ئه‌مه دواجاریش
نابێت، ده‌بێ
چاوه‌روانی
بابه‌تی له‌م
شێوه‌یه بین
له‌لایه‌ن هه‌ندێک
له ئه‌ندامانی
حکا ه‌وه، که
له راستیدا
ده‌بێ کێشه
سیاسیه‌کانی
خۆیان له
ڕێگه‌ی
گفتوگوو
لوژیکی
سیاسیه‌وه
چاره‌سه‌ر
بکرێ رێگه
چاره‌یه‌کی
ئه‌قڵانی بۆ
كێشه‌کانی
بدۆزرێته‌وه
و که‌ش
و هه‌وایه‌کی
هاوڕیانه‌و
دیموکراسییانه
دروست بکرێ له
ناو حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران‌دا بۆ
ئه‌و که‌سانه‌ی
که بیرورای
جیاوازیان هه‌یه،تا
لایه‌نگرانی
کارکردن به
ناوی کۆمه‌ڵه‌وه‌یان
لێ نه‌بێته
دروستکه‌ری
کۆمه‌ڵه‌ی
سێیه‌م. که من
پێم وایه کار
کردن به ناوی
کۆمه‌ڵه‌وه
کاریگه‌ری
به‌هێزتری هه‌یه
له ناو کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک له
ئێران‌دا و به
تایبه‌ت
کوردستان،
چونکه کۆمه‌ڵه
خاوه‌نی خه‌باتێکی
درێژخایه‌نه
و به ته‌جروبه‌ش
نیشانی داوه
که هێنده‌ی
کۆمه‌ڵه ده‌ناسن
له ناو
ئێران‌دا به
چاره‌که
چاره‌کێکی ئه‌وه
حكا ناناسن.
من
لێره‌دا به
هێنانه‌وه
سیتاتیک له
بابه‌ته‌که‌ی
کاک بهروز سه‌رنجی
خوێنه‌رانی
به‌ڕێز بۆ ئه‌وه
راده‌کێشم که
خۆیان قه‌زاوه‌ت
که‌ن سه‌باره‌ت
به ناوبراو‌و
ئه‌و
هاوفیکرانه‌ی
که چۆن له سه‌رکه‌سانیک
بیرده‌که‌نه‌وه
که ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی
حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران نین. من
بۆ ئه‌وه‌ی
باشتر مه‌به‌سته‌که‌ی
کاک بهروز بگه‌یه‌نم
هه‌ر وه‌کو
خۆی به فارس
سیتاته‌که
ده‌نوسمه‌وه.
"از
گردآوری" طیف
وسیع کوموله"
سخن به میان
می اید. واقعا"
طیف وسیع کومه‌له"
از زوایه
این دوستان به
چه معناست.
مقوله طیف
وسیع کومه‌له،
هیچ چیز در
باره مضمون و
محتوای سیاسی
نظرات
نمی‌گوید. یک
فرد یا افرادی
که در طول
دوره 27 ساله
بعد از انقلاب
اگر مدت زمانی
در صفوف که‌مه‌له
بوداند و حالا
در خارج کشور
مشغول کار و
زندگی شخصی
خود است، چرا
باید در
معادله ان
چنان گنجانده
شوند که
سیاستی را بر
اساس ان درست
کرد. فرمول طیف
وسیع کومه‌له
بیش‌تر
رمانتیک است
تا سیاسی و
واقعی"
کاک
بهروز خۆی به
کۆمۆنیستێکی
پێشکه‌توخواز
و ویه‌کسانی
خوازه ده‌زانێ
و پێی
وایه هه‌رکه‌سیک
له ناو ڕیزه‌کانی
ئه‌واندا نه‌بێ
ئه‌وا ئه‌و
که‌سه
نه خه‌باتی
کردوه‌و نه
شۆڕشگیر
بووه‌و نه
چه‌پ و یه‌کسانیخوازیشه.
