|
هه‌لویستیکی کۆرت له سه‌ر قسه‌کانی کاک خالیدی عه‌زیزی! له‌م رۆژانه‌دا چاوه‌م به بابه‌تیک که‌وت له ماڵپه‌ری بو ڕوژهه‌لات له ژیر ناوی (دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌م به جی هیشت،کیشه‌ی کۆمۆنیزمم له کۆڵ خۆم کرده‌وه) ئه‌مه سه‌ردیڕی بابه‌تیکه که له گه‌ل کاک خالیدی عه‌زیزی ساز دراوه له لاین کاک کاوان عومه‌رسه‌لامیوه. کاک خالیدی به‌ریز منیش ده‌لیم ئه‌وه کۆمۆنیزمه خه‌لکانی وه‌ک تو له خۆی ناگریت بویه مه‌جبور بویت کیشه‌ی کۆمه‌نیست له کۆڵ خوت بکه‌یته‌و. هه‌ر که‌س نا‌توانیت کۆمۆنیزم بیت و وه‌که‌و کۆمه‌نیسته‌کان هه‌لسوکه‌وت بکا. تو بۆخوت باش ده‌تزانی کۆمه‌له کۆمه‌نیسته وهه‌ر له ڕۆژانی ئاشکرا بونی ئه‌م راستیای به خه‌لک را گه‌یانده و که‌سیشی مه‌جبور نه‌کرده‌وه ببیته ئه‌ندام و هه‌لسورانی بو بکا. به خوشحالیه‌وه کۆمه‌ڵه هه‌ر له روژه‌کانی ئاشکرا بونی وه‌ک حیزبیکی جه‌دیو خاوه‌ن هه‌لوه‌یست راستیه‌کانی له خه‌لک نه‌شاردوه‌ته و ئه‌وی مه‌به‌ستی بوه به راشکاوی بو خه‌لکی باس که‌ردوه، ئه‌وه کیشه‌ی تویه ئه‌و کات به هه‌له روت که‌ردوه‌ته حیزبیک که له‌گه‌ل بیر‌و باوه‌ری تو یه‌کی نه‌گرتوته‌وه و کۆمۆنیست بوه. کاک خالید بو خوی زور به راشکاوی ده‌ست له سه‌ر ئه‌و راستیه دا ده‌نیت که نه‌ی توانیه له‌گه‌ل حیزبیک بیت که خوی به کۆمه‌نیست و یه‌کسانی خواز داده‌نیت. به‌لی کاک خالیدی به‌ریز کۆمه‌له جیگای که‌سانیکه که ئازادی خواز و یه‌کسانی خواز بن، کۆمه‌له حیزبیکی چه‌په و بروای به ده‌سه‌لاتی خه‌لکه و زوریش به ئاشکرا سنوری خوی له گه‌ل هه‌مو کۆنه‌په‌ره‌ست و پاوه‌ن خوازیک جوداه که‌ردوته وه و دژی هه‌ر چه‌شنه هه‌لاوارده‌نیک خه‌بات ده‌کات و کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریش به ناشه‌رئی ده‌زانیت. کۆمه‌ڵه وه‌ک حیزبیکی چه‌پ و کۆمه‌نیست هه‌وڵ ده‌دا بو دامه‌رزاندنی سیسته‌میکی سوسیالیستی. که‌سیک بروای به بنه‌ماکانی مروژایه‌ت و ده‌سه‌لاتی خه‌لک و هه‌لبژارده‌یه‌کی ئازادانه نه‌بیت بی گۆمان له ریزی کۆمه‌له دا وه‌ک حیزبیکی چه‌پ جیگای نابیته‌وه. راستیه‌کان حیکایه‌ت له پاکی و سه‌داقه‌تی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ن و وه‌کو حیزبیکی چه‌پو ئه‌داله‌ت خواز.... ئه‌زانم ئاواتی توو و که‌سانیکی دیکه ئه‌وه بو که کۆمه‌ڵه ببیته حیزبیکی ناسیونالیست و بانگواوز به‌کات بو شه‌ری قه‌ومی و کیشه‌کانی خه‌لکی کورد زه‌یده‌تر بکا. به‌لام