لێره‌دا
ده‌مه‌وه‌ی
ئه‌م پرسیاره
ئاراسته‌ی
کاک به‌هروز
بکه‌م باشه
تۆ بۆچی له
خۆت ناپرسی ئه‌م
چه‌ندساڵه
له هه‌ندران
خه‌ریکی
چیبویت وه یا
چه شۆڕشتکی
کرێکاریت
کردوه و
کرێکارانی
کام کارخانه‌ت
رزگار کردوه
وا ئیمه به
به‌گوێره‌ی قسه‌کانی
تۆ
دانیشتوین و
خه‌ریکی
ژیانی شه‌خسی
خۆمانین؟!.
تا
ئه‌و جێگه‌ی
به خۆمه‌وه
پێوه‌ندهه‌یه،
من ئه‌وه بۆ
ماوه‌ی سی
ساڵه که له
ناو ڕیزه‌کانی
حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران هاتومه‌ته
ده‌ره‌وه ده‌ستم
له کار
کێشاوه‌یه‌وه
وه‌کو ئه‌ندامی
حکا ، چونکه
بیروباوه‌رێکی
جیاوازترم هه‌بووه
سه‌باره‌ت به
حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران و سیاسه‌ته‌کانی،
وه ئه‌وه‌ش
به مافی خۆم و
هه‌موو که‌سێکی
تری ده‌زانم.
به‌ڵام
لێره‌دا ده‌مه‌وێ
ئه‌وت یاد
بێنمه‌وه که
له‌وانه‌یه
کاک بهروز له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی خۆی
له‌بیری
چووبێته‌وه،
ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌رێزی و
هاوفیکره‌کانی
پشتگیری له
سیاسه‌ته‌کانی
مه‌نسوری
حیکمه‌ت ده‌کردو
وه‌ک
ده‌روێش، قسه‌یان
به کۆمه‌ڵه
و ڕێبازه‌که‌ی
ده‌ووت، ته‌نانه‌ت
کار گه‌شته
ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان
له‌ت له‌ت
کرد‌و ریزه‌کانی
کۆمه‌ڵه و
حکا یان جێهێشت.
سووکایه‌تیان
و به‌ده‌یان و
سه‌دان کادره‌کانی
کۆمه‌ڵه و
پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه کرد. له ئه‌نجامدا
سه‌دان
کادر و ئه‌ندام
و پێشمه‌رگه‌یان
به‌ره‌و
سنوره‌کانی
ترکیه‌وه ره‌وانه‌کرد.وه
ته‌نانه‌ت هه‌موو
که‌ره‌سه‌ی
کۆمه‌ڵه‌یان
ته‌فروتوونا
کرد و به مه‌به‌ستی
توانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه و
ریبازه‌که‌ی.
به‌ڵام
ئه‌وه به‌هه‌ڵه
چوونێکی گه‌وره
بوو، چونکه
کۆمه‌ڵه
به‌هۆی ئه‌و
پێگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
که له
کوردستانی
ئێران هه‌یتی به
تووتیه‌کانی
منسوری
حیکمت له‌به‌ین
نه‌چوو، به‌ڵام
ئه‌و کات من و
ئه‌وکه‌سانه
که ئه‌مڕۆ
ناوبراو به
پایسفیزمان
داده‌نی له
ناو ریزه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌دا
مابووینه‌وه
و شلگیرانه
خه‌ریکی به‌ره‌و
پێشبردنی
سیاسه‌ته‌کانی
کۆمه‌له
ڕێبازه
پیرۆزه‌که‌ی
بووین، به
پێچه‌وانه‌ی
کاک بهروز.
به‌ڵام
به‌داخه‌وه نه‌بوونی
ئازادی را ده‌ربرین
و دیموکراسی
له‌ناو حکا دا
رێگه
خۆش
ده‌کا بۆ
چه‌ندانی وه‌ک
کاک بهروز که
ئه‌م نه‌بوونی
ئازادی و
دیموکراسیه
به به
قه‌یرانێکی
ده‌رونی لێک
بده‌نه‌وه.