کۆمه‌ڵه و ڕه‌وتی کۆمه‌ڵه له‌وه وریاته‌ر بون بو ئه‌وی کیشه گشتیه‌کان بخاته په‌راویزه‌وه و خوی له‌گه‌ل کیشه جکوله‌کان تیکه‌ل بکات، کۆمه‌ڵه وه‌ک حیزبیکی جه‌دی و مه‌سئول له به‌رانبه‌ر کیشه سیاس ، ئابوری و کۆمه‌ڵایتیکاندا خوی به ده‌ربه‌ست ده‌زانیت و هه‌میشه‌ش هه‌ولی داوه بو یه‌کگرته‌نی تویژه‌کان له کۆمه‌لگای ئیران‌دا و دژی هه‌ر چه‌شنه هه‌لویستیکی ناسیونالیستی و شوینیستی خه‌باتی که‌رده و له قاویانی داوه. نمونه زورن بو ئه‌وی کۆمه‌ڵه وه‌کو حیزبیکی شوره‌شگیر و تیکوشه‌ر پی‌ناسه بکه‌ین، 1-ده‌روست که‌رده‌نی شوراکان له شار‌و دیهاته‌کانی کۆردستان 2-نوینه‌رایه‌تی که‌ردنی شه‌ری شوره‌شگیرانه‌ی 24 روژه‌ی شاری سنه و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کۆردستان له به‌رانبه‌ر هیزه‌کانی کوماری ئیسلامی‌دا، که که‌سانیک هه‌بون له‌وکاته‌دا داوایان له خه‌لک ده‌کرد چه‌ک دانین و ڕیگا بو هیزه‌کانی ده‌وله‌ت ئاوه‌له بکه‌ن با برون بو سه‌ر سنوری ئیران و عیراق 3-له قاو دانی کۆنه‌په‌ره‌ستان و به‌کری گیراوان و له هه‌مانکاتدا شه‌ری چه‌کدارانه له دژی ئاغه ده‌سه‌لات داره‌کان و ته‌فرو تونا که‌رده‌نیان 4-بانگه‌واز و چه‌کدار که‌رده‌نی زه‌حمه‌تکیشان بۆ به‌رگه‌ری که‌رده‌ن له خۆیان له به‌رانبه‌ر کۆنه‌په‌رستان و هیزه داگیرکه‌ره‌کانی کوماری ئیسلامی‌دا5- بانگه‌وازی ژنان بو ناو ریزی خه‌باتی چه‌کدارانه له‌و سه‌رده‌مه حه‌ساسا که توو حیزبه‌که‌ت به شیوه‌یکی دیکه هه‌لتان ده‌سه‌نگاند،ده‌تان گه‌وت (داریک که خوت چانده‌ت هه‌ر ده‌بیت خوت به‌رهگمه‌کی بخوی) ئه‌مه‌تان که‌رده بوه تویشی روژانه‌تان وله ناو خه‌لکا بلاوتان ده‌کرده‌وه. ئه‌گه‌ر زور که‌س له‌م مه‌به‌سته‌م تی نه‌گا کاک خالید باش تی ده‌گا. 6- په‌شتگیری که‌رده‌نی کۆمه‌ڵه له هه‌لسورانی ریکخراوی ئازاد له کۆردستاندا و ئازادی بیر و باوه‌ری بی ئه‌مڵاو ئه‌وڵا....... 7-کۆمه‌ڵه یه‌که‌م حیزب بوه له هه‌مو چوار پارچه‌کی کوردستاندا بانگه‌وازی جودای دین و ئاینی له ده‌سه‌لات و داوله‌ت کردوه، په‌یش کۆمه‌ڵه هیچ لایه‌ن و حیزبیک نه‌ی ویراوه ئه‌مه باس بکات و له گه‌ل خه‌لکا به ئاشکرا باسی لی بکا. په‌یش کۆمه‌له‌ش حیزبی چه‌پمان هه‌بو له کوردستان به‌لام راستیکانیان له خه‌لک ده‌شارده‌وه. به‌لی کاک خالیدی به‌ریز که باسی به‌جی هیشته‌نه‌نی کۆمه‌له ده‌کی ده‌بوا باسی ئه‌وه‌شت بکردایه که کۆمه‌ڵه که‌یی و چون بیر ده‌کاته‌وه.
ئه‌حمدی روسته‌می 2008/09/28 |