به‌هه‌مان که‌لتوری
حیکمه‌تیزم قسه
به‌و که‌سانه
بڵێ که ئه‌مرۆ
به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه
بێ ریزه‌کانی
حزبی
کۆمۆنیستی
ئێران و کۆمه‌ڵه
ترک کردوه وه
خه‌ریکی
ژیانی ئاسایی خۆیانن.
ئایا ئه‌وه
خۆی له خۆیدا
هه‌ڵوێستێکی
دڵسۆزانه
نیه که هه‌ندێ
له‌و کادره
کۆنه‌کانی
کۆمه‌ڵه له
رێی دوور‌و
نزیکه‌وه
دێن بۆ ئه‌وه‌ی
ئاماده‌ییان
هه‌بێ له
گفتووگۆکانی
ناو کۆمه‌ڵه.
ئه‌مانه‌ن به‌شێکن
له دڵسۆز‌و خه‌م
خۆری کۆمه‌ڵه،
ئه‌و کۆمه‌ڵه
رادیکاڵ و
سۆسیالسته‌ی
که به‌م
ناو و
ئایدۆلۆژیایه‌وه
بووه خاوه‌نی
پایه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری
گه‌وره.
سه‌ره‌رای
ئه‌مه‌ش کاک
بهرۆز لایه‌نگرانی
کار کردن به‌ناوی
کۆمه‌ڵه
به ئه‌قه‌لیه‌ت
له‌ناو
ریزه‌کانی
حک دا ده‌داته
قه‌ڵه‌م، من
نازانم ئه‌م
به‌رێزه له‌سه‌ر
چ بنه‌مایه‌ک
ئه‌م قه‌زاوه‌ته
ده‌کات ئه‌گه‌ر
له روانگه‌ی
ته‌شکیلاته‌وه
بۆ مه‌سه‌له‌که
ده‌چێ که
گوایه حکا
زۆرینه‌ن و
لایه‌نگرانی
کۆمه‌ڵه که‌من،
من پێم وایه
ئه‌مه ده‌تانخاته
ناو هه‌ڵه‌یه‌کی
سیاسی گه‌وره‌وه
باشترین به‌ڵگه‌ش
بۆ ئه‌وه
له کۆبوونه‌وه‌ی
25/8 له شاری
ستۆکهۆلم
60 نه‌فه‌ر به‌شدار
بوو، هه‌مووی
لایه‌نگری
کۆمه‌ڵه
بوون هه‌ر چه‌نده
بانگهێشتکراوان
دیاری
کرابوون
کۆرێكی گشتی
نه‌بوو بۆ هه‌موو
که‌س بێت .
مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه که
بوونی کۆمه‌ڵه
له‌ده‌ره‌وه‌ی
حکدایه له‌وه‌ش
زیاتر پایه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی
گه‌وره‌تر له
حکا هه‌یه ،
له‌وانه‌شه
یه‌کێک له
وازهێنانی
زۆربه‌ی ئه‌ندامان
له حکا له‌وه‌وه
به که باوه‌ریان
به حکا نه‌به‌بێ
.
کاک
بهرۆز باس له‌وه
ده‌کا که
ئه‌و ئه‌قه‌لیه‌ته‌ی
ناو حکا له‌گه‌ڵ
باڵی که‌مینه‌ی
شۆرشگێران په‌یوه‌ندی
ژێر به
ژێریان هه‌یه،
ئه‌م قسایه
له هی سه‌ر ته‌نور
ده‌چێ ، گه‌ر
به‌ڵگه‌یه‌کتان
هه‌یه فه‌رمون
ئه‌وه عه‌رزو
ئه‌وه‌ش گه‌ز،
بیخه‌نه‌روو
با ئێمه‌ش له
زانینی ئه‌و
راستیه بێبه‌ش
نه‌بین،
یان ئه‌مه‌ش
به‌شێکه له
که‌لتوره‌که‌ی
حیکمه‌تیزم
هێشتا له
ناخی تۆدا
ماوه‌ته‌وه.
یان ئه‌مه ته‌نها
به‌هانه‌یه‌که
بۆ خۆدزینه‌وه
له زمانی
دیالۆگ
وململانێی
سیاسی. ئه‌م
که‌سانه‌ی که
ئه‌مرۆ له‌ناو
حکا دا ماونه‌ته‌وه‌و
خوازیاری ئه‌وه‌ن
که به‌ناوی
کۆمه‌ڵه‌وه
کار بکه‌ن ،
جیاوازی
روانگه‌ی
سیاسی و
بیرورایان
زۆره له‌گه‌ڵ
ئه‌و
هاورێیانه‌ی
ناو کۆمه‌ڵه‌ی
شۆرش گێرانی
کوردستانی
ئێران که له
ساڵی 2000 جیابونه‌وه،
ئه‌و کاته‌ش
من و زۆرێک له
هاورێکانم که
خوازیاری
کارکردن به‌ناوی
کۆمه‌ڵه‌وه
بووین پێمان
وانه‌بووه
که که‌هاورێیانی
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی
ئێران،
بتوانن کۆمه‌ڵه
ساغ بکه‌نه‌وه
بؤیه‌ش ئێمه
مانه‌وه‌مان
له‌ناو ریزه‌کانی
حکا هه‌ڵبژارد.
ئه‌م
شیوه‌ی
بیرکردنه‌و
کاک بهروزی
ناسری له‌گه‌ڵ
سیاسه‌ت و
بۆچونه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌دا
نایه‌ته‌وه،
کۆمه‌ڵه هه‌رگیز
به‌و شیوه ناشارستانیه
به‌رخوردی
به که‌س نه‌کردوه
چونکه که‌سانێک
هه‌ن که
ئازیز‌و خۆشه‌ویستان
له پێناوی
کۆمه‌ڵه‌دا
له‌ده‌ستداوه
تانه‌نه‌ت هه‌یه
ئه‌ندامێکی
له‌شی خۆشی له‌ده‌ست
داوه ئه‌مه
ناکاته ئه‌وه‌ی
ئه‌مانه به‌وه
تاوان بار
بکرین که
پاسیڤن و خه‌ریکی
ژیانی شه‌خسی
خۆیانن، کۆمه‌ڵه
هه‌میشه به‌رێزه‌وه
سه‌یری ئه‌و
که‌سانه‌ی
کردوه که نه
ک هه‌ر ئه‌ندامی
خۆی بوون به‌ڵکو
که‌سانیک که
ته‌نانه‌ت
ڕۆژیک له
ڕۆژان
نانێکیان به
پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌دا
دابێ و پێشتگیری
سیاسه‌ته‌کانی
کۆمه‌ڵه‌یان
کردبێ جێگه‌ی ئه‌وپه‌ری
رێز بوون بۆ
کۆمه‌ڵه، به‌ڵام
ئه‌مه‌ی کاک
بهرۆز ده‌یڵێ
له میراتی مه‌نسوری
حیکمه‌ته
و ده‌یه‌وێ
به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه
به کادره
کۆنه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی
بفرؤشێ.
هه‌رکاتێکیش
گفتووگۆ له‌گه‌ڵ
ژوماره‌یه‌ک
هاوڕیانی
حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران ده‌که‌ی
ده‌ڵێن
ئه‌م جۆره
به‌رخورده‌مان
پێ باش نیه هه‌روه‌ها
ره‌خنه‌شمان
له‌و که‌سانه
هه‌یه که به‌م
شێوه‌یه
بیرده‌که‌نه‌وه
سه‌باره‌ت به
ئه‌و
ئێنسانانه‌ی
که ته‌نانه‌ت
پێشمه‌رگه‌یی
کۆمه‌ڵه نه‌بوون،
به‌ڵام من وه‌کو
که‌سیک له ده‌ره‌وه
ئه‌م حیزبه
تا هه‌ڵویستی
روون و شه‌فاف
له‌لایه‌ن ئه‌و
هاوڕیانه‌وه
و ڕه‌هبه‌ری
حکا وه نه‌بینم
ناتوانم باوه‌ر
به رای سه‌ر
زاره‌کی بکه‌م.
کاک
بهروزیش یه‌کێکه
له‌و که‌سانه‌ی
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی!!!
لێره‌دا
جێگه‌ی خۆیه‌تی
باسی ئه‌و
دیارده‌یه
بکه‌ین که
خه‌ریکه جێی
خۆی له ناو
حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران ده‌کاته‌وه
و ده‌بێته
جۆریک له
سونه‌تی تازه
له ناو ئه‌م
حیزبه‌دا، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه،
بڕێ که‌سی
ئۆپۆتۆنیزم و
هه‌لپه‌رست
ده‌یانه‌وێ
جێگه‌و شوێن
به که‌سانی
کۆمۆنیست و
چه‌پ و
شۆرشگێر
لێژبکه‌ن که
ئه‌م که‌سانه
خاوه‌ن
مێژوویه‌کی
زۆر پاکن له‌ناو
کۆمه‌ڵه‌دا.
ئه‌و
که‌سانه‌ی که
تادوینێ له
ناو ریزه‌کانی
حیزبی
کۆمۆنیستی
کاریگه‌ری
ئێراندابوون
و دینه ناو
حکا وه هه‌ر
زۆر زوویش ده‌بنه
کۆمیته مه‌رکه‌زی
حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران، دیاره
بێگومان ئه‌مه
مافی ئاسایی هه‌ر
که‌سێکه که
ببێته ئه‌ندام
له حزبێکی
تردا به‌ڵام
ده‌کرێ ئه‌و
که‌سه ره‌خنه‌یه‌کی
سازنده‌ش
ئاراسته‌ی
خۆی بکات که
بۆ ئه‌و حزبه‌ی
به جێ هێشت و
بۆش ئه‌مه‌ی
هه‌ڵبژارد که
تا دوێنی بوو
نه‌ک هه‌ر قسه‌ی
پێده‌ووت به‌ڵكو
دژیشی بوو؟!
ئه‌و
ئیمتیاز دانه‌ش
له‌لایه‌ن
حکا ه‌وه
رێگه‌یه‌کی
ناسیاسیه و
بگره ده‌چێته
خانه‌ی مه‌سه‌له‌ی
شه‌خسیه‌وه،
بۆ راگرتنی
هیرارکیه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی
چه‌ند که‌سێک،
ده‌ینا
چون وا زوو که‌سێك
که دژی حکا
بوو و بروا
بۆ ناو
حزبێکی تر به‌ڵام
پاش گه‌رانه‌وه‌یه
یه‌کسه‌ر
بچێته
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی؟؟!!!
باشه حزبێك
که ئه‌مه
سیاسه‌تی بێ
به‌دیار چاوی
سه‌دان کادره‌ی
کۆمه‌ڵه‌وه ئه‌م دژه
کۆمه‌ڵانه
بگه‌رێنێته‌وه
ناو کۆمه‌ڵه
ده‌بێ چۆن
ببێته جێگه‌ی
باوه‌ری کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک ؟؟
له
کۆتایدا
ده‌مه‌وێ ئه‌وه
بڵێـم به
کاک بهروز که
من ئه‌مرۆ له
هه‌موو کات
زۆرتر باوه‌رم
به ئازادی و
به‌رامبه‌ری
و یه‌کسانی هه‌یه
خۆشم پێ که‌سێكی
چه‌پ
ورادیکاڵ ده‌زانم
به‌ڵام ئه‌ندامی
حکا شنیم.